ڕووداونامەکانی سپایدەرویک
ڕووداونامەکانی سپایدەرویک (بە ئینگلیزی: The Spiderwick Chronicles) فیلمێکی فانتازیای ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دەرھێنانی مارک واتەرز لە سیناریۆی کارێ کیرکپاتریک و دەیڤید بێرینبام و جۆن سایڵز و لەسەر بنەمای زنجیرە کتێبی ڕووداوناموکانی سپایدەرویک لە نووسینی تۆنی دیتەرلیزی و ھۆلی بلاکە. لەم فیلمەدا فرێدی ھایمۆر و ماری لویس پارکەر و سارا بۆلگەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و نیک نۆڵتێ و سێس ڕۆگن و مارتن شۆرت ڕۆڵی دەنگی دەگێڕن. فیلمەکە لە نیو ئینگلاند داندراوە و باس لە سێ منداڵ دەکات کە ڕێگەیەک بۆ ھەندێک بوونەوەری پەری دەدۆزنەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی بوونەوەرە ئەفسوناوییە جیاوازەکان دەبنەوە بەناوەکانی وەکو گۆبڵن، ئۆگر، براونی، بۆگارت، ھۆبگۆبلین، ترۆل و چەندانی تر.
ڕووداونامەکانی سپایدەرویک | |
دەرھێنەر | مارک واتەرز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ماڕک کانتن لاری فرانکۆ ئێلین گۆڵدسمیت |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕووداونامەکانی سپایدەرویک |
مۆسیقا | جەیمز ھۆرنەر |
دەستکاری | مایکڵ کان |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | پاراماونت پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٦٤ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە تایبەتە بە سکۆت ڕاتنەر کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە. کاری بەرھەمھێنانی لەلایەن نیکلۆدیۆن موڤیس بۆ کراوە و کاری دابەشکردنی لەلایەن پاراماونت پیکچەرز بۆ کراوە، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە و داھاتەکەی ١٦٢٫٨ ملیۆن دۆلار بوو لە بەرامبەر بوودجەی ٩٠ ملیۆن دۆلاریدا. ڕووداونامەکانی سپایدەرویک بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. فیلمەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی بڵاوکرایەوە.
چیرۆک
دەستکاریفیلمەکە بەدوای خێزانی گرەیسدا دەگەڕێت، برایەکی دووانە، جارێد و سایمۆن، ھەروەھا خوشکە گەورەکەیان مالۆری، و دایکیان. کاتێک دەچنە ناو شوێنە کۆنەکەی سپایدەرویک دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان.
لەکاتی گەڕان بەناو ماڵەکەدا، جارێد شتێکی سەیری شاراوە دەدۆزێتەوە کە لەلایەن ئارسەر سپایدەرویکەوە نووسراوە، کە وردەکارییەکانی بوونی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکان دەخاتە ڕوو کە لە دارستانەکەی دەوروبەریاندا دەژین. زۆری نەخایاند خێزانەکە خۆیان دەبیننەوە کە تێکەوتوونە و دەبێت شەڕ بکەن بۆ مانەوە. لەگەڵ ئاشکراکردنی زیاتر دەربارەی جیھانی ئەفسوناوی دەوروبەریان، دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی خۆیان و لەو بوونەوەرە ئەفسووناوییە دڕندانە ڕزگاریان بێت.
