پۆلیسی ژاپۆن (لێکۆڵەر کۆنان)

(لە پۆلیسی ژاپۆنی (لێکۆڵەر کۆنان)ەوە ڕەوانە کراوە)

پۆلیسی ژاپۆن (بە ژاپۆنی: 日本警察، بە ئینگلیزی: Japan police) بریتییە لە لایەنی بەرپرس لە جێبەجێ کردنی یاسا لە ژاپۆندا، ئەوان بریتیین لە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کە لە لایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە. و پۆلیسی ژاپۆنی دابەش دەبێت بۆ چەند بەشێک بەپێی ناوچەکان، وەک پۆلیسی تۆکیۆ، شیزوئۆکا، ئۆساکا، گونما، ناگانۆ، کاناگاوا، نارا، کیۆتۆ و سایتاما. و ھەموو بنکەیەکی پۆلیسی ناوچەکە شوێنی بنکەی پۆلیسی ھەرێمی لە پارێزگاکەی دەکەوێت بێجگە لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت و پۆلیسی ھۆکایدۆ.[١]

پۆلیسی ژاپۆن
بەشی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: زنجیرەی ١ (بەناوبانگترین لێکۆڵەری ئەم سەدەیە)
مانگا: ژمارەی ١ (تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ)
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
دەنگشویچی ئیکیدا
پرۆفایل
نەتەوە ژاپۆن

پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (بە ژاپۆنی: 警視庁، بە ئینگلیزی: Tokyo Metropolitan Police) ئەو بەشەیە کە زۆرترین دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی کۆناندا ئەمەش چونکە ڕووداوەکانی چیرۆکە سەرەکییەکە ھەموو کات لە تۆکیۆی پایتەخت ڕوو دەدات. سەرۆکایەتی پۆلیسی تۆکیۆ لە لایەن باوکی ھاکوبا ساگورووە دەکرێت. و زۆرێک لە لێکۆڵەر و پشکنەرەکان لە پۆلیسی تۆکیۆدا کار دەکەن وە لێیان میگۆری و واتارو تاکاجی و میواکۆ ساتۆ و یۆمی و شیراتۆری نیزابۆرۆ و چیبا و ماتسۆدا جینپێ (مرد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا).[٢][٣][٤]

شێوەی ڕێکخستنی گشتی دەستکاری

شێوەی ڕێکخستنی پۆلیسی ژاپۆنی پێکدێت لە:

  • لیژنەی ئاسایشی گشتی نەتەوەیی (بە ژاپۆنی: 国家公安委員会، بە ئینگلیزی: (NPSC) National Public Safety Commission)): ڕۆڵەکەی بریتییە لە گرێنتی کردنی تاک لایەنی پۆلیس لە ڕێگەی جیاکردنەوەی ھێز لە گووشاری سیاسی و گرێنتی کردنی پاراستنی شێوازە دیموکراتییەکان لە بەڕێوبردنی پۆلیسدا. وە ھەڵدەستێت بە چاودێری کردن و بەڕێوبردنی دەزگای پۆلیسی نەتەوەیی، و ھەروەھا خاوەنی دەسەڵاتی دامەزراندن یان گواستنەوەی گەورە ئەفسەرەکانی پۆلیسە.
  • دەزگای پۆلیسی نەتەوەیی (بە ژاپۆنی: 警察庁، بە ئینگلیزی: NPA) National Polica Agency)) ئەویش ھەروەھا ھەڵدەستێت بە سەرپەرشتی کردنی نووسینگەی حەوت ھەرێمەکە کە لە ژێریدا بنکەی پۆلیسی پارێزگاکانی تێدایە. کە پێکدێت لە:
  1. ناوچەی تووھۆکو: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی ئائۆمۆری، میاگی، ئاکیتا، فوکوشیما، یاماگاتایە.
  2. ناوچەی کینیکی: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی ھیۆگۆ، ئۆساکا، نارا، کیۆتۆ، شیگا و واکایامایە.
  3. ناوچەی شیکۆکو: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی کۆچی، ئێھیمێ، کاگاوا و تۆکوشیمایە.
  4. ناوچەی کانتۆ: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی ئیباراکی، گونما، تۆچیگی، کاناگاوا، چیبا، سایتاما، یاماناشی، نیگاتا، ناگانۆ، شیزوئۆکایە.
  5. ناوچەی چووبو: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی فوکوئی، تۆیاما، ئیشیکاوا، ئایچی، گیفو، مێییە.
  6. ناوچەی کیووشو: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی ناگاساکی، ساگا، فوکوئۆکا، ئۆئیتا، کومامۆتۆ، میازاکی، ئۆکیناوا، کاگۆشیمایە.
  7. ناوچەی چووگۆکو: ئەو بەرپرسی ناوچەکانی تۆتۆری، شیمانێ، ئۆکایاما، ھیرۆشیما، یاماگوچییە.
تێبینی: پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت بە ھۆی ناوچە پێشکەوتووەکان و ھۆکایدۆ بە ھۆی ناوچە جوگرافییە قورسەکانییەوە شوێنی دەزگای پۆلیسی نەتەوەیی ناکەون.

بەشەکانی بنکەی پۆلیس دەستکاری

 
ئەفسەرانی بەشی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت

بنکەی پۆلیسی حەوت ھەرێمەکە و بنکەی پۆلیسی پارێزگاکان پێکدێت لە چەند بەشێک:

  • بەڕێوبەرایەتی گشتی
  • بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ
  • نووسینگەی ئاسایشی گشتی: پاراستنی گەورە کەسایەتییە ناوخۆی و بیانییەکان؛ و بەرھەڵستیکردنی چالاکییە تێکدەری و سیخوڕییەکان.
  • بەڕێوبەرایەتی بارودۆخی کۆمەڵایەتی پۆلیس
  • بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان
    • بەشی ٢: ئەو تاوانانەی پەیوەندیدارە بە مافیاکان و خاوەن ئێخە سپییەکان مامەڵە دەکات.
    • بەشی ١: لەگەڵ ھەموو شتێکی تردا مامەڵە دەکات.
  • بەڕوبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگا
  • بەڕێوبەرایەتی چاودێری تاوانی بە کۆمەڵ

لێکۆڵەر و ئەندامەکانی پۆلیس دەستکاری

پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت
  • تاوانی کوشتن
  • تاوانی سووتانی بە مەبەست
    • پشکنەر یۆمیناگا
  • ھاتوچۆ
    • یۆمی مییامۆتۆ
    • نیاکۆ میکی
  • کاروبارە تاوانکارییەکان
    • ناکامۆری جینزۆ
    • شینتارۆ چاکی
  • گەڕێنەرە تاوانییەکان
    • ئەفسەر تۆمی

  • تاوانی دزی
    • پشکنەر مۆمۆسی
  • بەڕێوبەر
    • جەنەڕاڵ ھاکوبا
  • ھیتر
    • ھەواڵھێنەر یۆکویاما
    • ھەواڵھێنەر کۆبایاشی
    • ماتسۆمۆتۆ کینۆجاوا
پۆلیسی ناوچەی ئۆساکا
  • ھایزۆ ھاتۆری
  • جینشیرۆ تۆیۆما
  • گۆرۆ ئۆتاکی
پۆلیسی ناوچەی شیزو
  • سانجۆ یۆکۆمیزۆ
پۆلیسی ناوچەی گونما
  • میساو یامامۆرا
پۆلیسی ناوچەی کاناگاوا
  • جۆنۆ یۆکۆمیزۆ

