ڕۆژی شەھیدی ئاشووری

ڕۆژی شەھیدی ئاشووری بەرامبەر بە ٧ی ئاب (١٦ی گەلاوێژ)ی ھەر ساڵ، ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن لە گیانباختکردوانی ئاشووری کە لە کۆمەڵکوژییەکانی فرەیەکی کە لە سەری ئەو خەڵکە کراوە کوژرانەتەوە.[١]

ڕۆژی شەھیدی ئاشووری ساڵرۆژی کۆمەڵکوژیی سێمێل لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینییە کە حکۆمەتی ناوەندیی عێراق لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتداریی فەیسەڵی یەکەم بەدوای سەربەخۆبوون و دەرەوەچوونی ھێزە بریتانییەکان لە ناوچە ئاشووری نشینەکان جەماوەرێکی مەزن لە ئاشووریانی کوشت و بەدوای ئەوەیش ٦٥ گوند لە ٩٥ گوندی ئاشووری نشینی ناوچەکەی ڕووخاندەوە. بەدوای ئەم کۆمەڵکوژییە زۆربەی ئاشوورییەکانی عێراق بەڕەو پارێزگای حەسیچە لە وڵاتی سووریا کۆچیان کرد کە ئەوسا لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسا بوو.[١]

ساڵی ٢٠٢١ دەستکاری

لە ڕۆژی ٤ی ئابی ساڵی ٢٠٢١دا چەند ڕۆژ بەر لە ساڵڕۆژی شەھیدی ئاشووری، فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا گوندی تەل شانان و پێنج گوندێکی دیکە لە ناوچەکانی تەل تەمر (گرێ خورما) و ئەبوو ڕاسین لە باکووری حەسیچەی بەردومان کرد.[١]

خەڵکی ئاشووری بە کۆبوونەوە لەسەر گۆرستانی گوندی تەل شانان، ڕۆژی شەھیدی ئاشووریی بەرز ڕاگرتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری