پەیوەند جاف (١٩٧١ ھەڵەبجە) گۆرانیبێژی ناسراوی کورد خەڵکی باشووری کوردستانە کە گۆرانییەکانی لە نێوان خەڵکدا بە ناوبانگە.[١][٢]

پەیوەند جاف
ھەروەھا ناسراوە بەپەیوەند جاف
لەدایکبووی (١٩٧١-٠٣-٠٤) ٤ی ئازاری ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
ھەڵەبجە،  ھەرێمی کوردستان
بنەچەھەرێمی کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥- ئێستا

ژیان دەستکاری

پەیوەند جاف، خەڵکی شاری ھەڵەبجەیە و لە ساڵی ١٩٩٥ کاری ھونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە. ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە ھەندەران دەژی و ئێستاکە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە. ئەو زاوای شێرکۆ بێکەسە و لە ساڵی ٢٠١٤ لەژێر کاریگەری لەدەستدانی دوو کەسی نزیکیدا بڕیاری دا بەمزووانە بەشداری لە ھیچ کۆنسێرت و ئاھەنگێکی جەماوەریدا نەکات. یەکەمیان دایکی کە لەو ساڵەدا کۆچی دوایی کرد و دووەمیان شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس کە خەزووری پەیوەندە و لە ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد.[٣][٤]

بەرھەمەکان دەستکاری

ئاڵبۆم دەستکاری

تاقە گۆرانییەکان دەستکاری

ژومارەیێک لە گۆرانییەکانی پەیوەند جاف:

  • بێدەنگی (Bedangi)
  • جێم مەھێڵە (Jem Mahela)
  • دڵم تەنگە (Dlm Tanga)
  • سکاڵا (Skala)
  • نھێنی (Nheni)
  • پرسیار (Prsyar)
  • کۆچ (Koch)
  • یارەکەم (Yarakam)
  • ئەی چاوەکەم (Ey Chawakam)

نموونەی ھەڵبەست دەستکاری

  • پرسیار!

پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
ڕابردوویەک تۆی تیا نەبی
منیش لەنێویدا مردم
من مێژووی خۆمم خۆش ناوێ
چونکە خەتای لەگەڵ کردووم
بێ ئەوەی ناوی تۆ ببات
ئەو ھەموو ساڵانەی بردم
ڕابردووی چی لەبوونمەوە
قەدەرم غەدرم لێ ئەکا
ھەموو عومری تەکاندووم
تازە ئاماژەت بۆ ئەکا
بە پرسیار ئازارم مەدە
بۆ لە ڕابردووم دەپرسی
بۆ پرسێک ناخی خواردووم
بۆ وا درەنگ یەکمان ناسی
خۆم پێم سەیرە لەنێو عومری
سارد و سڕێ بێ تۆییدا
چۆن بەبێ تۆ دەژیام وچۆن
چۆن بێ تۆ ھەناسەم دەدا
من نازانم بە چ خەونێک
بچمە نێو عومرێکی تر
ساڵەکانی پڕ بن لە تۆ
منیش پڕ بکەن لە شیعر
ئەی کەو کەسەی بۆ ھەتایە
بە سۆزت داگیرت کردووم
پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم

سەرچاوەکان دەستکاری