ڕێکخراوی ئەلساعیقە
حیزبێکی سیاسی لە سووریا
ڕێکخراوی ئەلساعیقە کە ناوی فەرمی «پێشڕەوانی شەڕی ڕزگاری جەماوەری- ھێزەکانی ئەلساعیقە»، ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیستی فەلەستینییە و دڵسۆزی بەعسی سووریایە (بە پێچەوانەی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی کە دڵسۆزی بەعسی عێراقە).بەگوێرەی بڕیارەکانی نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی حیزبی بەعس لە سووریا لە ساڵی ١٩٦٦ و بانگەوازەکەی بۆ پەسەندکردنی شەڕی ڕزگاریخوازی جەماوەری لە ململانێ لەگەڵ دووژمنی ئیسرائیلی، ڕێکخراوەکە لە جەنگی حوزەیرانی ١٩٦٧ وەک کوتلەیەکی چەکداری دامەزرا سەر بە ڕێکخراوی فەلەستینی حیزبی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی لە سووریا "وەک بەرجەستەکردنی ئەو ستراتیژییەی کە لەلایەن نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی ئەو حیزبەوە پەسەندکرا کە لە ئەیلوولی ١٩٦٦دا بەڕێوەچوو"، کە ڕێبازی شەڕی گەل پەیڕەو دەکات. [١]
ڕێکخراوی ساعیقە | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ |
ناو بە زمانی فەرمی | منظمة الصاعقة |
پەیوەستبوون | حیزبی بەعس |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای دیمەشق |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | بەعسیزم |
شوێنی بارەگاکان | دیمەشق |