کاراکاڵ (بە ئینگلیزی: Caracal) پشیلەیەکی کێوی قەبارە مامناوەندە و لە دەوروبەری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئاسیای ناوەندی و ناوچە وشکەکانی پاکستان و باکووری ڕۆژاوای ھیندستان دەژی. ئەم جۆرە بە جەستەیەکی بەھێز و قاچی درێژ و دەموچاوێکی کورت و گوێچکەی درێژی مودار و ددانی درێژ تایبەتمەندە و دەناسرێتەوە. ڕەنگی پێستەکەی ڕەنگێکی سوورباو یان خاکییە، لەکاتێکدا بەشەکانی پێشەوەی سکی ڕەنگێکی کاڵتری ھەیە و نیشانەی بچووکی سوورباوی لەسەرە. درێژییەکەی لە شانەوە دەگاتە ٤٠–٥٠ سم و کێشی ٨–١٩ کیلۆگرامە. بۆ یەکەمجار لەلایەن سروشتناسی ئەڵمانیی یۆھان کریستیان دانیاڵ ڤۆن شێربەرەوە لە ساڵی ١٧٧٦ بە شێوەیەکی زانستیی وەسفی لێ کرا. کە بە ژێر جۆرەکان ناسراون.[١]

کاراکاڵ

خۆراک دەستکاری

باڵندە و جووجەڵەی بچووک و سمۆریات و مەیموونە بچووکەکان دەخۆن. زۆر ئاژەڵیکە دەخۆن بەڵام ئەمانە خۆراکی سەرەکین.

ھەستەکان دەستکاری

بیستنیان نایابە. دەتوانن شوێنی نێچیر بزانن تەنھا بە بیستنی دەنگ. گوێیان ٢٠ ماسولکەی جیاوازی ھەیە کە یارمەتیان دەدات نێچیرەکانیان بدۆزنەوە.

زۆربوون دەستکاری

تەمەنی پێگەیشتن بۆ نێر و مێ لە نێوان ١٢ تا ١٦ مانگییە. ماوەی سکپڕی نزیکەی ٢ مانگ و نیوە. ١ تا ٦ بێچوو لە دایک دەبێت، بێچووەکان کەڕ و کوێرن لە سەرەتایی لە دایکبوونیان دوای ١٠ ڕۆژ

دەتوانن ببینن و ببیستن. دایکەکان بۆ ماوەی ٦ ھەفتە ئاگاداری بێچووەکانیان دەبن و بەخێویان دەکەن. فێری ڕاوکردن دەبن لە ١٢ مانگی تەمەنیان.

بارستایی بێچووی لە دایکبوو دەگاتە ٢٥٠ گرام. بێچووە کاراکاڵەکان لە تەمەنی ٢ مانگی دەتوانن گۆشت بخۆن. لە ٥ مانگی تەمەنیان ددانە ھەمیشەیییەکانیان دێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Caracal", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-07-18, retrieved 2022-09-09