چەپدەست
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
چەپدەست، چەپاڵ، چەپلەر، چەپەوانە یان چەپە یان ئەو کەسەی کە زیاتر دەستی چەپی بەکاردەھێنێت تا دەستی ڕاستی لە جێبەجێکردنی ئیشە سەرەکییەکان لە کاروویارە کەسییەکان وەک خواردن و نووسین و ئەوەش ئاماژەدانی تەواو نییە لەبەر ئەوەی ھەندێک بۆ نممونە دەستی ڕاست بەکاردەھێنن بۆ خواردن بەڵام دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ نووسین یان کارووباری تر. زۆر لە ئامێرەکان وا دروستکراون تا گونجاو بن بۆ بەکار ھێنانی چەپە وەک مقەست و چەقۆ.
نزیکەی ١٣٪ پیاوان و١١٪ ژنان چەپلەرن لە ئێستادا، بە بەراوارد بە ساڵی ١٩١٠ کە ڕێژەیان تەنھا ٣٪ بوو، و شارەزایان ئەڵێن بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی ئەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ قبوڵکردنی ئەم سیفەتە لە کۆمەڵگەکاندا. لە سەدەی ١٨ و ١٩ دا وەک کەم ئەندامی سەیری ئەم سیفەتە ئەکرا و مامۆستاکان ھەوڵیان ئەدا بیگۆڕن لە خوێنکارەکانیاندا. لەگەڵ ئەوەی بەکارھێنەرانی دەستی چەپ کەمایەتی پێک دەھێنن لە کۆمەڵگەدا، نزیکەی ١٠٪ن بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کەسە ناودار و سیاسییەکان پێک دەھێنن و بە زۆری ئەو تاقمەن کە لێھاتوون لە قسەکردن و وتارداندا.
چاند
دەستکاریڕۆژی جیھانیی چەپلەرەکان
دەستکاری١٣ی ئابی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی چەپلەرەکان دانراوە.[١]
کەسایەتییە چەپلەرە دیارە مێژوویییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Left-Handers' Day August 13th: Celebrate your right to be left-handed». lefthandersday.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ویکیپیدیای عەرەبی
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەپدەست تێدایە. |