زەبر (بە ئینگلیزی: Torque) توانستی هێزە بۆ خولاندنەوەی تەنێک بەدەوری تەوەرەکەی.[١]

ئەم بیرۆکە کە لە لایەن ئەرخەمیدسەوە دروست بوو لە کاتی بەکرھێنانی بەرزکەرەوە دا ھەروەکو ھێزێکی راست کە ھێزێکی پاڵنان یاخود ھێزێکی راکێشران بێت کە دەکرێت زەبری لێ پەیدابێت.

دەتوانرێت زەبر وا دەرببڕدرێت کەوا پەیدادەبێت لە لێکدانی (ھێز"F" × دووری ستونی لە تەوەرەی خولانەوە"d") وە ھێما دەکرێت بە "τ" کە پیتێکی ئەلفوبێی یۆنانییە.
وە نرخی زەبرە بەند دەبێت لەسەر سێ بنەماکە ئەوانیش یەکەمیان هێزی سەپێندراو (Applied Force) "F" وە دووەمیان باسکی خولانەوە "d" وە سێیەمیان گۆشەی نێوان ھێز و باسکی خولانەوە "θ" بەپێی ئەم لێکدانەوەیە:

τ∑ بەرئەنجامی زەبرە وە θ گۆشەی نێوان هێز و باسکی خولانەوەیە.
 "τ" بڕو ئاڕاستەی زەبرە بەڵام "d" درێژکراوەی باسکی خولانەوەیە  کەوا لە خاڵی بنەرەتەوە درێژدەکرێتەوە تاوەکو ئەو خاڵەی کەوا ئاراستەی ھێزەکەی دەبڕێت.

وە لەسیستەمی SI جیھانیدا زەبر بە یەکەی N.m ە.

چۆنیەتی درووستبوونی زەبر

دەستکاری
  • هەر هێزێک خۆی یاخود دریژکراوەکەی كار لە تەوەری خولانەوە "خاڵی ڕاگیربوون"   بکات بە هیچ جۆرێک زەبری لێ درووست نابێت، چونکە (0= ) وە 0=(0)Sin ، وەک لە وێنەکە نیشاندراوە لە باری (a,d) دا.
  • هەر هێزێک بە گۆشەی (90= ) خرایە سەر تەوەری خولانەوە ئەوا، زۆرترحن زەبری لێوە درووست دەبێت، چونکە 1=(90)Sin ،وەک لە وێنەکە نیشاندراوە لە باری (b) دا.
  • هەر هێزێک بە گۆشەی (30= ) خرایە سەر تەوەری خولانەوە ئەوا، {بڕی زەبر دەبێتە نیوەی زۆرترین نرخ }، چونکە 1=(90)Sin ،وەک لە وێنەکە نیشاندراوە لە باری (c) دا.
 
دیاریکردنی بڕی زەبر

یاساکانی نیوتن بۆ زەبر

دەستکاری
  •   ئەمەش واتا {(بەرئەنجام)ی ئاڕاستەی هەر زەبرێک کە کار لە تەنێک دەکەن} = {بڕی زەبری بارنەگۆڕی * گۆشە تاودان}
  •   {(بەرئەنجام)ی ئاڕاستەی هەر زەبرێک کە کار لە تەنێک دەکەن}={(کۆی) ئاڕاستە بڕی هەر زەبرێک "بە جیا"}

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Serway, R. A. and Jewett, Jr. J.W. (2003). Physics for Scientists and Engineers. 6th Ed. Brooks Cole. ISBN 0-534-40842-7. For The Love Of Physics By Walter lewin

[١]

  1. ^ Lewin، Walter (2011). For The Love Of Physics.