بەرھەمھێنان
دەستکاریلە چاوپێکەوتنێکدا سارا بۆلگەر وتی کە وێنەگرتن ٤–٥ مانگی خایاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە بەردەم بلو-سکرین کاری کردووە. بەو پێیەی بۆلگەر دیمەنی شمشێربازی زۆری ھەبوو، پێنج ھەفتە مەشقی چڕ و پڕی ھەبوو، نزیکەی ھەموو ڕۆژێک سێ کاتژمێر لەگەڵ ڕاھێنەری شمشێربازی ئۆڵۆمپیادی کەنەدی کاری دەکرد.[١]
پێشوازی
دەستکاریفیلمەکە لەلایەن کۆمەڵەی کاریگەرییە بینراوەکانەوە پاڵێوراو بوو لە بەشی «کارەکتەری ئەنیمەیشنی نایاب لە فیلمێکی جوڵاوی ئەکشنی ڕاستەوخۆدا» بەڵام دۆڕا بە دۆسیە دەگمەنەکەی بێنجامین بەتن کە فیلمێکی دیکەیە لە کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز.[٢] ھەروەھا فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ دوو خەڵاتی کەیوان بۆ باشترین فیلمی فانتازیا و فرێدی ھایمۆر بۆ باشترین نمایشی ئەکتەری گەنج.[٣]
بۆکس ئۆفیس
دەستکاریلە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، فیلمەکە بە مەزەندەکردن ١٩ ملیۆن دۆلاری لە ٣٨٤٧ سینەما لە ئەمریکا و کەنەدا بەدەستھێناوە، لە پلەی دووەم بوو دوای جامپەر لە بۆکس ئۆفیسدا.[٤] بە بەشداریکردنی داھاتی ڕۆژی پێنجشەممەی فیلمەکە، داھاتی فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا بە ٢٤٫٣ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.[٥] ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیھاندا ١٦٢٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە.[٦]
میدیای ناوخۆیی
دەستکاریفیلمەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی بڵاوکرایەوە.[٧] لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی دووبارە بڵاوکرایەوە.
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی
دەستکاریلە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دیزنی ڕای گەیاند کە زنجیرەیەک ھەیە و وێنەی دەگیرێت و لە دیزنی+ بڵاودەکرێتەوە. لەلایەن تەلەڤیزیۆنی سەدەی ٢٠ەمەوە بەرھەم ھێنراوە بە ھاوبەشی ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی پارامۆنت. ئەم زنجیرەیە لەلایەن کۆمپانیای نیکلۆدیۆنەوە ھاوبەشی بەرھەمھێنان نییە چونکە بەھۆی ئەوەی تەنھا لەلایەن تەلەڤیزیۆنی سەدەی ٢٠ەم و پاراماونتەوە بەرھەم ھێنراوە. ھەروەھا نیکلۆدیۆن ھیچ پەیوەندی بە فیلمەکەوە نییە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کۆمپانیای ڕۆکو ڕای گەیاند کە زنجیرەکەی ھەڵگرتووە و لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ بە تەواوی لە کەناڵی ڕۆکو بڵاوی دەکاتەوە، کە لە ھەشت ئەڵقە پێکھاتووە.[٨]
کایەی ڤیدیۆیی
دەستکاریڤیڤێندی گەیمز، لەژێر ناوی سیێرا ئینتەرتەینمەنت، ستۆدیۆکانی ستۆرمفڕۆنتی وەرگرت بۆ پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی وەرگێڕانێکی یاری ڤیدیۆیی بۆ فیلمی ڕووداونامەکانی سپایدەرویک, بەپێی ھێڵی چیرۆکی گشتی کتێبەکان و فیلمەکان.[٩] یارییەکە بڵاوکرایەوە، کەمێک پێش کردنەوەی فیلمەکە، لە ٥ی شوباتی ٢٠٠٨، بۆ نینتێندۆ دی ئێس، وی، پی سی، ئێکس بۆکس ٣٦٠، و پلەیستەیشن ٢، و لەلایەن ئی ئێس ئاڕ بی ڕیزبەندی ١٠ی پێدرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Sarah Bolger Interview, The Spiderwick Chronicles - MoviesOnline
- ^ «7th Annual VES Awards». visual effects society. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Nominations for the 35th Annual Saturn Awards». Academy of Science Fiction, Fantasy & Horror Films. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2014-09-13 suggested (یارمەتی) - ^ «The Spiderwick Chronicles (2008)». Box Office Mojo. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «The Spiderwick Chronicles (2008) - Weekend Box Office Results». Box Office Mojo. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «The Spiderwick Chronicles (2008) - Weekend Box Office Results». Box Office Mojo. لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Breaking: Paramount Unveils Blu-ray Launch Plans | High-Def Digest». www.highdefdigest.com."Breaking: Paramount Unveils Blu-ray Launch Plans | High-Def Digest".
- ^ Thompson، Jaden (٢١ی شوباتی ٢٠٢٤). «The Spiderwick Chronicles: Roku Debuts Trailer for Fantasy Series With Christian Slater After Disney+ Scrapped It». Variety. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Brendan Sinclair (٩ی ئابی ٢٠٠٧). «Sierra snares Spiderwick Chronicles». GameSpot. لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی ترسناک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووداونامەکانی سپایدەرویک تێدایە. |