ڕەزا یۆسفبەیگی (١٩٦١ لە سەقز -) گۆرانیبێژ و سازژەنی کۆمۆنیستی کوردە.

ڕەزا یۆسفبەیگی
لەدایکبووی١٩٦١
سەقز، کوردستان

ژیان دەستکاری

ڕەزا یۆسفبەیگی لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە دایک بوو. لە تەمەنی ٢ ساڵیدا بنەماڵەی ڕۆیشتن بۆ شاری سنە و لەم شارە گەورە بوو و ڕۆیشت بۆ قوتابخانە. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەژێری چاوی حەسەن کامکار دەستی کرد بە چالاکیی ھونەری و بوو بە یەکێک لە سێ گۆرانیبێژی گورووپی چاند و ھونەری سنە، و وێڕای ئەم گورووپە لە ڕێوڕەسمەکان و فستیڤاڵەکان و ھەروەھا لە بەرنامەکانی تلێڤیزییۆنی سنە دەنگی خۆی تۆمار کرد.

ڕەزا یۆسفبەیگی لە ساڵی ١٩٧٨ی زایینی ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی گەلان لە ئێران دیپلۆمای وەرگرت و لەو سەردەمە ڕۆیشت بۆ دیواندەرە و بوو بە ئەندامی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. لە حیزبە لەگەڵ گورووپی بانگەواز دەستی کرد بە ھاوکاری و یەکەمین سروودی بە زمانی فارسی با ناوی بە سوی سوسیالیسم (بەڕەو سۆشیالیزم) تۆمار کرد. ھاوکاریی ڕەزا یۆسفبەیگی لەگەڵ بانگەواز کورت و سەردەمی بوو و چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە لەم ھاوکاریە بەجێ ماوەتەوە کە وەکوو سروودەکانی حیزبی کۆمۆنیستیی کۆمەڵە بیستراون و ناسراونەتەوە.

ڕەزا یۆسفبەیگی لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینیەوە ڕۆیشت بۆ تورکیا و لەورە بەدوای ساڵێک پەنابەری وڵاتی کانادا بوو. ڕەزا یۆسفبەیگی لە سەردەمی کە لە تورکیا بوو، وێڕای گورووپێکی شاراوەی مۆسیقا کە لە کوردەکانی باکووری کوردستان پێکھاتبوو، چالاکیی ھونەریی خۆی بەردەوام کرد.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری