ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ

(لە ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ یان ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Rights Day) لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا.[١] ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئەم یادە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەکرێتەوە.[٢]

مرۆڤەکان بە ھەموو ڕەنگ و ڕەگەز، ئایین، ھزری سیاسی، زمان، سامان، ڕەچەڵەک، نەتەوە، کۆمەڵایەتی بەبێ جیاوازی لەدایکبوون، ھەموو یەکسانن و دەبێت بەبێ جیاکاری لە یاسا و مافەکانی دەوڵەتدا بەشدار بن. جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراوە، کە زیاترە لە ٥٠٠ زمان.[٣][٤]

جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ خۆی لە سی ماددە دەبینێتەوە، مافەکانی مرۆڤی لە ڕووی سیاسی و شارستانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە ڕێک خستوون. مافی پەنابەری بۆ ھەموو ئەو مرۆڤانە لەبەرچاوگرتووە، کە لە وڵاتی خۆیان ئازار یان ئەشکەنجە دەدرێن.

بەشێکی دیکەی جاڕنامەکەدا تەرخانکراوە بۆ بابەتی یەکسانیی ژن و پیاو، کە پێویستە ھاوسەرگیری بە ڕەزامەندی ژن و پیاو بکرێت.

ھەموو مرۆڤێک بە دوور لە ڕەنگی پێست و ڕەگەز و زمان، ئایین و بیروڕای سیاسی یان دۆخی دارایی و نەتەوەیی، پێویستە سوودمەند بن لەو ئازادییانەی کە لە جاڕنامەکە باس کراون.[٥]

ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، تەواوی بەندەکانی جاڕنامەکە پێشێل کراون، ئازادیی مرۆڤەکان بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەکان تەنانەت لە وڵاتانی ئەورووپایش لەبەرچاو ناگیرێت. یەکسانیی ژن و پیاو نەک تەنیا لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پێشێل دەکرێن.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧٠٠ ملیۆن ژن لە جیھان بەزۆرەملێ ھاوسەرگیرییان کردووە، ھەروەھا ٢٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان ئەگەری کارکردنیان نییە، ٧٧٥ ملیۆن کەس لە جیھان ناتوانن بخوێنن و بێبەشبوون لە مافی پەروەردە بینین بەخۆڕایی.[٤]

لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ دا، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا، ئەمەش بەھۆی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیھانیی بۆ مافەکانی مرۆڤەوە بوو. کە زۆربەی وڵاتان پەسەندیان کرد.[١]

ڕۆژی یادەکە لە جیھان

دەستکاری

ئەفریقا

دەستکاری

لە باشووری ئەفریقا، ڕۆژی ٢١ی ئازاری ھەموو ساڵێک دانراوە بە ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ و تێیدا یاد دەکرێتەوە. ئەمەش بەھۆی زیندوو ڕاگرتنی ڕۆژی کوشتاری شارپەڤیڵ کە لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٦٠ دا ڕوویدا. ئەو کوشتارە بەھۆی ناڕەزایی دەربڕینی خۆپیشاندەرانەوە دروست بوو، دژی حکوومەتی ڕەگەزپەرستی ئەو سەردەمە لە باشووری ئەفریقا.[٦]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Anu، James (09.12.2015). "Human Rights Day: Best Quotes By Famous Personalities to Mark UN Day". ئەمەریکا. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  2. ^ Nations، United. «Human Rights Day». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ نەتەوە یەکگرتووەکان. «٥٠٠ زمانی جیهان». گەڕان لەدووی زمانەکان.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ ئ ا کەناڵی کوردستان. «ڕۆژی مافی مرۆڤ».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Nations، United. «Human Rights Day - Know your rights!». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Human Rights Day». web.archive.org. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)