پەردەکانی مێشک

پەردەی پارێزەر و نەرمن کە کۆئەندامی دەماریی ناوەندی دادەپۆشن

پەردەکانی مێشک بریتین لەو سێ پەردەیەی کە دەوری مێشک و دڕکەپەتک دەدەن.[١] لە شیردەرەکاندا، ئەم پەردانە ئەمانەن؛ ئەستوورەماک، تەونۆکەماک، و تەنکەماک. فرمانی سەرەکییان پاراستنی کۆئەندامی دەماریی ناوەندییە.[٢]

دایەگڕامێک کە نموونەیەک لە کەللەی سەری مرۆڤی کردووەتە چەند چینێک و پەردەکانی مێشک نیشاندەدات
پەردەکانی مێشک

پێکھاتە

دەستکاری

ئەستوورەماک

دەستکاری

ئەستوورەماک (بە ئینگلیزی: Dura mater، دایکە توندەکە[٣])یەکێکە لەو سێ چینە بەستەرەشانەی کە پەردەکانی مێشک پێک دەھێنن. سەرووترینی سێ پەردەکەیە کە بەیەکەوە دەوری مێشک و دڕکەپەتک دەدەن و دەیپارێزن. ئەستوورەماک لە فایبڕۆبلاست و بڕێکی زۆر لە کۆلاجین دروست بووە. ئەم پەردەیە لە دوو توێ پێک ھاتووە: چینی ژێرئێسکی و چینی پەردەیی.[٤]

تەونۆکەماک

دەستکاری

تەونۆکەماک (بە ئینگلیزی: Arachnoid، ھاوشێوەی تۆڕی جاڵجاڵۆکە[٥]) دەکەوێتە نێوان دوو پەردەکەی تری مێشک، چینێکی بێ لوولەخوێنە و بەشدارە لە زیندەچاڵاکییەکانی شلەی دڕکەمۆخ لە ڕێی بۆشاییی ژێر تەونۆکەماکەوە.[٦]

تەنکەماک

دەستکاری

تەنکەماک (بە ئینگلیزی: Pia mater، دایکە نەرمەکە[٧]) پەردەیەکی ھەرە ناسکە. بە توندی بە ڕووی مێشک و دڕکەپەتکدا لکاوە و دای دەپۆشێت، بە تەواوی پەیڕەوی شێوەی مێشک دەکات (شێوەی لۆچەکان وەردەگرێت). پەردەیەکی زۆر تەنکە کە پێکھاتووە لە ڕیشاڵەشانە و چینێکی دەرەکی لە خانەی تەخت کە واپێدەچێت پیانەڕۆ بن بۆ شلە. تەنکەماک کوندەکرێت لەلایەن لوولەخوێنەکان کە بەرەو مێشک و دڕکەپەتک دەڕۆن، ھەروەھا ئەو موولوولەخوێنانەی ئەوان کە خۆراکی مێشک دەدەن.[٨]

پەردەی لیمفەئاسای ژێرتەونۆکەیی

دەستکاری

ئەم پەردەیە (بە ئینگلیزی: SLYM، کورتکراوەی Subarachnoidal Lymphatic-like Membrane) پێکھاتەیەکی توێکاریی تازە پێناسەکراوە لە مێشکی مرۆڤدا، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا پێشنیازکراوە وەک ئەگەری پەردەی چوارەم لە مێشکدا.[٩] پەردەی لیمفەئاسای ژێرتەونۆکەیی کەوتوەتە ناو بۆشاییی ژێرتەونۆکەیییەوە کە بۆشایییەکە لە نێوان پەردەی نێوەڕاست و تەنکە پەردەکەی ژێرەوە کە بە مێشکەوە وەنوساوە؛ بەم شێوەیە بۆشاییی ژێرتەونۆکەیی دابەشدەکات بۆ دەرەچینێکی ڕووکەش و ناوچەیەکی ناوەکی قووڵتر کە دەوری مێشک دەدات.[٩]

 
دایەگڕامێک کە چینەکانی پەردەی مێشک پێشاندەدات (بڕوانە ژێرتەونۆکە بۆشایی کە بەڕەنگی زەرد دیاریکراوە)

