ڕوحنامە (تورکمانی:)، دوو بەرگی کتێبێکە کە لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٦ لەلایەن ساپارمرات نیازۆڤ سەرۆکی تورکمانستانەوە نووسراوە. بەنیازبوو وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندەی دەوڵەت و جەختکردنەوە لەسەر بنەمای نەتەوەیی تورکمانی خزمەت بکات.[١]

ڕۆحنامە
سەرناوRuhnama
چەشننرخی نەزانراو
دانەرSaparmyrat Nyýazow
بڵاوکەرەوەTurkmen State Publishing Service
وڵاتی بنەڕەتتورکمانستان
زمانزمانی تورکمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١

ڕوحنامە بە شێوەی ھەنگاو بە ھەنگاو بە کلتوری تورکمانی ئاشنا کرا. نیازۆڤ یەکەم جار دانەی لە قوتابخانە و پەرتوکخانە نەتەوەیییەکان دانا بەڵام لە کۆتاییدا بوو بە پەرتوکێک کە ھەموو ھاووڵاتیانی تورکمانستان ناچارکران بیخوێنە تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی بوو بە پەیرەوی قوتابخانەکان و زانکۆکان تەنانەت بوو بە مەرج بۆ پێدانی مۆلەتی شوفێری لە تورکمانستان.[٢] دوای مردنی نیازۆڤ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ناوبانگی بەرز مایەوە ھەرچۆنێک بێت لەم چەند ساڵەی دواییدا کاتێک گوربانگولی بێردیموحەمیدۆڤ بوو بە سەرۆکی تورکمانستان پەرتوکەکە لە پەیرەوی قوتابخانە گشتییەکان و زانکۆکان لادران.[٣]

پەڕگە:Ruhnama cover.jpg
بەرگی پێشەوەی پەرتوکەکە

پێشینە دەستکاری

بە درێژایی سەدەکان داستانەکان چەندین ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکانی ئاسیای ناوەڕاست. حوکمڕانانی پێش مۆدێرنی ئەم ھەرێمانە زۆرجار دەقەکەیان دەگونجاند و پەیوەندیان لە نێوان خۆیان و داستان پەرستەکان دروست دەکرد، بۆ ئەوەی ڕێگایەک بدۆزنەوە تا ماف بەخۆیان بدەن لە دەرکردنی فەرمانێکی نابەجێ.[٤]

ستالین ئەم داستانانەی بە «گوماناوی سیاسی» زانیبوو و پێی وابوو توانای وروژاندنی ھەستی نەتەوەپەرستی لەنێو جەماوەردا ھەیە بۆیە تا ساڵی ١٩٥١–١٩٥٢ نزیکەی ھەموو داستانە گرنگەکانی تورکمانی قەدەغەکرد.[٥]

نیازۆڤ وا دیارە دیدێکی پێغەمبەرانەی پێگەیشت کە باوباپیرانی تورکمانی لە ڕێگەیەوە ھانیان دا کە تورکمانەکان بەرەو «ڕێبازی زێڕینی ژیان» ببات یەکەم ڤێرژنی ئەم داستانانەی لە ساڵانی ١٩٩٠کان بڵاوکردەوو بەڵام بە زوویی ھەمووی کۆکردەوە و لەناوی بردن چونکە ھیچ لە پێشبینییەکانی نیازۆڤی جێبەجێ نەکرد. بۆیە لە سەرەتای نیسانی ساڵی ١٩٩٩ەوە سەرلەنوێ بەپێی ئارەزوو و ویستی خۆی بەسەر پەرتوکەکە داچوویەوە، کە نیازۆڤ ڕای گەیاند کە ڕوحنەما دەبێتە دووەمین دەقی دیاری تورکمانەکان، دوای قورئان.[٦]

پەڕگە:Ruhnama cover.jpg

یەکەم بەرگ لە کۆتایدا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠١ لە ١٠یەمین کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی دەوڵەتی پیرانی تورکمانستان و ئەنجومەنی نیشتمانی وەک دەستووری وڵات پەسندکرا. لە ئەیلوولی ٢٠٠٤دا نیازۆڤ بەرگی دووەمی دەرکرد، کە ساڵێک دواتر بڵاوکرایەوە، بە تەواوی مەبەستی خۆی تێخستبوو بۆ ئەوەی کاریگەری تەواوی خۆی بخاتە سەر نەتەوەکەی لە بوارەکانی ھونەر و زانستدا.[٧][٨]

ڕەخنەگران ڤیکتۆریا کلێمێنت و ڕیکاردۆ نیکۆڵۆسی گومانیان خستە سەر پەرتوکەکە لەوەی کە کارەکە بە تارمایی نووسراوە.[٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

کتێبی سەوز (قەزافی)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "A dictator's guide to the universe". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2006-12-29. Retrieved 2021-12-06.
  2. ^ Bouma, Amieke (2011). "Turkmenistan: Epics in Place of Historiography". Jahrbücher für Geschichte Osteuropas. 59 (4): 559–585. ISSN 0021-4019.
  3. ^ https://www.denverpost.com/entertainment/ci_5997314 ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Peyrouse, Sebastien (2012), "Culture and Religion: The Issues of Reconstruction", Turkmenistan: Strategies of Power, Dilemmas of Development, Routledge, doi:10.4324/9781315698571-14/culture-religion-issues-reconstruction-sebastien-peyrouse, ISBN 978-1-315-69857-1, retrieved 2021-12-06
  5. ^ Kuru, Ahmet T (2002-03-01). "Between the state and cultural zones: Nation building in Turkmenistan". Central Asian Survey. 21 (1): 71–90. doi:10.1080/02634930220127955. ISSN 0263-4937.
  6. ^ "The cult of the Turkmen leader" (بە ئینگلیزی). 2001-11-02. Retrieved 2021-12-06.
  7. ^ "Project MUSE - Learning to Become Turkmen". muse.jhu.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-06.
  8. ^ Shnirelman, Victor (2009-09). "Aryans or Proto-Turks? Contested Ancestors in Contemporary Central Asia*". Nationalities Papers (بە ئینگلیزی). 37 (5): 557–587. doi:10.1080/00905990903122834. ISSN 0090-5992. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  9. ^ Nicolosi, Riccardo (0). "Saparmyrat Niyazov's Ruhnama". Tyrants Writing Poetry (بە ئینگلیزی): 232–249. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)