ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی سێیەم)

  ئەم وتارە سەبارەت بە وەرزی سێیەم لە ھەڵاتنی گەورە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵاتنی گەورە (ڕوونکردنەوە).

وەرزی سێیەم لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی ھەڵاتنی گەورە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ دەستی بە پەخشکردن کرد. ھەڵاتنی گەورە لە لایەن Adelstein-Parouse Productions بە ھاوپەیمانی لەگەڵ Rat Television و Original Television Movie و تەلەڤیزۆنی فۆکسی سەدەی بیستەم بەرھەمھێنراوە.[١] وەرزەکە لە ١٣ ئەڵقە پێکدێت، و لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠٨ کۆتایی ھات. ئەم وەرزە لە دوو وەرزەکەی پێش خۆی کورتتر بوو.

ھەڵاتی گەورە دەربارەی دوو برا دەسوڕێتەوە، کاتێک یەکێکیان بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، برا بلیمەتەکەیشی پیلان بۆ دەرھێنانی لە زیندان دادەنێت پاشان بە مەبەست خۆی دەخاتە زیندانەوە. دوو براکە لە وەرزی یەکەمدا لە زیندان ڕایانکرد، وە بەدرێژایی وەرزی دووەم بەدوایانەوە بوون و لە کۆتایی وەرزی دووەمدا برا بچووکەکە دەستگیر دەکرێت بۆ زیندانێک (چاکسازی سۆنای فیدراڵی) لە پەنەما دەنێردرێت. وەرزی سێیەم پیلانەکەی مایکڵ بۆ ڕاکردن لە سۆنا لەگەڵ چەند زیندانییەکی تردا باسدەکات.

لەم وەرزەدا سێ کەسایەتی لە پاڵەوانێتی زنجیرەکە ھەڵوەشانەوە، ھەروەھا یەکێک لە کەسایەتییەکان بەرز کراوەتەوە و سێ کەسایەتی نوێش ھێنرایە ناو پاڵەوانێتییەوە. وەرزەکە لە داڵاس لە ویلایەتی تێکساس تۆمارکراوە.

بەرھەمھێنان دەستکاری

ئەکتەرەکان دەستکاری

وەرزی سێیەم سەرنجی خستە سەر دە کەسایەتی بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوانی وەرزەکە، لەباتی نۆ کە لە وەرزی پێشوودا سەرنجی خرابووە سەر. شەشدانەیان پاڵەوانی وەرزی دووەم بوون: وێنتوۆرت میلەر بە ڕۆڵی مایکڵ سکۆفیڵد وە ئەو برای لینکۆڵنە و دەیەوێت لە سۆنا ڕابکات، و دۆمینیک پۆرسێڵ بە ڕۆڵی لینکۆڵن بۆرۆنز (براکەی مایکڵ) کە لە دەرەوەوە یارمەتی مایکڵ دەدات بۆ ڕاکردن، و ھەروەھا وێڵیام فیکنەر بە ڕۆڵی ئەڵێکساندەر ماھۆن بریکاری پێشووی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان و کارگوزاری پێشووی کۆمپانیا کە کۆتایی پێ ھات لە سۆنا، و ڕۆبێرت نیپەر و ئاموری نۆڵاسکۆ بە ڕۆڵەکانی تی-باگ و فێرناندۆ سوکرێ وەک دووان لە ھەشتەکەی ڕووباری فۆکس، ھەروەھا وەید ویلیامز بەرزکرایەوە بۆ پاڵەوانێتی وەرزەکە بە ڕۆڵی براد بێلێک کە پاسەوانێکی پێشووی زیندان بوو کۆتایی پێ ھات لە سۆنا. دەرکەوتنی سارا تانکریدی و سی-نۆت و پوڵ کێلەرمەن لە وەرزی سێیەمدا دووبارە نەبووە، وە ئەوان پاڵەوانی وەرزی دووەم بوون، بەڵام لەم وەرزەدا پاڵەوانێتییەکەیان ھەڵوەشایەوە.

تۆمارکردن دەستکاری

بە پێچەوانەی چەندین زنجیرە تەلەڤیزیۆنی تر، ھەڵاتنی گەورە لە ھۆلیوود تۆمار نەکراوە. یەکەم وەرز لە شیکاگۆ لە ئیلینۆی و دەوروبەری تۆمارکرا.[٢][٣] و لە وەرزی دووەمدا، تۆمارکردن بۆ داڵاس لە ویلایەتی تێکساس گوازرایەوە.[٤] تۆمارکردنی وەرزی سێیەم لە داڵاس بەردەوامبوو بەڵام نرخی تۆمارکردنی بۆ ٣ میلیۆن دۆلار بەرز بووەوە بۆ ھەر ئەڵقەیەک.[٥] ھەندێک لە دیمەنەکانی نێوان لینکۆڵن و گریچن لە شاری پەنەما تۆمارکراوە.[٦]

دەرچوون دەستکاری

دەرچوونەکانی دیڤیدی و بلوڕای دەستکاری

وەرزەکە لەژێر ناوی ھەڵاتنی گەورە: وەرزی سێیەم (بە ئینگلیزی: Prison Break — Season Three) دەرچوو، بۆ شاشەکان لە دوو کۆمەڵە پێکدێت ھەر یەکێکیان لە چوار دێسکی بلورێی و دیڤیدی لە ناوچەی ١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٨ دەرچوو. ھەروەھا بێجگە لەو سیازدە ئەڵقەیەی کە پەخشکرا، چەند لێدوانێک لەسەر ئەڵقەکان و چەند دیمەنێکی پشت پەردەی بۆ زیادکرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Prison Break Season 2. فرایتی. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨.
  2. ^ Ryan, M, "Joliet prison is a 'Break'-out star", شیکاگۆ تریبون. ٢٤ ئابی ٢٠٠٥. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ سەردانی ئەم پەڕە کراوە٤.
  3. ^ "Inside Prison Break: Chain male" سیوونی مۆرنینگ تودەی. ١ شوباتی ٢٠٠٦. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ سەردانی ئەم پەڕە کراوە.
  4. ^ Associated Press, "New 'Prison Break' to be filmed in Dallas ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە." MSN. 15 ئایاری ٢٠٠٦. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ سەردانی ئەم پەڕە کراوە.
  5. ^ Weatherford, Angela, "A little bit of Hollywood ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.", Athens Review, 13 کانوونی یەکەم ٢٠٠٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ سەردانی ئەم پەڕە کراوە.
  6. ^ Panama 'shaken, not stirred' by shooting of Bond flick. Screen (لە ڕێکەوتی ٩ فبرایر ٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨.