کەرەنتینە یان ھاوێر بە ئینگلیزی quarantine بریتییە لە شوێنێکی پەرژینکراو یان جیاکراوە کە کۆمەڵە خەڵکێکی تێدا دەژیێت بە ھۆکارێکی تەندروستی یان ئاسایشی، یان ئاژەڵی تێدا ھەلدەگیرێت یاخود ھەندێک لە ئامراز و ئامێری تایبەت بەجۆرێک کە مەترسیداربن بۆ کۆمەڵگە.[١] ماوەی کەرەنتینە بەگوێرەی ھۆکارەکەی دەگۆڕدرێت. کەرەنتینە لە بواری پزیشکی پێی دەڵێن کەرەنتینەی پزیشکی کە مەبەست لێی ڕێگریە لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس یان ھەر تەنەدوژمنێکی نامۆ بۆ پاراستنی کۆمەڵگا. ھەروەھا ڕێگایەکی گرنگە بۆ پێشگری لە دزەکردنی بەکتریا و ڤایرۆس لە تاقیگە و نەخۆشخانەکان.

ناوەندێکی وەرزشی لەشاری وەھانی چینی کراوەتە ناوچەیەکی کەرەنتینکراو بەھۆی پەتای کۆڕۆناوە ٢٠١٩ .

دروشم و ئاڵاکاندەستکاری

ھەردوو ڕەنگی زەرد و ڕەش، ھەندێک جار سەوز بەکاردێت بۆ گشت شوێنە کەرەنتینەکراوەکان، بەڵام لە بەندەر و کەشتییە پەرێزخراوەکاندا ڕەنگی زەردی سادە بەکاردێت بۆ ئاڵای بەندەرە قەدەغەکراوەکان، ڕەنگی زەرد پێشتر بۆ ئەم ماڵانە بەکاردەھات کە دانیشتوانەکەی پەتای ھەوکردنی جگەر (زەرتک) یان ھەبوو، دواتر گوێزرایەوە بۆ نێو دەریاوانان، لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تاعوون ئاڵای ڕەشیان لەسەر ئەو ماڵانە ھەڵدەکرد کە ھەڵگری نەخۆشییەکە بوون. ئاڵای ئێستا تێکەڵەی ھەردوو ڕەنگە کە پێی دەڵێن ئاڵای لیما. لیما جۆرێکی نەخۆشی بینینە بەجۆرێک کەسی تووشبوە بە لیما ناتوانێت ھەندێک جۆری ڕەنگ ببینێت، بۆیە ئەم ناوەیان ھەڵبژارد چونکە مرۆڤ بەرامبەر بە ڤایرۆس و میکرۆبەکان وەکوو ئەوە وایە کە لیمای ھەبێت چونکە نایانبینێ. لە زمانی ئینگلیزی ئەو شوێنانەی کە بۆ ماوەی کەمتر لە چل ڕۆژ دادەبڕدرێن (کوبێک) یان Q بەکاردێت وەک ھەندێک ڤایرۆسی سەردەم کە پێویست دەکات ٢١ ڕۆژ دووربخرێتەوە لە کۆمەڵگە یان ١٤ ڕۆژ جیا بکرێتەوە لە خەڵک.

نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی سیراکوزادەستکاری

لە کۆبونەوەی ١٩٨٤ی ئەنجومەنەکە ھاتووە لەبارەی دیاریکردنی کات و شوێنی سەرچاوەی ھێرشە زیندەییەکان یان ھەر ھێرشێکی دەرەکی بۆسەر دانیشتوانی زەوی بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبارەی گەشەسەندنی تا دۆزینەوەی ڕێگاچاڕە، ڕێنماییەکانی کۆبوونەوەکە پشت ئەستوور بوو بە بنەماکانی سیراکوزا تایبەت بە ڤایرۆسی گەدە و پزیشکییە دادیەکان، بەجۆرێک ھەموو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار دەکات یارمەتی پاراستی بەھا ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیانی خەڵکەکەیان بدەن. بنەماکانی سیراکوزا وەھا داڕێژراون کە سەپاندنی زیاتر دەخاتە سەر وڵاتان لەبارەی مافە مرۆیییەکان و سیاسییەکانیان، تا بەشێوەیەکی ڕوون و زانستیانە کەرەنتینە ئەنجام بدرێت، تێبینی ئەوەی کردوە کە تەندروستی گشتی کۆمەڵگە لە ئەستۆی کەسانی پسپۆر دایە دوور لە کاری سیاسی و بەرژەوەندی لایەنگری، کە دەزگا بەرپرسەکانی وڵاتانیش بە ڕاوێژ لەگەڵ ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی دەست دەکەن بە لێکۆلینەوە لە مەترسیەکان، بەم شێوازە:

  1. بەدەمەوە چوونی پێداویستییە گشتییەکان و تەندروستیی گشتی.
  2. بەشێوەیەکی گونجاو لێکۆڵینەوە لە ئامانجی دوژمنەکە بکرێت.
  3. پێویستە جێبەجێکارییەکان لەگەڵ بنەما یاسایییەکان کۆک بن.
  4. کاری ڕەگەزپەرستی و جیاکاری ڕێگەپێدراو نییە.
  5. تەنھا لایەنی پسپۆڕ سەرپەرشتی کارەکە دەکات.

لە کاتی جێبەجێکردنی کەرەنتینە یان پەرێزی پێویستە ئەمانە ڕەچاوبکرێت:

  1. پێویستە ھەموو لێکۆڵینەوە و دەرەنجامەکان بە بەڵگەی زانستی و تۆماری فەرمی بن و ھەموو زانیارییەکانیش بۆ خەڵک بخرێنەڕوو و بەئاسانی بەدەستیان بگات.
  2. پێویستە ھەموو ڕێکارەکان بۆ خەڵک شیبکرێتەوە بەو شێوازەی کە تێیدەگەن.
  3. پێویستە ھەموو ڕێکارەکان بەدوداچوونی وردی بۆبکرێت بە پێداچوونەوەی وردەوە.

ھەموو وڵاتان پێویستە ئەم خاڵانە لەبەر چاوبگرن:

  1. کەسانی تووش بوو نابێت ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ناوزڕادن بکرێن.
  2. دەبێت ھەموو پێداویستییە بنەڕەتییەکانی وەک خۆراک و ئاو و چاودێری تەندروستی فەراھەم بکرێن.
  3. کەسانی تووشبوو یان گومانلێکراو مافی پەیوەندی کۆمەڵایەتییان ھەیە لەگەڵ کەس و کاریان، حکومەت دەبێت ئامرازەکان فەراھەم بکات.
  4. وەک ھەموو ھاوڵاتییەکی ئاسایی، کەسی تووشبوو مافەکانی ئازادی ڕادەربرین و بۆچوونی کۆمەڵایەتی دەبێت.
  5. حکوومەتەکان دەبێت قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە (ئابووری و کۆمەڵایەتی).

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Drug-proof TB strain poses ethical bind - Health - Infectious diseases _ NBC News.htm".