پیاوە بەربووەوەکە

وێنەیەک لە ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول گیراو لەلایەن ڕیچارد درو
(لە پیاوی کەوتنەخوارەوەەوە ڕەوانە کراوە)

پیاوە بەربووەوەکە (بە ئینگلیزی: The Falling Man ) وێنەیەکە کە لەلایەن وێنەگری ڕۆژنامەگریی پێوەبەند ڕیچارد درووە گیراوە کە وێنەکە پیاوێک نیشان دەدات لەکاتی بەربوونەوەی لە ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی لەکاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول لە نیویۆرک سیتی. کەسی نێو وێنەکە لە نھۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەی باکووردا گیری خواردبوو و یان لەکاتی گەڕان بۆ سەلامەتی بەربووەتەوە یان بازی ھەڵداوە بۆ ڕزگاربوونی لە ئاگر و دووکەڵەکە. وێنەکە لە ٩:٤١:١٥ پ.ن. گیراوە لە ڕۆژی ھێرشەکان.

پیاوی کەوتنەخوارەوە
دامەزران١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١
ناو بە زمانی فەرمیThe Falling Man
ئافرێنەرRichard Drew
Depictsھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، پیاو، fall، World Trade Center
دۆخی چاپکردنcopyrighted


پیاوە بەربووەوەکە

وێنەگرەکە وتوشییەتی، لە دوو کەیسدا، چیرۆکەکانی ڕۆژنامەکان کە لێدوانیان دەربارەی وێنەکە داوە ھێرشی ڕەخنەیییان کراوەتە سەر لەلایەن خوێنەرانەوە کە وێنەکەیان بە «ناڕەحەت کەر» بینیوە.[١]

پێشینە دەستکاری

لە ٢٬٦٠٦ قوربانی کە لەنێو ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی و زەویی نیویۆرک سیتی کوژران لەکاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، ھەندێک سەرچاوە مەزندەیان کردووە کە ٢٠٠ کەس بە بەربوونەوەیان یان بازھەڵدانیان گیانیان لەدەستداوە، لەھەمان کاتدا سەرچاوەی دیکە دەڵێن کە نزیکی ١٠٠ کەس بوون.[٢][٣][٤] کاربەدەستان نەیانتوانی لاشەکانی ئەو کەسانە بدۆزنە یان بناسنەوە کە بەزۆر کەوتبوونە دەرەوەی باڵەخانەکان پێش ڕووخانیان. نووسینگەی تاقیکاریی پزیشکیی نیویۆرک سیتی وتی کە ئەو کەسانەی بەربوونەتەوە بۆ مەرگیان لە ١١ی ئەیلوول بە «بازدەر» پۆلێن ناکرێن. ئەم کەسانە زۆریان لێکراوە بەھۆی دووکەڵ و ئاگرەکەوە یان بە تەقینەوەکان کەوتوونەتە خوارەوە.[٤]

لە وێنەکە وا دەردەکەوێت کە پیاوەکە ڕێک بەرەو خوارەوە بەربووبێتەوە؛ ھەرچۆنێک بێت، زنجیرەیەک وێنەی بەربوونەوەکەی نیشانی دەدەن کە لە ئاسماندا تەقلە لێدەدات.[٥][٦]

مێژووی بڵاوکردنەوە دەستکاری

وێنەکە لە سەرەتادا لە ڕۆژنامەکانی جیھاندا دەرکەوت، وەک لاپەڕە ٧ی نیویۆرک تایمز لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠١. لێدوانی وێنەکە دەیووت، «کەسێک بەردەبێتەوە دوای بازھەڵدانی لە باڵەخانەی باکووری ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی. دیمەنێکی ترسێنەر بوو کە دووبارە بوویەوە دوای ئەوەی فڕۆکەکان خۆیان بە باڵەخانەکاندا کێشا.»[٧] تەنیا یەکجار لە نیویۆرک تایمزدا دەرکەوت بەھۆی ڕەخنەگری و تووڕەیی دژی بەکارھێنانی.[٨] دوای شەش ساڵ، لە لاپەڕە ١ی نیویۆرک تایمز بووک ڕیڤیو دەرکەوت لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٧.[٩]

ناسینەوە دەستکاری

ھیوادارم کە ئێمە ھەوڵی ئەوە نادەین کە بزانین کێ بووە و زیاتر بزانین کە ئێمە کێین لەڕێی سەیرکردنییەوە.

گوێندێڵین، ٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە

ناسنامەی کەسی نێو وێنەکە ھەرگیز بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە. ژمارە گەورەی کەسەکانی کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو ناسینەوەی پیاوەکەی نێو ١٢ وێنەکەی قورستر کردبوو.

نۆربێرتۆ ھێرناندێز دەستکاری

دوای بینینی پۆستەرێکی کەسێکی ونبوو، پەیامنێر پیتەر چینی لە ڕۆژنامەی نێودەوڵەتیی کەنەدیی دە گڵۆب ئاند مەیڵ پێشنیاری ئەوەی کرد کە پیاوی ناو وێنەکە لەوانەیە نۆربێرتۆ ھێرناندێز، شیرینی دروستکەرێک کە لە ویندۆز کۆن دە وێڵد کاری دەکرد، خواردنگەیەک کە لە ١٠٦ەم نھۆمی باڵەخانەی باکوور بوو. ھەندێک لە ئەندامانی خێزانی ھێرناندێز لە سەرەتادا ھاوڕابوون لەگەڵ چینی،[١٠] بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لە تەواوی زنجیرە وێنەکان و سەرنجدانە سەر وردەکارییەکانی جلوبەرگەکانی، ھاوڕا نەمان.[١١]

جۆناتان برایڵی دەستکاری

«پیاوە بەربووەوەکە»، وتارێک دەربارەی وێنەکە لەلایەن ڕۆژنامەوانی ئەمریکی تۆد جونۆد، بڵاوکرایەوە لە چاپی ئەیلوولی ٢٠٠٣ی گۆڤاری ئیسکوایەر. دواتر کرا بە بەڵگەفیلمێک بەھەمان ناوەوە. وتارەکە ناسنامەی لەوەچووی پیاوە بەربووەوەکەی بە جۆناتان برایڵی دادەنێت، ئەندازیارێکی دەنگیی ٤٣ ساڵ کە لە ویندۆز ئۆف دە وێڵد کاری دەکرد. براکەی، ئالێکس، ئەندامێکی ڕەسەنی کۆمەڵەی دیسکۆی ڤیڵج پیپڵ بوو. برایڵی تەنگە نەفەسی ھەبووە و ئەیزانی کە لە مەترسیدایە کاتێک دووکەڵ ھاتووەتە نێو خواردنگەکەوە.[١١] ئەو لە سەرەتادا لەلایەن براکەیەوە، تیمۆتی، ناسرایەوە.[١١] مایکڵ لۆمۆناکۆ، چێشتلێنەری یاریدەدەری خواردنگەکە، بیروڕای وابوو کە پیاوەکە برایڵییە بەپێی شێوەی لەش و جلوبەرگی.[١٢] لە یەکێک لە وێنەکاندا، کراس یان چاکەتە سپییەکەی پیاوە بەربووەوەکە بەھۆی ھەواوە کراوەتەوە، کە تی شێرتێکی پرتەقاڵیی ھاوشێوەی جلێک کە برایڵی بەزۆری لەبەری دەکرد نیشان دەدات. خوشکە گەورەکەی برایڵیش، گویندێڵین، بڕوای وابوو کە ئەو لەوانەیە قوربانییەکە بووبێت. بە پەیامنێرەکانی سەندەی میرەری وت، «کاتێک بۆ یەکەمجار سەیری وێنەکەم کرد […] و پیاوێکم بینی—باڵا بەرز، لاواز—وتم، 'ئەگەری ھیچی باشترم نەزانیایە، لەوانەیە ئەوە جۆناتان بوایە.'»[١٣]

بەکارھێنانەکانی دیکە دەستکاری

٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە بەڵگەفیلمێکی ٢٠٠٦ە دەربارەی وێنەکە. لەلایەن فیلمسازی ئەمریکی ھێنری سینگەرەوە دروستکراوە و لەلایەن ڕیچارد نومیرۆفەوە تۆمارکراوە، دەرھێنەرێکی وێنەییی نیویۆرک. فیلمەکە بە کەمی لە چیرۆکەکەی ئیسکوایەری جونۆدەوە وەرگیراوە. پێکھاتەکانیشی لە وێنەکانی خەڵکی بەربووەوەوەی وێنەگر لایڵ ئۆوێرکۆوە وەرگرتووە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٦دا، لە تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانیی چانێڵ ٤وە پەخشکرا، دواتر لە سی بی ئێس نیووزوێڵدی کەنەدا پەخشکرا لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، و لە زیاتر لە ٣٠ وڵات پەخشکراوە. پەخشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ بوو، لە کەناڵی دیسکەڤەری تایمز.

