پیشاندانی خۆشەویستی

فیلمی ژاپۆنی

پیشاندانی خۆشەویستی (بە ژاپۆنی: 愛のむきだし، لاتینی: Ai no mukidashi) فیلمێکی درامی کۆمیدییە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. سیۆن سۆنۆ کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە. فیلمەکە چوار کاتمێرە و بەم ھۆکارە ناوبانگی لە فیستیڤاڵەکانی فیلم دەرکردووە. فیلمەکە چەند تەوەرێکی جیاواز لەخۆدەگرێت وەک خۆشەویستی، خێزان، شەھوەت، ئایین، و تاوانی وێنەگرتنی ژێرەوەی تەنوورەی ژنان. یەکەم وەشانی فیلمەکە درێژییەکەی شەش کاتژمێر بوو، بەڵام دواتر لەسەر داواکاری بەرھەمھێنەران کورتکرایەوە بۆ چوار کاتژمێر.

پیشاندانی خۆشەویستی
دەرھێنەرسیۆن سۆنۆ
بەرھەمھێنەرھاروۆ ئومێکاوا
نووسەرسیۆن سۆنۆ
ئەکتەرانتاکاھیرۆ نیشیجیما
ھیکاری میتسوشیما
ساکورا ئاندۆ
مۆسیقاتۆمۆھیدی ھارادا
وێنەگری سینەماییسۆھێی تانیکاوا
مۆنتاژجونیچی ئیتۆ
بڵاوکردنەوەPhantom Film
دەرچوون
  • ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ (2008-11-29) (Tokyo FILMeX)

  • ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ (2009-01-31) (Theatrical release)
ماوەی فیلم٢٣٧ خولەک
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی، فیلمەکە چەندین خەڵاتی بردەوە و ھەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ کرا لەلایەن ڕەخنەگران.[١] لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەرلین، فیلمەکە خەڵاتی کالیگاری و فیپرێسکی بردەوە.[٢]

قاڵبی ئەکتەران دەستکاری

  • تاکاھیرۆ نیشیجیما وەک یو ھۆندا
  • ھیکاری میتسوشیما وەک یۆکا ئۆزاوا
  • ساکورا ئاندۆ وەک ئایا کۆیکی
  • ماکیکۆ واتانابی وەک کایۆری فوجیوارا
  • ئاتسورۆ واتابێ وەک تێتسو ھۆندا
  • جای وێست سەرکردەی دەستەی بۆسۆزۆکو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Schilling, Mark (February 6, 2009). "Telling a lengthy tale of lust and religion". The Japan Times. Retrieved Feb 11, 2023.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری IMDb نەدراوە