ڕیچارد گۆردۆن (بە ئینگلیزی : Richard F. Gordon Jr ) (٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩ - ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧) یەکێک بوو لەو کەشتیوان ئەمریکییانەی کە لە کاتی بەرنامەی ئەپۆلۆدا ئەرکی نیشتنەوە لەسەر مانگ ئەنجامدا، ڕیچارد جۆردن لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩ لە شاری سیاتڵ لە واشنتۆن لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، گۆردۆن سەرکردایەتی تیمی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٢ی کرد بۆ سەر مانگ، ئەمەش دووەم گەشت بوو کە مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ بنیشێتەوە، گۆردۆن سێیەم کەس بوو کە پێی داناوە لەسەر ڕووی مانگ، دوای ئەویش هاتە سەر ڕووی مانگ هاوکارەکەی لەم گەشتەدا، ئالان بین، کە بەم شێوەیە چوارەم کەس بوو کە لەسەر ڕووی مانگ ڕۆیشت، ئەمەش لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩ بوو، واتە چوار مانگ دوای نیشتنەوە نیل ئارمسترانگ و هاوکارەکەی باز ئاڵدرین لەسەر مانگ.

ڕیچارد گۆردۆن

لەدایکبوون٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩
مەرگ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (٨٨ ساڵ)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی خوێن
پیشەفڕۆکەوان
کەشتیوان ئەفسەر، فڕۆکەوانی تاقیکاری، سیناریۆنووس، کیمیازان و بازرگان
خەڵاتەکانئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٨٢)، مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٧٠)، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی، خاچی فڕیوی جیاواز
وێبگەلاپەرەی ڕیچارد گۆردۆن لە ئێمبد

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری