پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦


پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦، پێک دێت لەو وڵاتانەی بوونەتە براوەی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی شازدەیەمی ھاوینە، کە لە ٢٢ی تشرینی دووەم تا ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ لە شاری مێلبۆرن لە ویلایەتی ڤیکتۆریا لە ئوسترالیا بەڕێوە چوو.[١][٢] لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٥٦دا بەگشتی ٦٧ وڵات بەشدارییان تێدا کردووە. ھەشت وڵات یەکەم جار لەم ئۆڵۆمپیادەدا بەشدارییان کرد: کەمبۆدیا، ئیتیۆپیا، فیجی، کینیا، لیبێریا، فیدراسیۆنی مالایا، بۆرنێۆی باکوور (مالیزیا) و ئۆوگاندا. ھەریەکە لە ھۆلەندا و ئیسپانیا و سویس (بەھۆی لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر مەجەرستان) و میسر و عێراق و لوبنان (بەھۆی قەیرانی سوێس) و کۆماری گەلی چین (بەھۆی بەشداری تایوان) بایکۆتی ئەم خولەیان کرد، بەڵام بەشێکیان بەشدارییان لە یارییە سوارچاکییەکان کرد لە ستۆکھۆڵم. بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی ناو دەمی ئاژەڵان لە بەریتانیا و یاسا توندەکانی کەرەنتینەکردن لە ئوسترالیا، چالاکییەکانی ئەسپسوار لە ستۆکھۆڵم بەڕێوەچوو.

پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦
وڵاتئوسترالیا
پاشکۆپێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢
لەدوای ئەوپێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦

پێرستی مەدالیاکان دەستکاری

  *   نەتەوەی میواندار (ئوسترالیا)

پلەنەتەوەزێڕزیوبڕۆنزسەرجەم
١  یەکێتیی سۆڤیەت٣٧٢٩٣٢٩٨
٢   ویلایەتە یەکگرتووەکان٣٢٢٥١٧٧٤
٣  ئوسترالیا*١٣٨١٤٣٥
٤  ھەنگاریا٩١٠٧٢٦
٥  ئیتاڵیا٨٨٩٢٥
٦  سوێد*٨٥٦١٩
٧  تیمی یەکگرتووی ئەڵمانیا ٦١٣٧٢٦
٨  بەریتانیای مەزن٦٧١١٢٤
٩  ڕۆمانیا٥٣٥١٣
١٠  ژاپۆن٤١٠٥١٩
١١  فەڕەنسا٤٤٦١٤
١٢  تورکیا٣٢٢٧
١٣  فینلاند٣١١١١٥
١٤  ئێران٢٢١٥
١٥  کەنەدا٢١٣٦
١٦  نیوزیلاند٢٠٠٢
١٧  پۆڵندا١٤٤٩
١٨  چێکۆسلۆڤاکیا١٤١٦
١٩  بولگاریا١٣١٥
٢٠  دانمارک١٢١٤
٢١  دوورگەی ئیرلەند١١٣٥
٢٢  نەرویژ١٠٢٣
٢٣  مەکسیک١٠١٢
٢٤  بەڕازیل١٠٠١
  هیندستان١٠٠١
٢٦  یووگۆسلاڤیا٠٣٠٣
٢٧  چیلی٠٢٢٤
٢٨  بەلجیکا٠٢٠٢
٢٩  ئەرژەنتین٠١١٢
  کۆریای باشوور٠١١٢
٣١  دوورگەی ئیرلەند٠١٠١
  پاکستان٠١٠١
٣٣  ئەفریقای باشوور٠٠٤٤
٣٤  نەمسا٠٠٢٢
٣٥  ئوروگوای٠٠١١
  بەهاما٠٠١١
  سویس٠٠١١
  یۆنان٠٠١١
سەرجەم(٣٨ نەتەوە)١٥٣١٥٣١٦٣٤٦٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Melbourne 1956 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-21.
  2. ^ "1956 Summer Olympics Melbourne Photos and Premium High Res Pictures - Getty Images". www.gettyimages.com. Retrieved 2022-05-21.