پێکەنینی گەدا
پێکەنینی گەدا یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە[١]؛ لە نووسینی حەسەن قزڵجی، کە چاردە کورتەچیڕۆکی لەخۆ گرتووە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٧٢ لە بەغدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
نووسەر | حەسەن قزڵجی |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | چیرۆک |
چەشن | ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی |
ناوەرۆک دەستکاری
پێکەنینی گەدا ڕەنگدانەوەی زوڵم و زۆریی ناو کۆمەڵگای ئەو سەردەمەیە کە لەلایەن ئاغا و دەرەبەگ و دارەدەست و جاش و پیاوی دەوڵەت لە خەڵکی چەوساوە کراوە؛ کەسایەتی و چیرۆکەکان نامۆ نین و لەناو کوردستاندا بەدی کراون و بەدی دەکرێن.[٢] ھێمن موکریانی لە پێشەکیی کتێبەکەدا نووسیویەتی: «بخوێننەوە تا پتر شاییتان بە زمانەکەتان بێت؛ تا نەخوێننەوە نازانن قەڵەمی سێحراوی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی بە نرخ و بێوێنەی خوڵقاندووە».[٣]
چیرۆکەکان دەستکاری
- پێکەنینی گەدا
- عادەتی بازاڕ
- بیھێنە، ئەمما ناوی مەبە
- تاج و تەختی کوێخا ھۆمەر
- ئاغا وەجاخی ڕۆشنە
- خەمڵی پەمۆ
- سەرفیترە
- کەشکۆڵی جادوویی
- شەھیدی زوڵمە، کفن و شۆردنی ناوێ
- نووشتەکەی ئامینە خان
- ھێلکەی ھادی خانی
- قورئان خوێندن لەجیاتی پارەی بەرتیل
- نە دیداری حاجی، نە خەوی مزگەوت
- چای دیواخان
چاپەکان دەستکاری
وەرگێڕانەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان". کولتور مەگەزین.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "حەسەن قزڵجی؛ خۆری ھەرمانی ئەدەب و نموونەی کەسایەتیی شۆڕشگێڕ". ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ (بە کوردی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٦ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ پێکەنینی گەدا، چاپەمەنیی خانی، ٢٠٢٠
- ^ "کانوونی نووسەرانی کوردستان: کۆبەرھەمی حەسەن قزڵجی لە ھەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە". کانوونی نووسەرانی کوردستان.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)