ڕێکخراوە
(لە ڕێکخراوەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕێکخراوە (بە کوردیی باکووری: سازی، "teşkîlat" بەئینگلیزی: Organization) دەزگایەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجگەلی ھاوبەشی ئەندامانی گرتووەتە بەر و زاڵە بەسەر بەجێھێنانی ئەرکەکانی خۆیدا و سنوورێکی ھەیە کە لە دەوروبەری جیای دەکاتەوە. ھەر ڕێکخراوەیەک پێکھاتەی تایبەتی خۆی ھەیە و لەوانەیە لە چەندین بەشی جیاواز پێک ھاتبێ. بەشێک کە لە زۆربەی ڕێکخراوەکاندا بەدی دەکرێ کۆڕی بڕیاردەری ڕێکخراوە-یە کە لەلایەن ئەندامانەوە ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێکخراوەکەیان پێ سپێردراوە.
جۆرەکانی ڕێکخراوە گەلێکن، بۆ نموونە: ڕێکخراوە حکوومییەکان، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ھێزە چەکدارەکان، دامەزراوەکان، بەشدارگەکان (کۆمپانیاکان)، ھەرەوەزییەکان، زانکۆکان، و ھتد.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێکخراوە تێدایە. |