ڕاپەرین (گۆرانیبێژ)
دیلەک دەمیر ناسراو بە ڕاپەرین[١] (لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ لە وان؛ بە کوردیی باکووری: Raperîn) خانمە گۆرانیبێژی باکووری کوردستانە. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠١١ەوە خەریکی کاری مۆسیقییە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕاپەرین خەڵکی شاری وانە. ئەو مامۆستای باخچەی ساوایانیشە.[٢]
ڕاپەرین | |
---|---|
لەدایکبوون | وان، تورکیا | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
زمانەکانی ئاخاوتن | کورمانجی، تورکی |
پیشە | گۆرانیبێژ |
گیران دەستکاری
ڕاپەرین لە کاتی کارکردنی لەگەڵ فۆتۆگرافەرێکدا بەناوی جونەید پالا تووشی کێشەیەک بوو، ئەوان سەرەتا لە ئینستاگرام یەکتریان ناسی.[٢][٣] بەپێی قسەی ڕاپەرین ئەوا فۆتۆگرافەرەکە فێڵی لێی کردەوە بەوەی سەرەتا وەک کەسێکی پیشەگەری ھونەری خۆی ناساندووە بەڵام ھەڕەشەی بڵاوکردنەوە و وێنەی دەستکاریکراوی ئەوی کردووە کە لە ھوتلێدا بۆ کاری ھونەری گرتبووی. دواتر لەبەرامبەر پارەدا ڕێککەوتوون کە وێنەکانی پێبداتەوە. لە ڕۆژی دیدارەکەیان ئەوا ئەو کەسە ھەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر ڕاپەرین، ئەویش لەبەرامبەر بەرگریکردن لەخۆی ئەوا تووشی کووشتنی ئەو کەسە ھاتووە. لە ئەنجامدا دادگا ١٢٫٥ ساڵ زیندای بۆ دەرکردووە.[٤] لە ساڵی ٢٠٢٠، بەشێوەیەکی کاتی بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ڕاپەرین ئازاد بوو.[٥]
دیسکۆگرافی دەستکاری
ئەلبووم دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Sancak, Sadet (2020-06-23). "Sanatçı Dilek Demir (Raperîn) cezaevinden izinli çıktı!". haber (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-10-16.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ئ ا ب پ ت "Hem kariyeri hem hayalleri yarım kaldı". www.haberturk.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2018-06-09. Retrieved 2021-10-16.
- ^ odatv4.com. ""Onunla beraber benim anneliğim de öldü"". www.odatv4.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-10-16.[بەستەری مردوو]
- ^ ڕاپەرین: زۆرم چاوەڕێ کرد، بەڵام دادپەروەری بەدی نەهات. ماڵپەڕی bianet، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Duvar, Gazete (2020-06-23). "Müzisyen Dilek Demir'e korona izni". gazeteduvar (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-10-16.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |