پۆرکۆ ڕۆسۆ
پۆرکۆ ڕۆسۆ (بە ژاپۆنی: 紅の豚، بە ڕۆماجی: کورێنای نۆ بوتا، ودق: 'Crimson Pig') ئەنیمییەکی ژاپۆنی بە ژەنرای سەرکێشی و خەیاڵییە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دەرھاتووە.[١] نووسینەوە و دەرھێنانی لەلایەن ھایاوۆ میازاکی بۆ کراوە؛ کە لەژێر کاریگەری مانگای ("سەردەمی بەلەمە فڕیووەکان") بووە، مانگا بە شێوەی ڕەنگی ئاوی لەلایەن میازاکییەوە داڕێژراوە؛ و کاری دەنگی فیلمەکە لەلایەن شویچیرۆ مۆریاما، تاکیکۆ کاتۆ، ئەکێمی ئۆکامورا و ئاکیۆ ئۆتسوکا کراوە، و لەلایەن ستۆدیۆکانی گێبڵییەوە کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە بۆ تۆکوما شۆتێن،[٢] ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن، ھێڵی تەلەڤیزیۆنی نیپۆن، و لەلایەن تۆشیۆ سزوکی کاری بەرھەمھێنانی بۆ کراوە و بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای تۆھۆوە بووە.
پۆرکۆ ڕۆسۆ | |
---|---|
دەرھێنەر | ھایاوۆ میازاکی |
بەرھەمھێنەر | تۆشیۆ سزوکی |
شانۆنامە | ھایاوۆ میازاکی |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | جۆی ھیساشی |
وێنەگری سینەمایی | ئاتسوکی ئۆکوی |
مۆنتاژ | تاکێشی سێیاما |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | تۆھۆ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٤ خولەک |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
داھات | $٤٤٬٦ ملیۆن (est.) |
یەکەم وەشانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن ئامادە کرا و تێیدا. دواتر فیلمەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی وەرگێڕانی بۆ کرایەوە و بە شێوەی دی ڤی دی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بڵاوکرایەوە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٥. دواتریش کۆمپانیای ئەمریکی فیلم (GKIDS) دووبارە فیلمەکەی بڵاوکردەوە بە بلو-ڕای و دی ڤی دی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٧، کە ڕێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ ستۆدیۆکانی گێبڵی کردبوو.
تیمی بەرھەمھێنان
دەستکاریبەشداربووان
دەستکاریناوی کارەکتەر | ئەکتەری دەنگ | |||
---|---|---|---|---|
ئۆرجیناڵ | دۆبلاژی ئینگلیزی | ژاپۆنی | ئینگلیزی | |
ڕەسەن، ١٩٩٢ | ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن، ١٩٩٦ | واڵت دیزنی پیکچەرز ٢٠٠٥ | ||
پۆکۆ ڕۆسۆ / مارکۆ پەیگت | پۆکۆ ڕۆسۆ / مارکۆ ڕۆسۆلینی | شویچیرۆ مۆریاما | پاتریک ھارلن | مایکل کیتن |
Donald Curtis | ئاکیۆ ئۆتسوکا | گرێگ دێڵ | کاری ئێڵوێس | |
فیۆ پیکلۆ | ئاکێمی ئۆکامورا | لین ئیڤ ھارس | کیمبێڕلی وێڵیامس-پەیزڵی | |
خاتوو گینا | تۆکیکۆ کاتۆ | فەیت باچ | سوزان ئیگن | |
بەڕێز. پیکلۆ | سانشی کاتسورا | کلای لۆورێی | دەیڤد ئۆگدێن ستێرس | |
فیراریان | فیراری | ماھیتۆ تسوجیمورا | جوولیان ماکفارلەین | تۆم کێنی |
Capo | سەرۆک | تسونێ ھیکۆ کامیجۆ | نەناسراو | براد گارێت |
ئەندامانی مافیای مامما ئایوتۆ | ڕێیزۆ نۆمۆتۆ | بێڵ فێگەرباکی | ||
ئۆسامو سساکا | کێڤن مایکڵ ڕیچاردسەن | |||
یو شیماکا | جێف مەینینگ | فرانک وێڵکەر |
بەرھەمھێنان
دەستکاریلەسەرەتادا پلان وابوو کە فیلمەکە فیلمێکی کورت بێت بۆ ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن لەژێر کاریگەری مانگای ھایاوۆ میازاکی «سەردەمی بەلەمە فڕیووەکان». بەڵام دواتر فیلمەکە درێژتر کرایەیەوە. پەیدابوونی جەنگ لە یۆگۆسلاڤا کاریگەرییەکی باشی ھەبوو لەسەر بەرھەمھێنانی و وای کرد فیلمەکە جدی تر بێت،
کۆمپانیای ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن وەک وەبەرھێنەرێکی سەرەکی فیلمەکە مایەوە، و فیلمەکەی لەناو ھێڵی فڕۆکەوانییەکەی پەخش کرد پێش ئەوەی لە سینەماش بڵاو بکرێتەوە[٣]
بڵاوکردنەوە
دەستکاریفیلمەکە لە ١٨ی تەممووزی ١٩٩٢ لە ژاپۆن لەلایەن تۆھۆوە بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن تۆکوما شۆتێنەوە بڵاوکرایەوە.
