ڤیۆلیتا چامۆرۆ (Violeta Chamorro؛ لە دایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩) ژنە سیاسەتوانی نیکاراگواییە. ئەو لە ماوەی ٢٥ی نیسانی ١٩٩٠ تاکوو ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ بووە سەرۆکی وڵاتی نیکاراگوا، بەمەش بووە یەکەم و تاکە سەرۆکی ژن لە وڵاتەکەیدا. لەدوای تەواوبوونی ئەرکەکەی، لە چەند پڕۆژەیەکی ئاشتیخوازی نێونەتەوەیی بەشداریکرد، بەڵام دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە خۆی خانەنشین کرد لە چالاکیکردن.[١][٢]

ڤیۆلیتا چامۆرۆ
بە ئیسپانی: Violeta Barrios de Chamorro
لەدایکبوون (١٩٢٩-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩ (تەمەن ٩٤ ساڵ)
Rivas، نیکاراگوا
ھاوسەرPedro Joaquín Chamorro Cardenal
منداڵCristiana Chamorro Barrios، Carlos Fernando Chamorro، Claudia Chamorro Barrios، Pedro Joaquín Chamorro Barrios
زمانی زگماکیئیسپانی
پیشەسیاسەتوان، ڕۆژنامەوان
پۆستەکانRevolucionario Nicaragüense
پەروەردەOur Lady of the Lake University، Blackstone College for Girls
ئەندامی حیزبیNational Opposition Union
خەڵاتەکانFreedom Award، Giuseppe Motta Medal، Order of Isabella the Catholic‎
سەردەمسەدەی ٢٠ەم
وێبگەhttps://violetachamorro.org.ni/

ژیانی کەسی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٠، ڤیۆلیتا چامۆرۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووس پێدرۆ خواکین چامۆرۆ هاوسەرگیری کرد و خاوەنی پێنج منداڵە.[٣] هاوسەرەکەی خەریکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەیەک بوو بەناوی (La Prensa)، کە لە خێزانەکەی بۆی مابوویەوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨، هاوسەرەکەی تیرۆر دەکرێت، لەدوای ئەم ڕووداوە ئەوا ڤیۆلیتا خاوەنداریەتی لە ڕۆژنامەکە ڕاگەیاند.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Violeta Barrios de Chamorro | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  2. ^ "Violeta Chamorro". The Dialogue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  3. ^ Uhlig, Mark A. (27 February 1990). "Turnover in Nicaragua; Aristocratic Democrat; Violeta Barrios de Chamorro". The New York Times. New York, New York. Retrieved 30 August 2015.
  4. ^ Leiken 2003, p. 74.