[٢]ڤایبەر (بە ئینگلیزی: Viber) پڕۆگرامێکی نەرمەکاڵایە تایبەت بە نامەناردن و پەیوەندیی دەنگی، دواتر پەڕەی پێدرا بۆ پەیوەندیی ڤیدیۆش، کە بە خۆڕایی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات لەسەر زۆربەی سیستمی کارپێکردنە باوەکان کە پێویستیشی بە تەلەفۆنێکی کۆمپیوتەری هەیە بۆ کارکردنی، و ڕێگە بە بەکارهێنەرەکانی دەدات کە وێنە، دەنگی تۆمارکراو و ناونیشانی یەکدی بۆ یەکدی بنێرن.

ڤایبەر
پەرەپێدەر(ان)راکوتەن ڤایبەر
یەکەم وەشانکانوونی یەکەم ٢٠١٠
ڕەوشی پەرەپێدانکارا
نووسراوە بەC/C++/Python (دێسک تۆپ, using SIP and Qt frameworks), Objective-C (iOS), Java (ئەندرۆید)
سیستەمی بەکارخەریئەندرۆید ، ئایفۆن و ئای پاد ، ویندۆز ، لینوکس ، ماک
زمانەکان١٢ زمان [١]
جۆرنووسین و تەلەفۆن و VoIP
مۆڵەتنامەنەرمامێری ساماندار
وێبگەwww.viber.com
لۆگۆی ڤایبەر

سەرەتا ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بە ناوی میدیای ڤایبەر گەشەیی پێدەدرا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ ڤایبەر لەلایەن کۆمپانیایەکی چەندوڵاتی ژاپۆنی بە ناوی ڕاکوتەن کڕدرا و ئێستاش ئەوان بەڕێوەی دەبەن و ناوەی کۆمپانیاکەیان کردووە بە ڕاکوتەن ڤایبەر و بارەگای سەرەکیشیان لە لوکسەمبورگە .

مێژوو دەستکاری

[٢] سەرەتا ڤایبەر میدیا لە شاری تێل ئەبیب لە ئیسرائیل لە لایەن دوو هاوڕی بە ناوی ماکرۆ و ماگەزینیک دۆزرایەوە کە لە ناوەندی هێزی بەرگری ئیسرائیلی کاریان دەکرد . ڤایبەر میدیا لە ئیسرائیل پەرەی پێدرا دواتر گوێزرایەوە بۆ وڵاتی بیلاڕوس لەبەر هۆکاری نرخی کرێکار .

لە دوو ساڵی یەکەم ڤایبەر هیچ داهاتێکی نەبوو ، دواتر بەهۆی پەیوەندیە دەرەکیەکانی ڤایبەر ( ViberOut ) و وێنە نامەیەکانی ڤایبەر (ستیکەر sticker ) ڤایبەری توانی داهاتێک بۆخۆی پەیدا بکایت ، دواتر لەلایەن چەن سەرمایەداڕیکەوە پەرەی پیدرا کە ناویان لێنا (هاوڕێ و خێزان ) کە نزیکەی ٢٠ ملیۆنن دۆلاریان تیدا بەکارهێنا و بوونە خاوەنی ١٢٠ فەرمانبەر ئەمە تا ڕێکەوتی مەی ٢٠١٣ .

لە فیبریوەری ٢٠١٤ ڤایبەر میدیا لەلایەن کۆمپانیای راکوتەن کردرا بە بری ٩٠٠ ملیۆن دۆلار و دواتر ناوە کۆمپانیاکەش گۆڕدرا لە ڤایبەر میدیا بۆ راکوتەن ڤایبەر بارەگای سەریکش برایە لوکسەمبورگ .

 
دیمەنێک لە پرۆگرامی ڤایبەر لەسەر ئەندرۆید

بەکارھێنەران دەستکاری

ڤایبەر ساڵی ٢٠١٠ یەکەم جار لەسەر سیستمی ئایفۆن دەستی بە چالاکی کرد و توانی لە ماوەیەکی کەم‌دا بەکارھێنەرێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و دواتر توانی زیاتر لە ٤٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری هەبێت.

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Supported Languages". Viber. Retrieved 30 January 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "engWiki".