ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی یەکەم)

یەکێک لە وەرزەکانی زنجیرە تەلەفزیۆنی ئەمەریکی (شکێنەری بەندینخانە)
(لە ھەڵاتنی گەورە (وەرزی یەکەم)ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە وەرزی یەکەم لە ھەڵاتنی گەورە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵاتنی گەورە (ڕوونکردنەوە).


وەرزی یەکەم لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی ھەڵاتنی گەورە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا لە ڕۆژی دوو شەممە (٢٩ی ئابی ٢٠٠٥) لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی دوا نیوەڕۆ (بە کاتی ناوچەی ڕۆژھەڵات) لەسەر ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس پەخشکرا. وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ٢٢ ئەڵقە پێکدێت و لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ کۆتایی ھات.

ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی یەکەم)
پەڕگە:Prison Break season 1 dvd.jpg
DVD cover
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان٢٢
بڵاوکردنەوە
تۆڕFox
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ (2005-08-29) –
١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ (2006-05-15)
List of Prison Break episodes

ھەڵاتی گەورە دەربارەی دوو برا دەسوڕێتەوە، کاتێک یەکێکیان بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، برا بلیمەتەکەیشی پیلان بۆ دەرھێنانی لە زیندان دادەنێت پاشان بە مەبەست خۆی دەخاتە زیندانەوە.[١] لە ئەڵقەی کۆتایی لە زنجیرەکە دوو براکە لەگەڵ شەش زیندانی تر دەتوانن لە چاکسازی ڕووباری فۆکس ڕابکەن. بێجگە لە بیست و دوو ئەڵقەکە، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «پشتی دیوارەکان» پەخش کرا.

دە ئەکتەر لە وەرزی یەکەمدا بوونەتە خاوەنی پاڵەوانێتی، لەگەڵ ژمارەیەکی گەورە لە کاراکتەری پاڵپشتیکەر. زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەکە لە شیکاگۆ و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمار کراوە، وەک چاکسازی ڕووباری فۆکس زیندانی جۆلێت کە لە ساڵی ٢٠٠٢ داخرا. بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەکان پۆزەتیڤ بوو. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٦ وەرزی یەکەم لەسەر شێوەی دیڤیدی لە شەش دێسکدا دەرچوو وە بە ناونیشانی ھەڵاتی گەورە: وەرزی یەکەم (بە ئینگلیزی: Prison Break: Season One) بڵاوکرایەوە.

بەرھەمھێنان دەستکاری

ئەکتەرەکان دەستکاری

وەرزی یەکەم دە ئەکتەر ھەڵبژێردران وەک پاڵەوانی زنجیرەکە. وێنتوۆرت میلەر بە ڕۆڵی مایکڵ سکۆفێڵد، و دۆمینیک پۆرسێڵ ڕۆڵی برای پاڵەوانەکە لینکۆڵن بۆرۆنزی دەگێڕێت. زیندانییەکانی تر بریتین لە فێرناندۆ سوکرێ کە ئاموری نۆڵاسکۆ ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و تی-باگ کە ڕۆبێرت نیپەر ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و جۆن ئابروزی کە پیتەر ستۆرمار ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و سی-نۆت کە ڕۆکمۆند دونبار ڕۆڵەکەی گێڕاوە. بێجگە لەمانە، پارێزەرەکەی لینکۆڵن ڤێرۆنیکا دۆنۆفان کە ڕۆبن تۆنی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و ئێڵ.جەی کە مارشاڵ ئاڵمان ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و براد بێلێک کە وەید ویلیامز ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و سارا تانکریدی کە سارا وەین کالیز ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و پوڵ کێلەرمەن کە پوڵ ئادڵستان ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و توینەری زیندانی کە لەین گاریسۆن ڕۆڵەکەی دەگێڕێت تێیدا بوونی ھەیە.

کەسایەتی زۆر دەرکەوتووە، وەک ئەفسەری چاکسازی ڕووباری فۆکس ھێنری بۆب، کە ستەیسی کیچ ڕۆڵەکەی گێڕا، و چارڵز وستمۆرلاند کە میۆس واستۆن ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و پارێزەر نیک سافرین کە فرانک گرێڵۆ ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و بریکار دانیاڵ ھێڵ کە دانی مکاسی ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و ھەروەھا جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان کارۆلین ڕینۆڵدز.