پۆلیسی ناوچەی ناگانۆ
  • کانسۆکی یاماتۆ
  • یۆی ئۆھارا
  • تاکایاکی مۆرۆفشی (کۆمی)
پۆلیسی ناوچەی کیۆتۆ
  • فۆمیمارۆ ئایانیکۆجی
پۆلیسی ناوچەی سایتاما
  • ئایامی ئۆگینۆ
پۆلیسی پارێزگای نارا
  • تسویوشی شیکاتسۆنۆ
ئەفسەرانی پۆلیسی خانەنیش بوو
کوژراون لە کاتی ئەرکدا
  • ماسایۆشی ساتۆ
  • جینبێ ماتسۆدا
  • ھیگاورا کینجی
  • داتێ واتارو

شێوەی ڕێکخستنی پۆلیسی پایتەخت دەستکاری

بەرپرسی گشتی
جەنەڕاڵ ھاکوبا
جێگری بەرپرسی گشتی
نوشیۆ مورۆبۆشی
بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوە بکوژییەکان بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ پۆلیسی نھێنی بەڕێوبەرایەتییەکانی تر
بەشی یەکەم بەشی دووەم بەشی سێیەم
تاوانی کوشتن بە مەبەست تاوانی سووتان
چاودێری گشتی
تۆشیرۆ ئۆداگیری نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە
بەرپرسانی چاودێرەکان
ماتسۆمۆتۆ کیۆناگاما (بەرزبۆتەوە لە چاودێرۆ)
ماسایۆشی ساتۆ (مردوو)
تادایۆشی ئۆنۆ
نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە
چاودێر
کورۆدا ھایۆ
(گوازراوەتەوە لە شاری ناگانۆوە)
شینتارۆ چاکی نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە
پشکنەر
پشکنەر میگۆری
شیراتۆری نیزابۆرۆ
(بەرزبۆتەوە)
تاکاجی چوسیکی[٥]
(گوازرایەوە بۆ تۆتۆری)
پشکنەر یۆمیناگا ناکامۆری جینزۆ پشکنەر مۆمۆسی نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە
یارمەتیدەری پشکنەر
میواکۆ ساتۆ نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە یۆمی میامۆتۆ نەزانراوە نەزانراوە
سەرپلی پۆلیس
واتارو تاکاجی
(پلەکەی دابەزێنرا)
نەزانراوە نەزانراوە نەزانراوە نیاکۆ میکی نەزانراوە نەزانراوە
پلە نەزانراوەکان
کازونۆبۆ چیبا
ماتسۆدا جینبێ
(مردووە، بەشی ھەڵوەشانی بۆمب)
داتێ واتارو
(مردوو)
کۆگۆرۆ مۆری
(خانەنیش)
ھەواڵھێنەر کۆبایاشی
ھەواڵھێنەر یۆکۆیاما
نییە لێکۆڵەر کۆنۆ
لێکۆڵەر یامابوکی
نییە نییە ری فورویا[٦]
(سیخوڕ بەسەر ڕێکخراوی ڕەشەوە)
سکۆچ
(مردوو)
ھیگاورا کینجی
(مردووە، بەشی ھەڵوەشانی بۆمب)
ئەفسەر تۆمی
(بەڵگەی تاوان)

ئەندامەکانی پۆلیس دەستکاری

پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت دەستکاری

 
پشکنەر جوزۆ میگۆری.
  • پشکنەر میگۆری: ئەو پیاوێکی پۆلیسە کار وەک پشکنەر دەکات لە لای پۆلیسی پایتەخت و ئەو بەرپرسی گەڕانە بە دوای تاوانەکانی کوشتن و ھەروەھا ھەموو کات لەگەڵ کۆمەڵێک یاریدەدەر لە شوێنی تاوانەکان دەیبینین بە مەبەستی بەدەستھێنانی بەڵگە و دەستگیر کردنی تاوانباران، ئەزمونێکی زۆری لە بواری کارەکەیدا هەیە و پشت بە شینچی کودۆ لە شیکار کردنی تاوانەکاندا دەبەستێت بەڵام دوای دیارنەمانی پشت بە کوگۆرۆ مۆری دەبەستێت وە ئەو کاتەی کۆگۆرۆ کاری لە بنکەی پۆلیس دەکرد پشکنەر لەوەی کوگۆرۆ دۆسییەکە وەرگرێت دەترسا ئەمەش چونکە لێکدانەوەی کەمژە و نەزانانەی پیشان دەدا، وە هەروەها ئەو متمانە بە کۆنان دەکات لەبەر ئەوەی یارمەتی لە شیکار کردنی هەندێک مەتەڵەی ئاڵۆزی داوە و زۆرێک لە ڕاستییەکانی بۆ ئاشکرا کردووە. هەموو کات کڵاوەکەی لەسەردایە ئەوەش بە هۆی ڕووداوێک بەسەریدا هاتووە.
  • واتارو تاکاجی: پۆلیسێکی گەنجە، زۆر زیرەک نییە بەڵام هەوڵی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی کارەکەی دەدات و هەندێک جار بە لێکدانەوەی لۆژیکانە دەگات، بە زیرەکییە زۆرەکەی کۆنان سەرسامە و هەندێک جار گوومان لە ڕاستی کۆنان دەکات، کۆنان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پێویست سوودی لێ دەبینێت. سەرسامی ساتۆی پۆلیسە، دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات بەڵام شەرم لەوە دەکات پێی بڵێت و هەروەها لەو هاوکارانەی کە سەرسامی ساتۆن دەترسێت کە کار لە پۆلیس دەکەن، وە ئەو زۆرترین پۆلیسی دەرکەوتووە لەگەڵ میگۆریدا.
 
واتارو تاکاجیی پۆلیس.
  • میواکۆ ساتۆ: پۆلیسێکە کار لەگەڵ پشکنەر میگۆری دەکات، باوکی ئەو کاتەی منداڵ بووە مردووە، و سەرسامی ماتسۆدا بوو، کە لە یەکێک لە تەقینەوەکاندا (زنجیرەی ۳۰٤) کوژرا، هەروەها تاکاجیی خۆشدەوێت بەڵام ئەوە دەشارێتەوە چونکە لەوە دەترێت شتێکی بەسەر بێت لە هەندێک لەو پیاوانەی لە پۆلیس کار دەکەن، وە یەکەم سەرسامبووانی بریتییە لە شیراتۆری نیزابۆرۆ بەڵام ئەو ڕای خۆی گۆڕی چونکە ئەو لە ڕاستیدا مامۆستا کۆبایشی (مامۆستای کۆنان لە قوتابخانەی سەرەتایی) خۆشدەوێت، لە شەڕکردندا شارەزایە، وەک کەسێکی پێگەیشتوو مامەڵە لەگەڵ کۆناندا دەکات، باوەڕی پێیەتی و هەوڵی یارمەتیدانی دەدات.
  • یۆمی: پۆلیسێکی هاتوچۆیە، و هاوڕێیەکی نزیکی ساتۆیە، هەوڵی یارمەتی دەدات و زۆربەی کات هەوڵی لێک نزیکردنەوەی ساتۆ و تاکاجی دەدات، ئیرەیی بە ساتۆ بۆ ناوبانگەکەی لە کارەکەیدا دەبات. دەرکەوتنی یەکەمی لە زنجیرەی "چیرۆکی خۆشەویستی لە بنکەی پۆلیسی شارەکەدا" بوو.
  • شیراتۆری نیزابۆرۆ: لێکۆڵەرێکی شارەزای زیرەک و کەمێک خۆبەزلزانە و کار لەگەڵ میگۆریدا دەکات، کۆنان سوودی لێ دەبینێت لە هەندێک شیکاردا، حەزێکی بۆ ئەندازیاری ئاسایی هەیە، و کایتۆ کید بۆ کەسایەتی ئەو خۆی گۆڕی لە فیلمی سێیەمدا، پێشتر ساتۆی پۆلیسی خۆشدەویست بەڵام ئێستا مامۆستا کۆبایاشی (مامۆستای کۆنان لە قوتابخانەی سەرەتایی) خۆشدەوێت، وە ئەو گوومان لە کەسایەتی کۆنان (شینچی) دەکات و باوەڕ بەوە ناکات کە مننداڵێک بەو تەمەنە ئەوەندە زیرەک بێت.
  • چیبا: یەکێکە لە پیاوانی پۆلیسی قەبارە گەورە، کار لەگەڵ پشکنەر میگۆریدا دەکات، وە بە کەمی لە ئەڵقەکانی زنجیرەکە دەردەکەوێت و پاڵپشتی پەیوەندی نێوان ساتۆ و تاکاجی دەکات. پەیوەندییەکی لەگەڵ یەکێک لە کچەکان هەبوو ئەو کاتەی بچووک بوو، ئەم پەیوەندییە لە زنجیرەی ٦۲٤ (نامەیەکی ڤیدیۆیی لە خۆشەویستی یەکەمەوە) دەرکەوت، و چارەنووسی ئەم پەیوەندییە لە زنجیرەکانی داهاتوودا ئاشکرا دەبێت.
 
