ڕۆژی نیشتمانپەروەران (فیلم)

ڕۆژی نیشتمانپەروەران (بە ئینگلیزی: Patriots Day) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦[١] کە لەسەر بنەمای تەقینەوەکانی ماراسۆنی بۆستن لە ساڵی ٢٠١٣ و ڕاوکردنی تیرۆریستان دروست کراوە. فیلمەکە لە دەرھێنانی پیتەر بێرگ و نووسینی بێرگ و مات کوک و جوشوا زیتومەرە و لەسەر بنەمای کتێبی بۆستن ستڕۆنگ لە نووسینی کاسی شێرمان و دەیڤ وێج وەرگیراوە. لەم فیلمەدا مارک والبێرگ و کیڤن بیکۆن و جۆن گودمان و جەی کەی سیمۆنس و میشێل مۆناگان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ئەمە سێیەم ھاوکاری نێوان بێرگ و والبێرگە، دوای فیلمی تاکە ڕزگاربوو و دیپواتەر ھۆرایزن. ناونیشانەکە ئاماژەیە بۆ ڕۆژی نیشتمانپەروەران، پشووی ویلایەتی ماساشوستس کە ماراسۆنی بۆستن تێیدا بەڕێوەدەچێت.

پۆستەری فەرمیی فیلم

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Patriots Day". Lionsgate.