ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢ (بە ئینگلیزی: Red Dead Redemption 2) کایەیەکی ڤیدیۆییی ئاکشن و سەرکێشیی ڕۆژاوایییە کەوا لەلایەن ڕۆکستار گەیمزەوە بەرھەم ھێنراوە. کایەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کەوتە بازاڕەکانەوە و بۆ ئامێرەکانی پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بەردەستە. کایەکە باسی ڕووداوەکانی پێش بەشی یەکەمی کایەی ڕێد دێد ڕیدێمپشن دەکات و سێیەم یارییە لە زنجیرە کایەکانی ڕێد دێد.

Red Dead Redemption 2
پەرەپێدەرRockstar Studios
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
بەرھەمھێنەرڕۆب نێڵسن
شێوەسازئیمران سەروەر
بەرنامەسازفیل ھوکەر
ھوونەرمەندئاڕن گاڕبت
نووسەر
ئاوازدانەروودی جاکسن
زنجیرەRed Dead
بزوێنەرRAGE
سەکۆ
بڵاوبوونەوە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
چەشنئاکشن، سەرکێشی
شێوازتاکە کەسی، فرە کەسی

ڕووداوەکانی کایەکە لە ساڵی ١٨٩٩ و لە ویلایەتی باشوور و ڕۆژاوای ئەمریکا ڕوودەدەن، کە تێیدا چیڕۆکی یاسادەرچوویەک ئارسەر مۆرگن دەخاتە ڕوو کە ئەندامێکی تاقمی چەتەییی ڤان دێر لیندە. ئارسەر لە سەردەمی کۆتاییھاتنی کاوبۆیەکان و چەتەکانی ڕۆژاوایە و ھەوڵی خۆپاراستن لە حکوومەت و شەڕکردن لەگەڵ تاقمەکانی تر دەدات. بەدەر لەوە چیڕۆکەکە باسی جۆن ماڕستنیش دەکات؛ کەوا کەسایەتیی سەرەکییە لە بەشی یەکەمی کایەی ڕێد دێد ڕیدێمپشن.

کایەکە دەکرێت لە ڕوانگەی کەسی یەکەم و سێیەمەوە کایەی پێبکرێت، و کایەکەر توانای گەڕانی بەنێو جیھانێکی کراوەدا ھەیە. دیارترین شێوازی کایەکە بریتییە لە دزینی بانک، ڕاوکردن، ئەسپ لێخوڕین، قسەکردن لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناو کایەکە و بڕیاردان لەسەر ھەڵسەوکەتی کەسایەتییەکەت لەڕێگەی بڕیاری باش و خراپ. یارییەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەشێوەی سەرھێڵ (ئۆنڵاین) بڵاوکرایەوە بەڵام لە دۆخی بێتا، دواتر لە شوباتی ٢٠١٩ بەشێوەی وەشانی تەواویش بڵاوکرایەوە.

کایەکە چاوەڕوانییەکی یەکجار زۆری ھەبوو بەر لەدەرچوونی، و توانی دەیان ڕیکۆردی جیاواز بشکێنێت و بووە دووەم پڕفرۆشترین کایەی مێژوو لەماوەی مانگی یەکەمی بە فرۆشتنی ٢٤ ملیۆن کۆپی و کۆکردنەوەی ٧٢٥ ملیۆن دۆلار. ڕەخنەگران پێشوازییەکی گەرمیان لە کایەکە کرد کەوا ستایشی چیڕۆک، جیھانە کراوەکە، کەسایەتیی کایەکان و وردەکارییەکانی جیھانەکەیان کرد.

یاریکەر دەتوانێ بەشێوەی ئەرێنی یاخود نەرێنی وەڵامی ھاوڕێکانی بداتەوە، کەوا کەسایەتیی کارەکتەرەکەشی بەو بڕیارانەوە پەیوەستە و دیاریدەکرێت.

پەرەپێدان

دەستکاری

لەلایەن ستۆدیۆکانی ڕۆکستارەوە پەرەی پێدراوە، ڕێد دێد ڕیدێمپشن ۲ ھەوڵێکی ھاوبەشە لە نێوان ھەموو ستۆدیۆکانی ڕۆکستار گەیمز کە وەک یەک تیم کاردەکەن، بە بەکارھێنانی بزوێنەری یارییە پێشکەوتووەکانی ڕۆکستار (RAGE). ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە بودجەی پەرەپێدانی یارییەکە نزیکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلارە. بەپێی خەمڵاندنەکانی شیکاران بودجەی پەرەپێدان و بەبازاڕکردنی یارییەکە بەیەکەوە لە نێوان ٣٧٠ بۆ ٥٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرانترین یارییە ڤیدیۆییەکان کە تا ئێستا پەرەی پێدراوە.[١][٢][٣]

یارییەکە لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.

پێشوازی

دەستکاری

لەو کاتەوەی یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیەندرا، قسەکردن لەسەری بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، و یارییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ١٠/١٠ لەلایەن زۆربەیانەوە ڕیزبەندی کرا، و لەلایەن ئەوانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا بەھۆی چیرۆکی بەیەکەوە گرێدراو و جیھانە فراوانەکەی پڕ لە ژیان و واقیعییەت.

سەرچاوەکان

دەستکاری