کارڵ تیۆدۆر ویلھام ڤایەرشتراس (بە ئەڵمانی: Karl Weierstraß؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥ – مردووی ١٩ی شوباتی ١٨٩٧) ماتماتیکزانێکی ئاڵمانی سەدەی نۆزدەھەم بوو، زۆر جار بە باوکی شیکاریی مۆدێرن ناوی لێ دەبەن. ڤایەرشتراس زانکۆی بەجێ ھێشت و بە بێ ھیچ پلەیێک فێری ماتماتیک بوو سەرەڕای ئەوە وەکوو مامۆستایەک پەروەردە بوو و وانەی ماتماتیک، فیزیک و ڕووەکناسی و ھەروەھا، ژیمناستیکی دەوت.[١]

کارڵ ڤایەرشتراس
ناوکارڵ ڤایەرشتراس
لەدایکبوون (١٨١٥-١٠-٣١) ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥
ئۆستێنفێلدێ
مردن١٩ی شوباتی ١٨٩٧(١٨٩٧-٠٢-١٩) (٨١ ساڵ ژیاوە)
بەرلین
نەتەوەئاڵمانی
بوارەکانماتماتیک
خەڵاتە دیارەکان

ڤایەرشتراس پێناسەی فانکشنی بەردەوامی بە شێوەیەکی ڕەسمی خستەڕوو و فورمولیزەی کرد، تیۆرمی بولزانۆ ڤایەرشتراسی سەلماند و ئەم تیۆرمەی بۆ توێژینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی فانکشنی بەردەوام لەسەر ماوەیەکی سنوورداری داخراو بەکارھێنا.

ژیاننامە دەستکاری

بە پێچەوانەی زۆربەی ماتماتیکزانانی سەردەمی خۆی کە پرۆتێستانی بوون ڤایەرشتراس لە بنەماڵەیەکی کاتۆلیکی لە شاری ئۆستنفێلدێ لەدایک بوو. باوکی لە خەزێنەی کلێسای کاتۆلیکدا کاری دەکرد.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Weierstrass, Karl Theodor Wilhelm. (2018). In Helicon (Ed.), The Hutchinson unabridged encyclopedia with atlas and weather guide. [Online]. Abington: Helicon. Available from: http://libezproxy.open.ac.uk/login?url=https://search.credoreference.com/content/entry/heliconhe/weierstrass_karl_theodor_wilhelm/0?institutionId=292 [Accessed 8 July 2018].

سەرچاوەکان دەستکاری