ڕۆبێرت سانت ئەلبانس

ڕۆبێرتی سانت ئەلبانس (بە ئینگلیزی: Robert St. Albans) شۆڕشگێر و فەرماندەیەکی سەربازی خاچھەڵگری ئینگلیز بوو لە سوارچاکانی پەرستگا، لە ساڵی ١٨٨٥ زایینی بەرامبەر بە ٥٨٠ی کۆچی ڕۆبێرت سەرسام بوو بە ڕەوشتی موسڵمانان لە کاتی شەڕدا لە ژێر کاریگەری سەرکردە سەڵاحەددینی ئەییوبی کە دواتر مەسیحییەتی جێهێشت و بوو بە موسڵمان، پاشان چووە بینینی سەڵاحەدین دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە خوشکەزاکانی سەڵاحەدیندا کرد و کردییە فەرماندەی سوپاکەی، دوای دوو ساڵ سەڵاحەدین دەستیکرد بە ڕزگارکردنی فەلەستین لەژێر داگیرکاری خاچھەڵگران لە ساڵی ١١٨٧ زایینی بەرامبەر ٥٨٢ کۆچی کە ڕۆبێرت یەکێک بوو لەو فەرماندەی سوپایانەی کە لە جەنگی حەتین فەلەستینیان ڕزگارکرد.[١][٢][٣] بەهۆی ئەوەی ڕۆبێرت مەسیحییەتی جێهێشتبوو ببووە موسڵمان خاچھەڵگران ڕاپەرین و ناڕازایان دەربڕی ئەمەش وورەی سوارچاکانی پەرستگای لەو کاتەدا ووروژاند. ڕۆبێرت لە هەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد کە قودس لە دەستی خاچھەڵگران ڕزگارکرا و گەرایەوە لای موسڵمانان.

ڕۆبێرت سانت ئەلبانس

لەدایکبووننەزانراو
مەرگ١١٨٧ زایینی/٥٨٢ کۆچی
شارۆمەندێتی
پیشەسوارچاکانی پەرستگا, دواتر یەکێک لە فەرماندەکانی سەڵاحەدین
چالاکبوون١١٨٠–١١٨٧
ناسراوە بەشەڕەکەی لە جەنگی حەتین لەگەڵ سەڵاحەددین دژی خاچھەڵگران
کارە ناودارەکان
بوون بە موسڵمان
ئایینئیسلام

ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلیز تۆماس ئارنۆڵد لە کتێبی بانگەواز بۆ ئیسلام سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت:

وا دیارە ئەخڵاقی سەڵاحەددین وە ژیانی قارەمانانەی کاریگەری تایبەتی ئەفسووناوی لەسەر مەسیحییەکانی سەردەمی خۆی هەبوو، بەجۆرێک کە کۆمەڵە شۆڕشگێرێکی مەسیحی کە وازیان لە ئایین و گەلەکەیان هێنا هاتنە ناو ئیسلام، کە کاتێک شۆڕشگێرێکی ئینگلیزی لە سوارچاکانی پەرستگا بە ناوی ڕۆبێرت سانت ئەلبانس لە ساڵی ١١٨٥ وازی لە مەسیحییەت هێنا و ئیسلامی قبوڵ کرد، پاشان هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە خوشکەزاکانی سەڵاحەدین دەکات و پاش دوو ساڵ سەڵاحەدین فەلەستین ڕزگاردەکات و شکست بە خاچھەڵگران دێنێت لە جەنگی حەتین کە پاشای قودس جۆی لە نێو دیلەکان بوو وە بۆ ئێوارەی شەڕەکە پاشا شەش شۆڕشگێری بەجێهیشت دواتر بە ئارەززوی خۆیان بەرەو کەمپی سەڵاحەددین هەڵهاتن.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The reign of William Rufus and the accession of Henry the First, Volume 2 By Edward Augustus Freeman, pg.
  2. ^ Pirates and the Lost Templar Fleet, By David Hatcher Childress pg.
  3. ^ A history of secret societies By Arkon Daraul, pg.
  4. ^ كتاب الدعوة إلى الإسلام، (ص 7)، تأليف: توماس أرنولد، ترجمة وتعليق : د. حسن إبراهيم حسن ود. عبد المجيد عابدين ود. إسماعيل النحراوي، الناشر: مكتبة النهضة المصرية، الطبعة الثالثة : 1971 م.
  5. ^ "د.سلمان العودة » اتجاهات فكرية » آثار دعوة المسلمين للنصارى". web.archive.org. 2015-02-06. Retrieved 2023-06-17.