ڕێککاری کۆمەڵایەتی

ڕێککاری کۆمەڵایەتی (بە عەرەبی: ضبط اجتماعي‎، بە ئینگلیزی: Social control) ئەو شێواز و ڕێبازەیە کە کۆمەڵ پەیرەوی دەکات تا ئەندامانی مەڵکەچی ڕێساکانی کۆمەڵایەتی ببن و خۆیان لەگەڵ بگونجێنن. یان ئەو شێوازەیە کە کار لەسەر ڕێکخستنی قەوارەی کۆمەڵایەتی دەکات و دەیپارێزێت. بە شێوەیەکی بێ ئاگایی جێبەجێ دەکرێت بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ئەو دۆخە ڕادێت و پەیوەندی بە پەروەردەی خێزان و فێربوونەوە ھەیە وەک چاک و چۆنی لەگەل کەسانی دەوروبەرت.

ئامانجەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەستکاری

ئامانج لە ڕێککاری کۆمەڵایەتی ئاراستەکردنی ڕەفتاری تاکەکانە و ڕێککارییە. کاریگەری ھەیە لە سەر تاکەکان و کەسان و کۆمەڵان لەکاتی کار و کردەوەر ڕۆژانەی بۆ ئەوەی کە لە یاسا و دابوونەریت و بەھا ئاینییەکان و ڕەوشتە باوەکان و بنچینەکانی کارکردن و پێرەوی کۆمەلایەتی لانەدەن. ڕێکاری کۆمەڵایەتی ڕێبازێکە بەرگری لە ڕێکخراو بوون و بەردەوامی بەھا و یاسا و شوێنی پیرۆز و کەلوپەلە گشتییەکان دەکات ئاسایش و ماڵ و سامانی کۆمەڵ دەپارێزێت. ڕێبازی سزا بۆ ئەوانە دیاری دەکات ڕێ چەوت دەگرنە بەر ڕێبازی پاداشتدانەوە پەیڕەو دەکات بۆ ئەوانەی دەستورەکان جێبەجێ دەکەن.

ڕێبازەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەستکاری

ئەرک و فەرمانەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەستکاری

  1. پاراستنی ھاوسەنگی ژیانی ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک
  2. ھاوسەنگکردنی بونیادی کۆمەلایەتی لە میانەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و دانانی بناغە و بنچینەکانی کار و کارتێککردنی نێوان کۆمەڵان و دەزگاکانی کۆمەڵایەتی وەک (خێزان، قوتابخانە، فەرمانگەی دارایی و یاسیایی، نەخۆشخانەکان، بنکەکانی تەندروستی)
  3. بەرگریکردن لە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی و دەزگاکانی و یاساکانی شوێنە پیرۆزەکان و پاراستنی لەو کەسانەی کە ڕووبەرووی دەبنەوە بان ھەوڵ تیچکدانی دەدەن.
  4. پشتگیریکردنی ھەنگاوەکانی ھەندێک لە دەزگا کۆمەڵایەتیانەی کە لەچاو دەزگاکانی تر دواکەوتوون ترن بەتایبەت لە کاتی گۆرانکاری کۆمەڵایەتی کتوپرو خێرادا بە نمونە: لەکاتی بەرپابوونی شۆرشەمیللییەکان وەک شۆرشی فەرەنسا کە پَشتر دام و دەزگاکان ھەر لەسەر ڕێبازە کۆنەکان بەرێوەدەبران بەڵام دواتر دەوڵەت یاسایی نوێ دەرکرد بۆ ئەوەی ئەم دام و دەزگایانە لەسەر ئەم یاسانوێیانە کاربکەن بە پێچەوانەوە سزادەدرێن
  5. زاڵبوون بەسەر ڕەفتاری تاکە کەسان بەو شێوەیەی کە لەگەڵ بەھاو خوورەوشت و یاساکان و پیرۆزییەکان بگونجێ
  6. پاراستنی ژیان و شکۆمەندی ھاوڵاتیان لە ڕێگای پاراستنی ماڵ و سامانی تاکە کەسان و کۆمەڵ بەگشتی لەگەڵ پاراستنی دام و دەزگاکان و پرۆژە ھەمەجۆر و ئامێر و شێوەکانی گەیاندن لەکاری خراپەکاری و تێکدان و دزین و تاڵانکردن.

گرینگی ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەستکاری

ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەبیتە ھۆی ئەوەی

  1. ڕەفتاری کەساکانی ناوکۆمەڵگا ڕێکدەخات
  2. پەیوەندی لە نێوان دەزگاکانی ڕێکدەخات و بەیەکتریان دەگونجێنێ
  3. دەستەبەرکردنی ھێمنی و ئاسوودەی
  4. دەستەبەرکردنی بواری پێشکەوتنی زانیاری و کۆمەڵایەتی تا ببێتە مایەی خۆش و شادی کۆمەڵ

شێوازەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەستکاری

الف - مەشقکردن و ڕاھاتن: بەیەکیک لە شێوازە چاکاکەن دیاری کراوە چونکە لەسەر گوشار و سزا دانەمەزراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵگە لە ڕێگەی مەشقکردن و ڕاھاتنەوە ھاوڵاتیان فێری ڕێککاری کۆمەلایەتی دەکات بۆ ئەوەی بیکەن بە بەشێک لە کەسایەتی تاکەکان و لەژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری بھێنن ئەو ڕێگایانەی کە کۆمەڵگا بۆ کاری مەشق و ڕاھێنان پەنای بۆ دەبات

  1. پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی
  2. فێرکردن
  3. پاداشت
  4. بیروباوەرەکان
  5. بڕواپێھێنان
  6. لاسایکردنەوە

ب- گوشار و بەرپەرچدانەوە: یەکیکی دیکەیە لە شێوەزەکان بەڵام بە ڕێگایەکی چاک و لەبار دانانرێت لەگەل ئەوەش ڕێگایەکی ھەلە نییە چونکە ڕێککاری کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا پشت بە دووبنەمای سەرەکی دەبەستێ ئەویش سزا و پاداشتە، ھەرکاتێک مەشق و ڕاھێنان لەگەڵ کەسیک سودی نەبوو ڕووبەرووی سزای توند دەبێتەوە و ڕێگا نادرێ ببێتە ھۆی زیان بۆ کەسانی دیکە جۆرەکانی گوشار و بەرپەرچدانەوە:

- ڕێگای توندوتیژی: لەم جۆرە سزای جەستەی و سزا و بەندینخانە و یاخود سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانباران دەبڕێتەوە

-رێگای نا توندوتیژی: لەم جۆرە کۆمەڵگا خۆی لە کەسی خراپەکار دەپارێزێت و سەرزەنشت دەکرێت و بە چاوێکی کەم سەیردەکرێت، لە پاداشتنەکان بێ بەش دەکرێت

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی سەرەتاکانی سەرەتاکانی کۆمەڵناسی لەدانانی کۆمەلێک نوسەر چاپی چواردە ٢٠١٥
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Social control»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.