ژێرتەونۆکە بۆشایی

دەستکاری

ژێرتەونۆکە بۆشایی ئەو بۆشایییەیە کە لە نێوان تەونۆکە و تەنکەماکدا ھەیە. ئەم بۆشایییە پڕکراوە لە شلەی دڕکەمۆخ و بەرەوخوارەوە ھاوشانی دڕکەپەتک بەردەوامدەبێت، جگەلەوە لوولەخوێنە سەرەکییەکان و ئەستێلکەکانیشی تێدایە کە پێیان دەوترێت ژێرتەونۆکە ئەستێلک؛ کە ئەمانیش پڕن لە شلەی دڕکەمۆخ. ئەم ئەستێلکانە دروستبوون بەھۆی توند لکانی تەنکەماک بە مێشکەوە و جیابوونەوەی لە تەونۆکەماک.[١٠]

بایەخی کلینیکی

دەستکاری

زامداربوونەکان کە دەگەنە پەردەکانی مێشکیش دەکرێت ببنە ھۆی خوێنبەربوون و ھەروەھا دوو جۆری خوێنتێزانیش.[١١]

  • ژێرتەونۆکە خوێنبەربوون بریتییە لە خوێنبەربوونێکی توند لەژێر تەونۆکەماکەوە؛ کە دەکرێت ڕووبدات لەخۆیەوە یان لە ئەنجامی زەبرێک.[١٢]
  • خوێنتێزانی ژێردیوڕا بریتییە لە خوێنتێزانێک (کۆبوونەوەی خوێن) کە کەوتووەتە نێوانی تەونۆکە و ئەستوورەماکەوە. پردەخوێنھێنەرەکان کە ئەستوورە و تەونۆکەماک بەیەکەوە پەیوەست دەکەن دڕاون، بەزۆری لەکاتی ڕووداوێکدا، بەمەش خوێن دزە دەکاتە ئەم ناوچەیە.[١١]
  • خوێنتێزانی سەردیوڕا دروست دەبێت لە خوێنبەربوونی نێوان کەللەی سەر و ئەستوورەماکدا، لەوانەیە لەخۆوە بێت یان بەھۆی ڕووداوێک.[١١]

بارە تەندروستییەکانی تر کە کاردەکەنە سەر پەردەکان؛ ھەوکردنی پەردەکانی مێشک (بەزۆری لە بەکتریا، ڤایرۆس، یان کەڕووە تەشەنایەکەوە) و پەردەلووەکان کە لە پەردەکانەوە گەشەدەکەن، یان لە شێرپەنجەی پەردەیی کە لە شوێنێکی تری جەستە دروست دەبن و تەشەندەکەن بۆ پەردەکانی مێشک.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Meninges: What They Are & Function». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ Decimo، Ilaria (2012). «Meninges: from protective membrane to stem cell niche». American Journal of Stem Cells (بە ئینگلیزی). 1 (2).
  3. ^ Altibbi.com. «الام الجافیة (Dura mater, pachymeninx)». الطبی (بە عەرەبی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ Kekere، Victor (2023)، «Anatomy, Head and Neck, Dura Mater»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 31424885، لە 2024-01-19 ھێنراوە
  5. ^ «Definition of ARACHNOID». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ Ghannam، Jack Y. (2023)، «Neuroanatomy, Cranial Meninges»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 30969704، لە 2024-01-19 ھێنراوە
  7. ^ «Definition of PIA MATER». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ Adeeb، Nimer (2013-10). «The pia mater: a comprehensive review of literature». Child's Nervous System: ChNS: Official Journal of the International Society for Pediatric Neurosurgery. 29 (10): 1803–1810. doi:10.1007/s00381-013-2044-5. ISSN 1433-0350. PMID 23381008. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ ئ ا Møllgård، Kjeld (2023-01-06). «A mesothelium divides the subarachnoid space into functional compartments». Science (New York, N.Y.). 379 (6627): 84–88. doi:10.1126/science.adc8810. ISSN 1095-9203. PMID 36603070.
  10. ^ Shafique، Shiza (2024)، «Anatomy, Head and Neck, Subarachnoid Space»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 32491453، لە 2024-03-30 ھێنراوە
  11. ^ ئ ا ب Tenny، Steven (2024)، «Intracranial Hemorrhage»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 29262016، لە 2024-03-30 ھێنراوە
  12. ^ van Gijn، Jan (2007-01-27). «Subarachnoid haemorrhage». Lancet (London, England). 369 (9558): 306–318. doi:10.1016/S0140-6736(07)60153-6. ISSN 1474-547X. PMID 17258671.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری