جەیمز ھۆرنەر
جەیمز ھۆرنەر (بە ئینگلیزی: James Horner) (١٤ی ئابی ١٩٥٣، لۆس ئەنجلۆس - ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥) ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و پسپۆڕە لە بواری مۆسیقای سینەماییدا، لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەناوبانگترین بەرھەمەکانی بریتیین لە مۆسیقای فیلمی ئەمریکی تایتانیک و ئەڤەتار کە لەلایەن جەیمز کامێرۆنەوە دەرھێنراوە، دڵی ئازا، عەقڵێکی جوان، ماسکی زۆرۆ، و دوژمن لەسەر دەرگاکان، و جومانجی. جەیمس پسپۆڕە لە تێکەڵکردنی مۆسیقای سەمفۆنی کلاسیک لەگەڵ مۆسیقای ئەلیکترۆنی و مۆسیقای نەریتی ئێرلەندی. لە ماوەی کارکردنیدا دوو خەڵاتی ئۆسکار و دوو گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە، جگە لە ١٢ خەڵاتی گرامی. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە نزیک کالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا.[١][٢]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Geier, Thom (June 22, 2015). "James Horner, Oscar-Winning Composer of 'Titanic,' Dead at 61". The Wrap. Retrieved June 22, 2015.
- ^ "Creative Team". Titanic Live. Retrieved June 22, 2015. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی لۆس ئانجلەس
- دەروازەی ھۆڵیوود
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمز ھۆرنەر تێدایە. |