ڕۆدریک
کۆتا پاشای گۆتەکان
ڕۆدریک (بە عەرەبی: لذريق) پاشای ڤیزیگۆتەکان لە ئیسپانیا لە نێوان ساڵانی ٧١٠ تاکو ٧١١. ئەو بە کۆتا پاشای گۆتەکان ناسراوبوو. دوا گۆت بوو کە لە تۆلێدۆ، ئیسپانیا فەرمانڕەوایی کرد.
ڕۆدریک | |
---|---|
پاشای ڤیزیگۆتەکان | |
فەرمانڕەوایی | ٧١٠ ز-٧١١ ز |
پێشوو | غیتشە |
جێگر | ئاچیلای دووەم |
ھاوسەر | ئێگیلۆنا |
مردن | ٧١١ ز شانشینی ڤیزیگۆتی |
ھەڵبژاردنی ڕۆدریک وەک پاشا مشتومڕی لەسەر بوو و ئەو تەنھا بەشێک لە ئیسپانیای حوکمڕانی دەکرد و نەیارێکی بە ناوی ئاچیلا فەرمانڕەوایی بەشەکەی تری دەکرد. ڕووبەڕووی یاخیبوونی باسکەکان و لەشکرکێشی ئومەوییەکان بووەوە. لە جەنگی وادی لەکە شکستی ھێنا و کوژرا. پێدەچێت ئیگیلۆنا بێوەژنەکەی ھاوسەرگیری لەگەڵ عەبدولعەزیز کوڕی موسا کردبێت کە یەکەم حاکمی موسڵمان بوو لە ئیسپانیا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Williams، Betsy (١٢ی نیسانی ٢٠١٢). «Qusayr 'Amra». The Metropolitan Museum of Art.
- ^ Drayson, "Ways of Seeing".
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆدریک تێدایە. |