بۆکس ئۆفیس
دەستکاریپۆرکۆ ڕۆسۆ لە ساڵی ١٩٩٢دا بە یەکەم دەھات لە پێرستی فیلمەکان لە بازاڕەکانی ژاپۆن، کە کرێی دابەشکردنی ٢٫٨ بلیۆن یێینی ژاپۆنی[٤] و داھاتی فیلمەکەش ٥٫٤ بلیۆن یێین[٥][٦] خەملێنراوە.
لە فەڕەنسا ١٦٧٬٧٩٣ بلیتی فرۆشتووە،[٧] و کە گەر پارەی فەڕەنسی وەرگێڕینە سەر دۆلار بە ١٬٠٠٦٬٧٥٨ دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت[٨] لە وڵاتانی تری ئەورووپی داھاتی ٥٧٣٬٧١٩ بوو،[٩] کە کۆی گشتی وڵاتانی ئەورووپا و ژاپۆن ٤٤٬٥٨٠٬٤٧٧ دۆلارە.
ڕەخنەگران
دەستکاریفیلمەکە چەندین خەڵات و پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. ھەر بۆ نموونە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی ئانێسی بۆ ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی «باشترین فیلمی درێژ»ی بەدەست ھێنا. ھەروەھا ناوی ھاتە لیستی فیلمە ئەنیمەیشنەکانی تایم ئاوت کە باشترین ٥٠ فیلمی ئەنیمەیشن کراوە.[١٠] لەلایەن ڕۆتن تۆمەیتۆس، %٩٦ی ڕەخنەگرانی کە ٢٣ ڕەخنەگر بوون پێداچوونەوەکانیان پۆزەتیڤ بوون، بە ڕەیتینگی ٨٫١ لە ١٠[١١] ھەروەھا ڕەخنەگری مێتا-کریتیک (کە وێبسایتێکی ئەمریکیییە پێداچوونەوە بە فیلمەکان دەکات) لەلایەن یازدە پێداچوونەوەکەر ٨٣ خاڵی ھێنا لە ١٠٠، بەمەش فیلمەکە دەکات بە «ستایشکراوی گشتگیر».[١٢]
ویڵسن مکلاچلان، لە سینەمای چەپ، بە یەکێک لە «فیلمە زۆر تایبەتەکانی کەتەلۆگی ستۆدیۆکانی گێبڵی دادەنێت.» جانێت کاتسۆوڵسی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی «بەڕێز. میازاکی فانتازیا و مێژوو دەگۆڕێت بەرەو نیان و جوان کە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە».[١٣] ڕۆبێرت پاردی سەربە تیڤی گاید (کۆمپانیایەکی تەلەڤیزیۆنی دیجیتاڵی ئەمریکی) چوار ئەستێرەی لەسەر پێنج بە فیلمەکە داوە، و دەڵێت: «میازاکی ڕێز لە فیلمە سەرکێشییەکانی ھۆلیوود دەگرێت لە کاتی جەنگدا، لەم کارە شاکارەدا کە لە چوارچێوەی سەرکێشی بەرازێکی فڕێو خۆی دەبینێتەوە… بینینی پاڵەوانەکان بە شێوەیەکی کۆمیدی یان ئەوەندە جددی نەبێت، وەک ئەوەی لە ڕوانگەی بەرازێکەوە یان لە کۆشکێکی بەرازەوە سەیریان بکەین… فیلمەکە بە شێوەیەکی ڕێکو پێکی کەمێک گۆڕانکاری بەسەرھێنرا لەلایەن دۆناڵد ئێچ دەیڤس و سیندی ھیویت دەیڤسەوە بۆ ئەوەی بە باشی لەگەڵ حەزی بینەرانی ئەمریکی بگونجێت».[١٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Porco Rosso»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «Porco Rosso (1992) Directed by Hayao Miyazaki». Allmovie. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Kurenai No Buta (Porco Rosso, The Crimson Pig) (1992) Feature Length Theatrical Animated Film». Bcdb.com. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Porco Rosso Review». Omohide. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kako haikyū shūnyū jōi sakuhin 1992-nen» (بە ژاپۆنی). Motion Picture Producers Association of Japan. لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Kanō، Seiji [in ژاپۆنی] (March 1, 2006). 宮崎駿全書 (Complete Miyazaki Hayao) (Shohan ed.). フィルムアート社 (Film Art Company). p. 173. ISBN 4845906872.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «歴代興収ベスト100» [All-time box office top 100] (بە ژاپۆنی). Kogyo Tsushinsha. لە March 3, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 9, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «PORCO ROSSO – Kurenai no buta (1995)». JP's Box-Office. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Hoffman، Mark S. (1992). The World almanac and book of facts, 1993 (125th Anniversary ed.). New York: Pharos Books. p. 296. ISBN 0-88687-658-3. لە January 8, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 13, 2019 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Kurenai no buta (Porco rosso) (2008)». Box Office Mojo. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Time Out's 50 Greatest Animated Films – Part 3 with Time Out Film - Time Out London». www.timeout.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Porco Rosso». Rotten Tomatoes. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Porco Rosso Reviews». Metacritic. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Porco Rosso». Rotten Tomatoes. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Porco Rosso review». TVGuide. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆرکۆ ڕۆسۆ تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |