ڕۆژی جیھانی حیجاب
ڕۆژی جیھانی حیجاب بۆنەیەکی ساڵانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لەلایەن نازمە خانەوە دامەزراوە،[٢] لە ١ی شوباتی ھەموو ساڵێک لە ١٤٠ وڵاتی جیھانەوە بەڕێوەدەچێت.[٣] مەبەستی سەرەکی لەم بۆنەیە ھاندانی ژنانە جا لەسەر ھەر ئایین و بیر و باوەڕێک بن بۆ ئەوەی حیجاب بپۆشن و ئەزموونبکەن بۆ یەک ڕۆژ، ھەروەھا بۆ فێرکردن و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە ناو خەڵک کە بۆچی حیجاب دەپۆشرێ.[٤] نازمە خان ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی ئەو ھەروەھا ئاسایکردنەوەی حیجابیش بوو.[٥]
ڕێکەوت | ١ی شوبات |
---|---|
ڕێکەوتی دامەزراندن | ٢٠١٣ |
دامەزرێنەر | نازمە خان |
ماڵپەڕ | Worldhijabday.com[١] |
باکگراوند
دەستکارینازمە خان، کە ژنێکی ئەمریکی-بەنگلادێشییە، لە ساڵی ٢٠١٣ دا ڕۆژی جیھانی حیجابی (World Hijab Day) ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەو "بەرزکردنەوەی ھۆشیاری و ئاسایکردنەوەی پۆشینی حیجاب بووە". نازمە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕۆژەی دیاریکردووە بەو ھیوایەی "پەرە بدرێ بە لێبووردەیی ئاینی" و ھەستکردن بە ڕووبەڕووبوونەوەی "جیاکاری و بێزارکردن لە قوتابخانە و زانکۆدا بە تفلێکردن، ڕاوەدوونان، لێدان و بانگکردن بە "تیرۆریست"". بەم شێوەیەش ژنانی دیکە ڕووبەڕووی ھەمان ئەزموون نەبنەوە "کە ئەو دەبوو بەرگەی بگرێت".[٥]
ناساندنی فەرمی
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٧ دا ویلایەتی نیویۆرک ڕۆژی جیھانی حیجابی ناساند، و ھەروەھا بۆنەیەکیش بۆ یادکردنەوەی ڕۆژەکە سازدرا لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە تێیدا تێری زا مەی (سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا) ئامادەبوو.[٦] ئەنجومەنی نوێنەرانی فلیپینیش ١ی شوباتی وەک «ساڵ ڕۆژی نەتەوەیی حیجاب» پەسەند کرد بۆ زیاتر تێگەیشتن لە نەریتی موسڵمانان لە ساڵی 2021.[٧]
ڕەخنەکان
دەستکاریئەی جەی کاشێتا ڕەخنە لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ئەم بۆنەیە دەگرێت و بە شتێکی گاڵتەجاڕانە و ناخۆشی دەزانێت بەو پێیەی ھاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی بۆ ئێران لە دوای کۆچکردنی بۆ فەرەنسا، کە دواتر سەپاندنی بە زۆرە ملێی پۆشینی حیجابی لێدەکەوێتەوە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٦][٨] کاشێتا دەڵێ لەکاتێکدا کە حیجاب لە جیھانی ڕۆژاوادا وەک بەشێک لە مافی ھەڵبژاردنی جلوبەرگ پشتگیری لێدەکرێت، ھەمان مافی ھەڵبژاردن بۆ ژنانی چەوساوە کە ڕەتیدەکەنەوە حیجاب لەبەر بکەن، شەڕی بۆ ناکرێت.[٨]
لە شوباتی ٢٠١٣، مریەم نەمازی، چالاکوانێکی پێشتر-موسڵمان ڕەخنەی لە ڕۆژی جیھانی حیجاب گرت و بەراوردی کرد وەک ڕۆژی جیھانی بە شوودانی منداڵ یان ڕۆژی جیھانی خەتەنەکردنی کچان.[٩] ماجید نەوازیش ڕەخنە لەو بۆنەیە دەگرێت و پێشنیار دەکات کە ناوەکەی بگۆڕن بۆ (حیجابیش بژاردەیەکە).[١٠]
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دەستکاریڕۆژی جیھانی حیجاب تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری ھەبووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە. بانگەشەکارانی ڕۆژی جیھانی حیجاب بە ھاشتاگی جۆراوجۆر بانگەشە بۆ بۆنەکە دەکەن وەک #EmpoweredinHijab.[١١][١٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریبیبیلۆگرافی
دەستکاری- ڕەھباری، ل. دیریککس، س. کۆین، گ؛ و لۆنگمان، سی. (٢٠٢١). ھاوپشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ کام ژنی موسڵمان؟ دۆسیەی ھەڵمەتەکانی ئازادی دزێوەکەم و ڕۆژی جیھانی حیجاب. سیاسەت و جێندەر، ١٧ (١)، ١١٢–١٣٥.
- ڕەیھانا، ئێم ئێم (٢٠١٧). " 'ڕۆژی جیھانی حیجاب': جێگیرکردنی حیجابی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا". لە فیلمی بینراو و نەبینراودا. لیدن، ھۆڵەندا: بریل. دۆی: https://doi.org/10.1163/9789004357013_007
- ڕەھبەری، لادان (٢٠٢١)، لە پێڵاوەکانیدا: ھاوپشتی دیجیتاڵی فرانتەیشناڵ لەگەڵ ژنانی موسڵمان، یان حیجاب؟. تیژدس. voor econ. en Soc. جیۆگ. 112: 107–120. https://doi.org/10.1111/tesg.12376
- شیرازی، فایغە. ٢٠١٩. "پرسی پەردەپۆشکردن لە ئێرانی سەدەی بیستەمدا لە مۆدە و کۆمەڵگا، ئایین و حکومەتدا" ئایینەکان ١٠، ژمارە ١. 8: 461. https://doi.org/10.3390/rel10080461
- ئۆرن، ئەلیزابێس. "کلتوور لە جیھانێکی تەمومژاویدا: ڕەوتی حیجاب لە کولتووری باوی جیھادیدا." پێداچوونەوەی بەرگری ئەلیکترۆنی, vol. 3، ژمارە ١٠. ٣، پەیمانگای ئەلیکترۆنی سوپای ئەمریکا، ٢٠١٨، ل. ٨٣–٩٢، JSTOR 26554999
- ئانوار ئێل یونسی (٢٠١٨) مەجید نەواز، ئیرشاد مەنجی، و بانگەواز بۆ چاکسازی موسڵمان، سیاسەت، ئایین و ئایدۆلۆژیا، ١٩:٣، ٣٠٥–٣٢٥،doi:10.1080/21567689.2018.1524327
- غومخۆر سەحەر. (٢٠٢٠) جەستەی دانپێدانان. لە: دەروونناسی سیاسی پەردە. توێژینەوەکانی پاڵگرەڤ لە دەروونناسی سیاسی. پاڵگرەڤ ماکمیلان، چام. https://doi.org/10.1007/978-3-030-32061-4_6
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «World Hijab Day - Better Awareness. Greater Understanding. Peaceful World». World Hijab Day (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «World Hijab Day - Better Awareness. Greater Understanding. Peaceful World». لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Participating Countries. «Worldwide Support». World Hijab Day. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «World Hijab Day». worldhijabday.com. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «'We're not oppressed': Canadians unite to mark World Hijab Day - National | Globalnews.ca». Global News. لە 14 February 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Grewal، Kairvy (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «On World Hijab Day, women across the globe are polarised». ThePrint (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «House OKs bill declaring National Hijab Day». The Manila Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Caschetta، A. J. (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «The Irony and Hypocrisy of World Hijab Day». National Review (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Maajid Nawaz (29 December 2015). «The Great Hypocritical Muslim Cover-Up». The Daily Beast. لە ڕەسەنەکە لە 5 March 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 6 March 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «World Hijab Day»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-11-19، لە 2023-12-13 ھێنراوە
- ^ «World Hijab Day: Proud to be a hijabi and breaking stereotypes». BBC.
- ^ «World Hijab Day and the women who are breaking boundaries and stereotypes». Sky News. ١ی شوباتی ٢٠٢٣.