ڕۆمانی پیاوە بەربووەوەکەی دۆن دێلیلۆ دەربارەی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولە. «پیاوە بەربووەوەکە» لە ڕۆمانەکەدا ھونەرمەندێکی نواندنکارە کە ڕووداوەکانی وێنەکە دووبارە دەکاتەوە.[١٤] دێلیلۆ دەڵێت کە ئاشنا نەبووە بە ناوی وێنەکە کاتێک کتێبەکەی ناوناوە. ھونەرمەندەکە کەمەربەستێک دەکات بە خۆیەوە و باز ھەڵدەدات لە شوێنێکی بەرزەوە لە ناوچەیەکی زۆر دیارەوە (وەک پردی ڕێگای سەرەکی)، ھەڵواسراو لە شێوەی پیاوە بەربووەوەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

ئاماژەپێدانەکان
  1. ^ Howe, Peter (2001). "Richard Drew". The Digital Journalist June 27, 2018 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., January 2010
  2. ^ Flynn, Kevin; Dwyer, Jim (ئەیلوول 10, 2004). "Falling Bodies, a 9/11 Image Etched in Pain". The New York Times. Archived from the original on November 4, 2014. Retrieved February 20, 2017.
  3. ^ Whitworth, Melissa (ئەیلوول 3, 2011). "9/11: 'Jumpers' from the World Trade Center still provoke impassioned debate". Telegraph. London. Archived from the original on January 2, 2014. Retrieved December 13, 2013.
  4. ^ ئ ا Cauchon, Dennis. "Desperation forced a horrific decision" September 1, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. USA Today.
  5. ^ Pompeo, Joe (ئاب 29, 2011). "Photographer behind 9/11 "Falling Man" retraces steps, recalls "unknown soldier"". Yahoo! News. Archived from the original on September 24, 2011. Retrieved August 31, 2011.
  6. ^ "The Falling Man | Behind The Photo | 100 Photos". Time Magazine (بە ئینگلیزی). Archived from the original on December 18, 2019. Retrieved 2019-12-15 – via YouTube.
  7. ^ Mills (2009). "Images of Terror". Dissent: 75–80. doi:10.1353/dss.0.0088. S2CID 145099785.
  8. ^ Susie Linfield (ئاب 27, 2011). "The Encyclopedia of 9/11: Jumpers: Why the most haunting images of 2001 were hardly ever seen". New York. Archived from the original on September 26, 2011. Retrieved September 8, 2011.
  9. ^ Boutin, Maurice (2009). "The Current State of the Individual: A Meditation on "The Falling Man"". In Arvin Sharma (ed.). The World's Religions after September 11. pp. 3–9. ISBN 978-0-275-99621-5.
  10. ^ Cheney, Peter (September 22, 2001). "The life and death of Norberto Hernandez". The Globe and Mail. Retrieved February 19, 2015.
  11. ^ ئ ا ب Junod, Tom (2003). "The Falling Man". Esquire Magazine. Archived from the original on September 12, 2013. Retrieved September 13, 2008.
  12. ^ "Jonathan Briley". September 11: A Memorial. CNN. Archived from the original on September 30, 2014. Retrieved July 7, 2014.
  13. ^ "9/11: The image of The Falling Man that still haunts 10 years on". Archived from the original on November 10, 2013. Retrieved May 3, 2013.
  14. ^ Versluys, Kristiaan. "9/11 in the Novel". In Matthew J. Morgan (ed.). The Impact of 9/11 on the Media, Arts, and Entertainment: The Day that Changed Everything?. Vol. 4. Palgrave Macmillan. pp. 142–143. ISBN 978-0-230-60841-2.
سەرچاوەکان
  • ٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە (١٦ی ئازاری ٢٠٠٦). چانێڵ ٤.
  • Friend, David (2007). "Thursday, 13 September". Watching The World Change: The Stories Behind The Pictures Of 9/11. I.B. Toures. pp. 106–163. ISBN 978-1-84511-545-6.
  • Ingledew, John (2005). Photography. Laurence King Publishing. p. 76. ISBN 1-85669-432-1.
  • Tallack, Douglas (2005). New York Sights: Visualizing Old and New New York. Berg Publishers. pp. 174–181. ISBN 1-84520-170-1.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری