کەلە (Skull) پێکهاتەیەکی ئێسکییە، سەری ئێسکە پەیکەر (Skeleton) پێک دەهێنێت، پاڵپشتیی پێکهاتەکانی ڕوخسار دەکات و کەلێنێکی پارێزراو بۆ مێشک (Brain) دەستەبەر دەکات، کەلە لە دوو بەش پێک دێت؛ کاژەڵە (Cranium) و شەویلاگ (Mandible)، کاژەی مرۆڤ دەبێتە دوو بەش؛ پەیەکاژەڵە (Neurocranium) و کاسەی هەناوەکاژەڵە (Viscerocranium) یان پەیکەری ڕوخسار (Facial Skeleton)، شەویلاگ گەورەترین ئێسکی پەیکەری ڕوخسارە، کاژە گەلێک ئێسک (Bone) و کەلێن (Cavity) و کون (Foramina) و درێژە (Process) و بۆشەڵە (Sinus) لەخۆ دەگرێت.

کەلەی مرۆڤ
کاژەی مرۆڤ

ناوە کوردییەکان

دەستکاری

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کەللەسەر بەکار دێت: کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە،.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری

پەراوێزەکان

دەستکاری