پیرمحەمەو لە گەڕەک یان بە زاراوەی سنەیییەکان لە مەحەلە کۆنەکانی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١] جێگەی ئەم گەڕەکە ھەتا بەر لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە شار بەربڵاو نەکرابوو، دەبوو بە باشووری شاری سنە، لە دەوری تەپۆڵکەیک کە مەرقەوی کەسایەتێکی ئایینی بە ناوی پیرمحەمەو نێژراوە، ئاوەدان کراوەتەوە. ئەمڕۆ کە ئەم شارە گەورە بووە، شوێنی ئەم گەڕەکە لە لای باشوور دەبێتە شەقامی گوڵشەن، لای باکووری دەبێتە شەقامی ٢٨ی دێی کە ناوە کۆنەکەی چەم چەقڵیچەقان بوو. لای ڕۆژاوای شەقامی سیرووس و ڕۆژھەڵاتی دەبێتە یاریگای وەرزشی ئەمین. ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی ئەم گەڕەکە بە ھێرشی ئاسمانی فڕۆکەی عێراقی کرایە ئامانج و ژمارەیکی زۆری خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەکان دەستکاری