تۆمارکردن دەستکاری

زۆربەی بەشەکانی زنجیرەکە لە ناوە و دەرەوەی شیکاگۆ تۆمار کراوە.[٢][٣] زیندانی جۆلیت کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دا داخرا بوو بە بنکەی ھەڵاتنی گەورە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، ناوی نرا چاکسازی ڕووباری فۆکس. ئەو دیمەنانەی کە لە قاوشەکەی لینکۆڵن و نەخۆشخانەکە و گۆڕەبانی زیندانەکەدا تۆمار کراوە ھەمووی ناوچەی ناو جۆلیتە.[٤] زۆربەی ئەندامەکانی تیمەکە دەترسان بچنە ناویەوە لەبەر ئەوەی پێیان وابوو کە خێوی تێدایە.[٢] بەشەکانی تری زیندانەکە لە ناو جۆلیتدا دروستکراوە، ھەروەھا ڕۆڵی ئەو زیندانانەی کە دانیشتووانی زیندانە گشتییەکەی تێدایە، قاوشەکە لە سێ ڕۆڵ پێکدەھات (لەباتی دوو کە لە زیندانە ڕاستەقینەکاندا ھەیە)، و زیندانەکان گەورەتر بوو لە زیندانە ڕاستەقینەکان ئەمەش بۆ جێبوونەوەی کامێرا و ئەکتەرەکان. دیمەنە دەرەکییەکان لە ناوچەکانی شیکاگۆ و ودستۆک و جۆلیت لە ئیلینۆی تۆمارکراوە. وە ئەم شوێنە دەرەکییانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆھەیر و تۆرنتۆ لە ئۆنتاریۆ دەگرێتەوە. ئەڵقەکانی ھەڵاتنی گەورە لە ویلایەتی ئیلینۆی دوو میلیۆن دۆلاری تێچوو، وە داھاتەکەی ٢٤ میلیۆن دۆلار داھاتەکەی بوو لە ٢٠٠٥.[٢]

دەرچوون دەستکاری

ڕەخنەکان دەستکاری

مێتاکریتیک بۆ ئەم وەرزە نمرەی بەرزی داوە، کە لە ٦٥ ڕەخنە ٣٢ی پۆزەتیڤ بوو، کە ئەمەش ڕەخنەیەکی پۆزەتیڤە.[٥] وە نیویۆرک تایمز لەسەر ھەڵاتنی گەورە وتوویەتی «ئەو لە زۆربەی زنجیرە نوێکانی ئەم سەردەمە بەجۆشترە، و یەکێکە لە ھەرە داھێنەرەکان».[٦] لە بەرامبەردا، واشینگتن پۆست ڕەخنەی لە زنجیرەکە گرتووە، بەھۆی شێوەی گێڕانەوەکەی.[٧]

نرخاندن دەستکاری

ئەڵقەی پێشەکی نزیکەی ١٠٬٥ میلیۆن بینەری ھێنا کە بەمەش کەناڵی فۆکس «بەرزترین ڕێژەی سەیرکردن بۆ ڕۆژی دوو شەممە لە ھاویندا بەدەست کە لە کاتی ئالی مکبێڵ و شوێنی میلڕۆز کە لە ئەیلوولی ١٩٩٨ پەخشکرا ھیچ زنجیرەیەکی تر وەری نەگرتووە» پێیدرا.[٨] وە زنجیرەکە ھەفتانە بووە خاوەنی نزیکەی ١٠ میلیۆن بینەر.[٩] ھەروەھا سەرەتا وەرزەکە لە ١٣ ئەڵقە پێکدەھات، بەڵام بە ھۆی ناوبانگەکەیەوە زیادکرا.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Episode 101 "Pilot". Recaps. Fox Broadcasting Company. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی ئازاری ٢٠١٨.
  2. ^ ئ ا ب Ryan, Maureen, "Joliet prison is a 'Break'-out star", شیکاگۆ تریبون. August 24, 2005. Retrieved on December 5, 2005.
  3. ^ "Inside Prison Break: Chain male" سیدنی مۆرنینگ ھێراڵد. February 1, 2006. Retrieved on October 10, 2006.
  4. ^ Set Visit: Prison Break ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئای جی ئێن. March 17, 2006. Retrieved on September 14, 2006.
  5. ^ Prison Break (Fox). Metacritic. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  6. ^ Jailhouse Heroes Are Hard to Find. The New York Times (لە ڕێکەوتی 2005-08-29). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  7. ^ 'Prison Break': Sharpen Up Those Spoons. واشینگتن پۆست (لە ڕێکەوتی 2005-08-29). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  8. ^ 'Prison' Breaks Strong for FOX. Zap2it (لە ڕێکەوتی 2005-08-30). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  9. ^ Prison Break's big debut. زە ئەیج (لە ڕێکەوتی 2006-02-02). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  10. ^ The Prison Break fall finale: Give us a break!. ئینتەرتەینمەنت ویکڵی (لە ڕێکەوتی 2006-11-29). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ۲۰۱٨.