پردی کریمیا

پردێک بەسەر گەرووی کێرچدا

پردی کریمیا (بە ڕووسی: Крымский мост) هەروەها پێی دەوترێت پردی گەرووی کێرچ یان پردی کێرچ، جووتێک پردی هاوتەریبە، یەکێکیان ڕێگایەکی چوار هێڵیە و یەکێکیان ڕێگایەکی دوو هێڵی ئاسنیە، کە گەرووی کێرچ لە نێوان نیمچە دوورگەی تامانی کراسنۆدار کرای لە ڕووسیا و نیمچە دوورگەی کێرچ لە کریمیا پێکەوە دەبەستێتەوە.

پردی کریمیا
پردی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٩
پۆتانە جوگرافییەکان45°18′31″N 36°30′22″E / 45.3086°N 36.5061°E / 45.3086; 36.5061
OS grid reference[١]
Crossesگەرووی کێرچ کەناڵی کەناڵی کێرچ، دوورگەی توژلیا، سپیت توژلیا
شوێنکێرچ، کریمە و تامان، ڕووسیا
ناوی فەرمیКрымский мост
Ownerحکومەتی ڕووسیا
ماڵپەڕداڕێژە:URL2
خاسیەت
دیزاینهێڵی ئاسنی دووانە هاوتەریب
Clearance below35 m[١]
No. of lanes٤
Rail characteristics
No. of tracks٢
Track gaugeپێوەری ڕووسی
مێژوو
دیزاینەرپەیمانگای جیپرۆسترۆیمۆست – سانت پترسبۆرگ
Constructed byسترۆیگازمۆنتاژ
دەستپێکردنشوباتی ٢٠١٦
تەواوبوون٢٠١٨ - ٢٠١٩
تێچوو٢٢٧.٩٢ ملیار ڕۆبڵ
کراوەتەوە١٦/٥/٢٠١٨
Replacesپردی هێڵی ئاسنی کێرچ - هێڵی کەشتی گەرووی کێرچ
ئامارەکان
Daily traffic١٥،٠٠٠ئۆتۆمبێل
داڕێژە:Crimean Bridge infobox map

پردەکە لەلایەن فیدراسیۆنی ڕووسیا دوای لکاندنی کریمیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە و تێچووی پردەکە ٢٢٧.٩٢ ملیار ڕۆبڵ (٣.٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی) بووە.[٢] و درێژییەکەی ١٩ کیلۆمەترە واتا (١٢ میل)، بەمەش بە درێژترین پرد دادەنرێت لە ئەوروپا.[٣][٤][٥] و درێژترین پردە کە تا ئێستا ڕووسیا دروستی کردبێت.[٦]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی دروستکردنی پردەکە بە بڕی چەند ملیار دۆلارێک بەخشرایە کۆمپانیای سترۆیگازمۆنتاژ لە کۆمپانیای ئارکادی ڕۆتنبێرگ.  لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەستی بە دروستکردنی پردەکە کرا و لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ کرایەوە، لە ١٦ی ئایار بۆ ئۆتۆمبێل و لە ١ی تشرینی یەکەم بۆ بارهەڵگرەکان کرایەوە.[٧][٨]

ڕێگای شەمەندەفەر لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ کرایەوە و یەکەم شەمەندەفەری نەفەر هەڵگری بەرنامە بۆ داڕێژراو دوای دوو ڕۆژ بەسەر پردەکەدا ڕۆیشت.  پردەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بۆ شەمەندەفەرە بارهەڵگرەکان کراوەتەوە، لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ بڕێکی پێوانەیی هاتوچۆ تۆمارکراوە کە کۆی گشتی ٣٦ هەزار و ٣٩٣ ئۆتۆمبێل بووە.[٩]

پردەکە دوای دەنگدانێکی سەرهێڵ لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا ناوی لێنرا "پردی کریمیا" لە کاتێکدا "پردی کێرچ" و "پردی یەکگرتنەوە" پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.[١٠]

لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا، تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای ڕووسیا بەرەو کریمیا ڕوویدا و بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکە داڕما و ئاگرێکی گەورە لە ڕێگەی شەمەندەفەرەکە دەستیپێکرد.[١١] لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە پردی ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆدا کراوەتەوە و لە ٥ی ئایاریشدا ڕایگەیاند کە بەشی شەمەندەفەرەکەش بە تەواوی کراوەتەوە.

لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٣ تەقینەوەیەکی دیکە لەسەر پردی ڕێگاکە ڕوویدا و بەهۆیەوە بەشێک داڕما.[١٢][١٣]

ديزاين

دەستکاری
 
پردی کریمیا لەسەر مۆری پۆستەی ساڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا

دوای لکاندنی کریمیا، بەرپرسانی ڕووسیا چاویان لە بژاردەی جۆراوجۆر بوو بۆ بەستنەوەی کریمیا بە وشکانی ڕووسیا، لەوانەش تونێلێک، بەڵام دواجار بڕیاردرا پردێک دروست بکەن.[١٤]

 
پردی کریمیا لەسەر دراوێکی 5 ڕوبڵ ساڵی ٢٠١٩

پردەکە گەرووی کێرچ لە نێوان نیمچە دورگەی تامانی کراسنۆدار کرای و نیمچە دوورگەی کێرچ لە کریمیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی حکومەتی ڕووسیا لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤دا، بریاردرا کە پردەکە چوار هێڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هێڵی شەمەندەفەرێکی دوو ڕێڕەوی هەبێت.

سەرەتا بڕیار بوو دوو پردی دوو قات بێت بەسەر یەکەوە بەڵام دواتر گۆرانکاری تێدا کرا.[١٥]دیزاینەمە هەڵوەشایەوە و بە ڕێگەیەکی مەترسیدار دانرا.[١٦]

ئەگەر پردەکە بە دوو قات دروست بکرایە کاتێکی زۆری پێدەچوو دەبوو سەرەتا قاتی خوارەوەی دروست بکرێت پاشان قاتی سەرەوەی دروست بکرێت، ئەمەش لە ئاست چاوەڕوانییەکانی حوکومەتی ڕوسیا نەبوو کە دەیانویست بە خێرایی پردەکە تەواو بێت.

پردەکە لەلایەن کۆمپانیای Stroygazmontazh Ltd دروستکراوە کە پێشتر هەرگیز پردێکی گەورەی دروست نەکردبوو. بەهۆی مەترسی سزاکانەوە، هیچ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی ئامادە نەبوو بەشداری بکات بۆیە لەلایەن کۆمپانیایەکی بچووکی کریمیاوە دروستکرا.[١٧]

فیلم لەسەر پردەکە

دەستکاری

تیگران کیۆسیان دەرهێنەری سینەمایی ڕووسی فیلمێکی کۆمیدی ڕۆمانسی لەسەر دروستکردنی پردەکە بە ناوی پردی کریمیا دروست کرد. فیلمەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە فەرمی لە سینەماکانی ڕووسیا نمایشکرا.

وێنەکان

دەستکاری

بەستەری دەرەکی

دەستکاری

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «О проекте». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Controversial Russia-Crimea bridge opens». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2023-07-17 ھێنراوە.
  3. ^ Hodge، Nathan (١٥ی ئایاری ٢٠١٨). «Russia's bridge to Crimea: A metaphor for the Putin era». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Bridge connects Crimea to Russia, and Putin to a Tsarist dream». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ١٥ی ئایاری ٢٠١٨. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ News، A. B. C. «Putin inaugurates controversial bridge by driving a truck across to seized peninsula Crimea». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  6. ^ «Russia pushes back 'Putin's bridge' to annexed Crimea by a year». Reuters (بە ئینگلیزی). 2016-04-13. لە 2023-07-17 ھێنراوە.
  7. ^ «Автодорожная часть Крымского моста открылась для движения автомобилей - ТАСС». TACC. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Крымский мост открыли для проезда грузовиков: фото и видео». 24 Канал (بە ڕووسی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «На Крымском мосту установили новый рекорд автотрафика - ТАСС». TACC. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «Голосование за название строящегося в Керченском проливе моста завершено». Interfax.ru (بە ڕووسی). ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «Crimea bridge partly reopens after huge explosion - Russia». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2022-10-08. لە 2023-07-17 ھێنراوە.
  12. ^ Edwards، Josh Pennington,Alex Stambaugh,Brad Lendon,Christian (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Ukraine claims responsibility for new attack on key Crimea bridge». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  13. ^ «Investigators publish aftermath of Ukrainian attack on Crimean Bridge (VIDEO)». RT International (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Walker، Shaun (2017-08-31). «Russia's bridge link with Crimea moves nearer to completion». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-07-17 ھێنراوە.
  15. ^ «Обоснование проекта Керченского моста будет готово к декабрю». Российская газета (بە ڕووسی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ «…И распахнутся в Крым ворота». transportrussia.ru. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ «Europe's Longest Bridge Spans Troubled Waters > ENGINEERING.com». web.archive.org. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.