ڤیگنەکانی کوردستان

ڕێکخراوێکی سوودنەخواز

ڤیگنەکانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Vegans) ڕێکخراوێکی مافی ئاژەڵانە، کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن زانکۆ بەخشییەوە لە شاری ھەولێر دامەزرێنراوە. ڕێکخراوەکە تیشک دەخاتە سەر مافی ئاژەڵان و لە ھەمان کاتیشدا ھانی ژینگەپارێزی و پاراستنی تەندروستی دەدات لە ڕێگەی بانگەشەکردن بۆ ڤیگنیزم و تەکینەوە لە بەکارھێنانی بەرھەمە ئاژەڵییەکان.

ڤیگنەکانی کوردستان
لۆگۆی فەرمیی ڕێکخراوە
ناوبڕKVO
دروشم«بۆ مافی ئاژەڵان، تەندروستی و ژینگە»
دامەزران٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
جۆرسوودنەخواز، ناحکومی
ئامانجپاراستنی مافی ئاژەڵان
دەڤەری خزمەت
 ھەرێمی کوردستان
زمانی فەرمی
کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
نوێنەرزانکۆ بەخشی
لێدوانلۆگۆی فەرمیی ڕێکخراوە

ڕێکخراوەکە لە ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکاندا لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دوای ٥ مانگ لە دامەزرانی، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی بە یەکەم چالاکیی فیزیکی خۆی ھەستا. لە سلێمانی، لە پاڕکی ئازادی و لە ھەولێریش لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان، ڕێکخراوەکە چەندین زانیارییان دەربارەی ڤیگنیزم و شێوازی ژیانی ڤیگن بڵاو کردەوە بە بەخشینی چەند نامیلکە و سووکەکتێبێک کە زانیارییەکانی لەخۆ گرتبوو.

لەدوای چالاکییەکەی ڕێکخراوەکەوە، کەناڵە ناوخۆییەکانی وەک ڕووداو، ئێن ئاڕ تی، کوردستان ٢٤ و چەندین کەناڵی تر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە ئەنجام داوە و تیشکیان خستۆتە سەر فەلسەفەی ڤیگنیزم.

مێژوو دەستکاری

دەرکەوتن دەستکاری

سەرەتا ڕێکخراوەکە وەک بلۆگێک بۆ ھۆشدارکردنەوەی خەڵکی دەربارەی ڤیگنزم دروست کرا لە ساڵی ٢٠١٧. تاکوو دامەزراندنی ڕێکخراوەکە بە فەرمی، چالاکییەکانی ڤیگنەکانی کوردستان تەنیا لە بڵاوکراوە پێکھاتبوو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام. دوای ئەوەی سەرۆکی ڕێکخراوە چەند چالاکوانێکی مافی ئاژەڵانی ناسی، پێکەوە بڕیاریان دا کە کارەکانیان فەرمی بکەن و وەک ڕێکخراوەیەک کار بکەن، بەم شێوەیە ڕێکخراوەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بە فەرمی لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستانەوە، لەژێر ماددەی ١٠ و ١١ی ساڵی ٢٠١١، بڕوانامەی پێ درا و مۆڵەتی کارکردنی وەرگرت.

ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکان دەستکاری

ڕێکخراوەکە لە ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکاندا لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دوای ٥ مانگ لە دامەزرانی، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی، بە یەکەم چالاکیی فیزیکی خۆی ھەستا. لە سلێمانی بە ستافێکی ٥ کەسییەوە لە پاڕکی ئازادی بە نوێنەرایەتی جێگری سەرۆک ژیار عەلی[١] و لە ھەولێریش بە ستافێکی ٤ کەسییەوە لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان بە نوێنەرایەتی بەخشی خۆی[٢][٣] ڕێکخراوەکە بۆنەکەی بەڕێوەبرد. ناوەڕۆکی چالاکییەکە پێکھاتبوو لە دابەشکردنی چەند نامیلکە و سووکەکتێبێک کە زانیاری دەربارەی ژەمە خۆراکییەکان و ڤیتامیناتەکان و کەسایەتییە ناودارە ڤیگنەکانی لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ لێدوانی نوێنەران بۆ ئامادەبووان دەربارەی ڤیگنیزم و ھەوڵدانیان بۆ تێگەیاندنی خەڵکی لە فەلسەفەکە.[٤]

ئامانج و بیروباوەڕ دەستکاری

ڤیگنەکانی کوردستان لەسەر بنەمای فەلسەفەیەکی ئەخلاقی بەناوی ڤیگنیزم ڕێکخراوەکەیان دامەزراندووە. ڕێکخراوەکە پێی وایە کە ئاژەڵەکان نابێت بۆ ھیچ مەبەستێک لەلایەن مرۆڤەکانەوە بەکار بھێندرێن و سوودیان لێ ببیندرێت. لە چاوپێکەوینێکدا لەگەڵ میدیای «ژیان»دا، بەخشی وتی:

«ڤیگنەکان بە فەلسەفەیەکی ئەخلاقی پابەندبوون کە تێیدا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێی ھەیە، نەک تەنیا لە خواردنەکانیان بەروبوومی ئاژەڵ دەردەکەن، [بەڵکو لە بەکارھێنانی پۆشاکی ئاژەڵیش دەوەستن]، لەبەر ئەوەی بڕوامان وایە [ھەتاکوو جێگرەوە بۆ ئەو شتانە ھەبێت، ئاژەڵەکان] نایانەوێت ببن بە بەشێک لەو جۆرە ئازاردانەی کە لە بازرگانیکردن بە ئاژەڵ دەکرێت.»[٥]

لە چاوپێکەوتنێکی تردا، بەخشی جیاوازی ڤیگنیزم، کە فەلسەفەی ڕێکخراوەکەیە، لەگەڵ ڤێجێتێریانزیم بۆ ئێن ئاڕ تی ڕوونکردەوە و وتی: «ڤێجێتێریان دەتوانرێت وەک ڕژێمێکی خواردن سەیربکرێت، ئەو کەسانە تەنھا گۆشتی ئاژەڵەکان ناخۆن، بەڵام ڤیگنیزم بەرھەمی ئاژەڵەکانیش ناخۆن و بەکاری ناھێنن، وەک ھێلکە و بەرھەمە سپیایی و شیرەمەنییەکان، چونکە بڕوایان وایە ئەوەی کە لەکێڵگە پەلەوەرییەکاندا دەگوزەرێت کە مترنییە لە کوشتنی ئاژەڵەکان.»[٦] ڕێکخراوەکە و ئەندامەکانی ھەڵگری ئەو بیر و باوەڕەن کە بەکارھێنانی ئاژەڵەکان و پاشماوەکانیشیان ھەڵەیە بەھۆی ئەو مامەڵە نائەخلاقییانەی لەگەڵ ئاژەڵەکان دەکرێت و ئەو ئەشکەنجەیەی ئاژەڵەکان لە پیشەسازییەکاندا پێیدا تێپەڕ دەبن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕاپۆرتی کەناڵی NRT2 لە سەر بۆنەی ڕۆژی جیھانی ڤیگن لە ١/١١/٢٠١٨ لە سلێمانی". 1 December 2018. Retrieved 2 April 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "ڕوژی جیھانی ڤیگن لە شاری ھەولێر ١/١١/٢٠١٨ کوردستان ٢٤". 2 December 2018. Retrieved 2 April 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوداو لە سەر ڕۆژی جیھانی ڤیگن لە ھەولێر ١/١١/٢٠١٨". 2 December 2018. Retrieved 2 April 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ "چالاکییەک بۆ ڕۆژی جیھانیی ڕوەکخواردن ئەنجامدرا". ROJ News. Retrieved 2ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "رووەکخۆری روو لە ھەڵکشانە". zhyan.co. Archived from the original on 3ی Aprilی 2019. Retrieved 2ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Corporation, Nalia. "بۆچی لە کوردستان کەمترین کەسی ڤیگن ھەیە؟". www.nrttv.com. Retrieved 2ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری