کەللەسەر

(لە کاسەی سەرەوە ڕەوانە کراوە)

کەلەسەر پێکھاتەیەکی لە ئێسک درووس بووە کە لە تەواوی ئاژەڵاندا بوونی ھەیە. کەللەسەر وەک چوارچێوەی سەر ئیش دەکات. کەلەسەر چوارچێوە و پێکھاتی دەموچاو ڕاگیر دەکات و بەرگری دەکات لە ئازار و گازندە گەیشتن بە مێشک.

کەلەسەری زیانپێگەیشتووی مرۆڤێک
بەشەکانی کەلەسەری مرۆڤ

بە کەلەسەر بە بێ ئێسکی شێویلاکەی خواروو ئەوترێ کڕانیۆمکە لە دوو بەش پێکھاتووە. کەلەسەری مێشکی کە ئەرکی پارێزگاریکردن لە مێشکی بە ئەستۆیە و بەشی دووھەم، ئێسکەکانی دەموچاوە کە لە پێشتەوە و خوارەوەی قاپیلکەی مێشکدا جێگیرە و چوارچێوەی دەموچاو پێکدێنێ، ئێسکەکانی قاپیلکەی مێشک ٨ دانەن کە ٤ دانەیان تاکن و لە نێوانان، ٢ دانەشیان جووتن و لەلاوەن. ئێسکەکانی دەموچاو ١٤ دانەن کە ٦ دانەیان جووتن و ٢ دانەیان تاکن.

بە کۆ کەلەسەر لە ٢٢ ئێسک پێکدێت. لە ئەستوورایی ھەندێک لە ئێسکەکانی سەر و دەموچاودا بۆشاییگەلێک ھەن بە ناوی سینووس. جگە لە جومگەی لاجانگی شێویلاکی کە تەنیا جومگەی بزوێنەری کەلەسەرە دیتری ئێسکەکانی لە ڕێی جومگەی ڕیشاڵی بە یەکەوە نووساون.

ناوەکانی تر دەستکاری

 
کەلەسەری مرۆڤ لەژێر (تیشکی X)دا

کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ (فەرھەنگی فارسی-کوردی، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، سنە ١٣٨٥)

سەرچاوەکان دەستکاری