پاکتاوکردنی حیزبی بەعس ١٩٧٩

پاکتاوکردنی حیزبی بەعس ١٩٧٩، یان ئەوەی بە کۆمەڵکوژیی ھەڤاڵان ناسراوە،[١] یان کۆمەڵکوژیی ھۆڵی خوولد. کۆنفرانسێکی حیزبی بەعس بوو لە بەغدای پایتەخت لە ھۆڵی خوولد کە لەلایەن سەددام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٧٩ ڕێکخرابوو، شەش ڕۆژ دوای گەیشتنی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩، کە بووە ھۆی شکستی یەکێتی نێوان حیزبی بەعسی سووریا بە سەرۆکایەتی حافز ئەسەد و حیزبی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر، ھەروەھا بووە ھۆی کوشتن و دەستگیرکردنی ھەموو نەیارانی بەعسی سەددام لەو ھۆڵەوە.

پاکتاوکردنی حیزبی بەعس ١٩٧٩
کەسێکی دیارسەددام حوسێن
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیبەغدا
جێھۆڵی خوولد
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٥٨″N ٤٤°٢٣′٤٨″E
کاتی ڕوودان٢٢ی تەممووزی ١٩٧٩
Map
مووحیی شەمەری لە ھۆڵی خوولد قسە دەکات

شەش ڕۆژ دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک ئەحمەد حەسەن بەکر و وەرگرتنی حوکم بۆ و سەددام حسێن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمینداری حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕ لە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩. لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٧٩ لە بەغدا - ھۆڵی خوولد کۆنفرانسێکی بۆ حیزبی بەعس ڕێکخست، کە تێدا ھەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردن و لەسێدارەدان ھەڤاڵانی حیزبی بەعس بۆ چەسپاندنی باڵادەستی سەددام و زیادکردنی دەسەڵاتی.

لە لیستەکەدا زۆربەی ئەو ھەڤاڵانەی لەخۆگرتبوو کە دژی ھاتنی سەدام بوون بۆ سەر دەسەڵات لە دوای بەکر و[٢] و لەنێویاندا ئەمینداری پێشووی ئەحمەد حەسەن بەکر، مووحیی عەبدولحوسێن مەشھەدی کە بڕیار بوو تەسفییە بکرێن، و لە ھۆڵەکە دەرکران بۆ ئەوەی لە سێدارە بدرێن. پڕوپاگەندەی بەعس لەو کاتەدا دەریدەخست کە ئەوان تاوانبارن بە پیلانگێڕی و خیانەتی مەزن دژی حیزبی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی.[١]

پەڕگە:جريدة الجمهورية 1979.png
لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی ئەلجوومھوورییە باس لە ھەواڵی ئەو حوکمە کراوە دژ بە ئەندامانی حیزبی بەعس
پەڕگە:جريدة الجمهورية 1979 ص 7.png
لاپەڕەی حەوتەمی ڕۆژنامەی ئەلجوومھوورییە درێژەپێدەری ھەواڵەکەی تێدایە

ئەنجامەکان

دەستکاری

بە ھاتنی ١ی ئاب سەدان ئەندامی پلە باڵای حیزبی بەعس لەسێدارەدرابوون و شریتێکی مەجلیس و لەسێدارەدانەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوکرایەوە. کریستوفەر ھیچنز دەڵێت ئەم پاکتاوکردنە ساتێکی جیاکار بوو کە تێدا سەددام بوو بە سەرکردەی ڕەھای کۆماری عێراق، کە ھاوتایە لەگەڵ شەوی چەقۆ درێژەکان لە ئەڵمانیای نازی یان کوشتنی سێرگی کیرۆڤ لە یەکێتیی سۆڤیەت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا اندبندنت عربية (بە عەرەبی). 2021-08-28 https://web.archive.org/web/20210829063658/https://www.independentarabia.com/node/254306/سياسة/تقارير/بعث-العراق-وسوريا-صراع-الإخوة-الأعداء. لە ڕەسەنەکە لە 29 أغسطس 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-07-14 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ صدام وإعدام البعثيين، لە 2022-07-14 ھێنراوە