میواکۆ ساتۆی پۆلیس
  • ماتسۆدا جینپێ: (Jinpei Matsuda) پیاوێکی قژ چڕە، هەندێک جار لەگەڵ چاویلکە خۆرییەکەی دەردەکەوێت، کار لە هەڵوەشاندنی بۆمبدا دەکات. دوای کوژرانی هاوڕێ نزیکەکەی لە تەقینەوەیەکدا پێش چوار ساڵ، بۆیە حەزی توڵەکردنەوە ئەیگرێت و لە پۆلیس دەست دەکات بەکار، وە لەوێ بە ساتۆ ئاشنا دەبێت. وە بە تێپەڕ بوونی کات ساتۆ ئەوی خۆشدەوێت و ئەویش هەمان هەستی بۆ دەبێت بەڵام ئەوەی پێ ناڵێت تەنها پێش مردنی نەبێت ئەوەش لە نامەیەک لە ڕێگەی تەلەفونەکەیەوە. توانای نووسینی نامەی مۆبایلی بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر هەیە، ساتۆ زۆر دڵتەنگبوو بە مردنی. لە زنجیرەی ۳۰۱ دا ساتۆ تووڕە بوو کاتێک تاکاجی خۆیگۆڕی بۆ شێوەیەک کە لە ماتسۆدا دەچوو، ماتسۆدا لە زنجیرەی ۳۰٤ (دۆسییە ۱۲ ملیۆن بارمتە) (تەنها یادەوەری) دەرکەوتوو و تێیدا کوژرا.

ناوچەکانی ئۆساکا دەستکاری

  • هایزۆ هاتۆری: (بە ژاپۆنی: 服部 平蔵، بە رۆماجی: Hattori Heizō) ئەو سەرۆکی پۆلیسە لە شاری ئۆساکا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن و تەمەنی ٤۲ ساڵە. ئەو باوکی ھیجی ھاتۆرییە و هاوسەری شیزوکا هاتۆرییە. پۆلیسێکە کارەکەی دەزانێت، بەناوبانگە بە ڕاستییە تەواوەکەی و سیما ڕەقەکەی، تەنانەت خراپترین تاوانبارانی ئۆساکا لەوە دەترسن بکەونە دەستییەوە. ڕقی لە تێکەڵ بوونی ھیجییە بۆ دوسییەکانی پۆلیس بە بیانی ڕێگریکردن بۆ پێشکەوتنی لێکۆڵینەوە. بەڵام ئەو شانازی پێوەدەکات و خۆشیدەوێت بەڵام بە هۆی سروشتی کەسایەتییەکەی دەرناکەوێت، وە ئەو ئەو کەسەیە کە هیجی لێی دەترسێت و هەوڵی ڕازیکردنی دەدات. یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرەی ۷۷ دا بوو.
 
ھایزۆ ھاتۆری سەرۆکی پۆلیسی شاری ئۆساکا.
  • جینشیرۆ تۆیاما: ئەو سەرۆکی بەشی پۆلیسی ئۆساکایە، و یەکێکە لە گەورە پۆلیسەکانی شاری ئۆساکا، و باوکی کازوھا تۆیامایە، و هەروەها ئەو هاوڕێی نزیکی هایزۆ هاتۆریی سەرۆکی پۆلیسی ئۆساکایە لە کاتی کار کردنیانەوە لە بنکەی پۆلیس، و بەیەکەوە چەندین دۆسییەی زەبەلاحیان شیکار کردووە. وە بە هۆی ئەو هاوڕێیەتییە گەورەیە لە منداڵییەوە ھیجی ھاتۆری بە کازوھا تۆیاما ئاشنا بووە. یەکەم دەرکەوتنی ئەو لە زنجیرەی ۱۱٨ (شەپۆلی تاوانە بەدوایەکەکان) بوو.

ناوچەکانی تر دەستکاری

  • سانجۆ و جۆنۆ یۆکۆمیزۆ: دوو برای دووانەن، یەکەمیان بە شێوەی قژە پێکەنیناوییەکەی تایبەتمەندە، هەروەها ئەو سەرسامی کۆگۆرۆ مۆرییە، کار لە ئاسێو دەکات. ئەمەش لە کاتێکدا جۆنۆ ڕقی لە کۆگۆرۆیە، وە لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە زنجیرەی ۲٨٤ (تاوانێک لە گەڕەکی چینی سادە) ئەوی بە ئەنجامدانی کوشتن تۆمەتبار کرد، ئەمەش لە کاتێکدا سانجۆ بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی ۹ (تاوانێکی کوشتن لە ڤیستیڤاڵی شەوی تینکاشی) دەرکەوت.
 
ماتسۆدا جینپێی پۆلیس
  • پشکنەر یامامۆرا: ئەو ئەفسەرێکی پۆلیس بوو، وە بە ترسنۆک، لاواز، خێرا لە لێکدانەوەدا تایبەتمەندە. کار لە شاری جانما دەکات، و سەرسامی کەسایەتی کۆگۆرۆی خەوتووە و هەموو کات دەیەوێت نمایشی کۆگۆرۆی خەوتوو بکات بەڵام هەموو کات شکست دێنێت، هەروەها ئەو سەرسامی کچە ئەکتەر یوکیکۆ کودۆیە، کۆنان هەندێک جار بۆ شیکارکردنی دۆسییە بەکاریهێناوە ئەوەش بە بێهۆش کردنی و ئاشکار کردنی بکوژەکە، لە دوای ئەوەی کۆنان دەستیکرد بە بێهۆش کردنی بوو بە پشکنەر لەگەڵ ئەوەی شایەنی نییە. یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرەی ۹٦ دا بوو.
  • ناکامۆری جینزۆ: پشکنەری گشتیی تیمی دووەمی پۆلیسە و تەمەنی ٤۲ ساڵە. لێکۆڵەرێکی چالاکە لە بەدواکەوتنی کایتۆ کیددا و ڕقێکی زۆری بۆ هەڵسوکەوتەکانی هەیە، بەڵام ئەو هەندێک جار لە گەمژەیی و تێنەگەیشتنەکەیدا لە کۆگۆرۆ مۆری دەچێت، لەگەڵ کۆگۆرۆدا هەموو کات ڕکابەرایەتی دەکات، و هەوڵ بۆ گرتنی کایتۆ کید بە هەموو شێوەیەک دەدات، هەموو هەوڵەکانی بۆ گرتنی کید بە شکست تەواو بووە (تا ئێستا). هەروەها ئەو باوکی ئۆکۆی هاوڕێی کرورۆبا کایتۆیە (کیدە)، یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرەی ۷٦ (کۆنان لە بەرامبەر دزە فڕیوەکە) بوو.

پەیوەندییەکان دەستکاری

حکومەتی ژاپۆن و نووسینگەی لێکۆڵینەوەکان دەستکاری

حکومەتی ژاپۆن لەسەر کار کردنی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان لە ژاپۆن ڕازی نەبووە، هەر بۆیە ئەوان بێ ڕەزامەندی ئەوان کار دەکەن کە ئەمەش ڕێگری لە هەندێک تایبەتمەندی گرنگ دەکات وەک لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانەی کە لەلای حکومەتی ژاپۆن لەسەر تاوانباران بوونی هەیە. بریکار جودی سانتیملیۆن و بریکارەکانی تر چەند جارێک لەگەڵ ئەندامەکانی پۆلیسی ژاپۆن یەکتریان بینیوە، وە ئەو کاتەی دەزانرا کە ئەوان بریکاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکانن، ئەوا درۆی ئەوەی لە پشوودان دوای شکستهێنانیان لە یەکێک لە ئەرکەکاندا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاردەهێنا.

حکومەتی ژاپۆن و دەزگای هەواڵگیری دەستکاری

هێشتا حکومەتی ژاپۆن ئاگای لە ئەرکەکەی دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی نییە. وە لە یەکێک لە ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا ھیدیمی ھۆندۆ (بریکارێکی خۆشاردووە لە ناو ڕێکخراوی ڕەشدا لە ژێر ناوی کیردا، وە وەک پێشکەشکارێک لە ژێر ناوی میزوناشی رێنادا کار دەکات لە پێناو داپۆشینی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکەدا) نزیک بوو لە کوشتنی یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ هەڵبژرادەکانی ژاپۆن لە پێناو بەدەستهێنانی متمانەی ڕێکخراوەکە، ئەو تاوانەش بە هۆی تێکەڵبوونی کۆنان ئێدۆگاواوە سەرنەکەوت، وە ئەگەر سەربکەوتایە ئەوا وەک کارە نا یاساییەکان دەپۆلێنرا، کە شایەنی سزایەکی گەورەیە بەپێی یاساکانی ژاپۆن.

حکومەتی ژاپۆن و ڕێکخراوی ڕەش دەستکاری

حکومەتی ژاپۆن هیچ شتێک لەسەر چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕەش نازانێت، وە هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نییە.

حکومەتی ژاپۆن و پۆلیسی نهێنی دەستکاری

وادیارە حکومەتی ژاپۆن ئاگای لە ئەرکەکەی پۆلیسی نهێنی بەرامبەر بە ڕێکخراوی ڕەش نییە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Police of Japan. National Police Agency. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  2. ^ "ڕاپۆرتێکی فراوان لەسەر پیاوانی پۆلیس لە لێکۆڵەر کۆناندا". Archived from the original on 20ی Octoberی 2017. Retrieved 18ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ڕاپۆرت لەسەر ئەندامانی پۆلیس لە ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆناندا
  4. ^ "ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر پۆلیسی شاری تۆکیۆ لە ئەنیمێی کۆناندا". Archived from the original on 11ی Novemberی 2013. Retrieved 18ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ Chosuke Takagi is presumed to be Inspector rank because he is Megure's senior by two years, yet Matsumoto speaks of him subordinately, and he is mobile enough to be transferred to Tottori but high enough to represent MPD HQ C.I. in Tottori.
  6. ^ ری فورویا بۆ ھەمان بەشی سکۆچ کە لە کاتی تێپەڕاندنی ڕێکخراوەکە کوژرا دەگەڕێتەوە، بەڵام فورویا توانی دزە بکاتە ناو ڕێکخراوەکە لە ژێر ھێمایی بۆربۆن لە پێناو تەواو کردنی ئەوەی ھاوکارەکەی سکۆچ دەستی پێکرد.