ڕیچارد بۆربیج (بە ئینگلیزی: Richard Burbage) (لەدایکبووی: ١٥٦٧ و لە (٩-١٣)ی ١٦١٩ مردووە) ئەکتەرێکی ئینگلیز بوو کە یەکەم کەس بوو کاری نمایشی ھەندێک لە شانۆکانی ویلیام شێکسپیر بکات، لەوانە (ڕیچاردی ٣، ڕۆمیۆ، ھێنری ٥، ھاملێت، ماکبێز، ئۆتێلۆ، و لیر). ڕیچارد بۆربیج باوکی ناوی جەیمز بۆربیج بوو کە ئەویش ئەکتەر و جێبەجێکاری شانۆیی بوو، ڕیچارد توانی لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ناو و ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە.[١]

وێنەی کێشراوی ڕیچارد بۆربیج

سەرچاوەکان دەستکاری