پاکتاوکردن لە بوارە مێژوویی، ئایینی و زانستە سیاسیەکان دا پێناسەدەکرێت بە دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی نەخوازراون لەلایەن فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداری ناو حوکمەتەکان، رێکخراوەکان، کۆمەڵە و دەستەکان یان لە کۆمەڵەکان بەشێوەیەکی سەرتاسەری. پاکتاوکردن دەکرێت بە ڕێگەی ئاشتیانە و توندوتیژیش ئەنجام بدرێت. زۆرجار ڕێگەی ئاشتیانە لابردنێکی سادەیی ئەوانەیە کە پاکتاوکراون لە دەسەڵات و رێگەی توندوتیژیش بە دەست بەسەرکردن، بەندکردن، شاربەدەرکردن یان کوشتن یەکلایی دەکرێتەوە.

ھەرچەندە پاکتاوکردنی ڕاستەوخۆ و توندوتیژ نموونەیان ھەیە و بەرچاون بەڵام زۆرینەی پاکتاوکردنەکان لەسێدارەدان و بەندکردنی ڕاستەوخۆ لەخۆناگرن. بۆ نموونە (پاکتاوکردنە مەزنە زنجیرەییەکانی حیزبی شیوعی چیکۆسلۆڤاکیا بە بیانووی بێ باکیی و فەرامۆشی دانیشتوانەکە، پاکتاوکردنی جوولەکەکان و سیاسییە بەرھەڵستکەرەکان لە خزمەتی مەدەنی ئەڵمانی دا لە ساڵی ١٩٣٣ بۆ ١٩٣٤، لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٦ دا وەک بەشێک لە شۆرشی کلتووری ماو تسی تۆنگ و ھاوەڵەکانی ھەستان بە پاکتاوکردنی بەشێکی زۆری سەرکردایەتی حیزبی شیوعی چینی کە تەنانەت سەرۆکی وڵات "لیو شاوکی" و سکرتێری گشتی "دینگ ژاوپینگ"یشی لەخۆ دەگرت.) لە وڵاتەکانی سەر بە سیاسەتی ماو تسی تۆنگ دا، بڕیارەکان و سزاکان بریتیی بوون لە کارکردنی سەخت و دژوار لە "کۆمەڵگەکانی کاری سەخت بۆ چاکسازی" دا.

پاکتاوکردنی سەردەمی جەنگی ناوخۆیی بەڕیتانیا ١٦٤٨ - ١٦٥٠دەستکاری

یەکەمین بەکارھێنانی دەستەواژەی "پاکتاوکردن" دەگەرێتەوە بۆ جەنگی ناوخۆیی بەڕیتانیا بە ناوی "پاکتاوی سەربەرزی". لەنێوانی ساڵەکانی ١٦٤٨ بۆ ١٦٥٠ دا، ئەندامە میانڕەوەکانی پەرلەمان پاکتاوکران لەلایەن سوپاوە و پەرلەمان چەندین جار دووچاری پاکتاوکردنی یەک لەدوای یەک بۆتەوە تەنانەت پاکتاوکردنی سەرتاپای خانەی پیاوماقوڵان (ئاستێکی بەرزی پەرلەمانی ئەو کاتە بووە). بەھەمان شێوە دژە شۆڕشگێرەکان (وەک خانەدانەکان) و شۆرشگێرە توندڕەوەکانیش تووشی پاکتوکردن بوونەتەوە.

یەکێتی سۆڤیەتی ستالیندەستکاری

زۆرجار زاراوەی "پاکتاوکردن" بەندە بە ستالینیزمەوە. لە کاتی سەرکردایەتی کردنی " کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتیی سۆشالیست - USSR " جۆزیف ستالین ھەڵدەستا بە بەندکردنی (پاکتاوکراون، دانیشتوانە کولاکەکان، ئەفسەرانی سوپا، کەمایەتییە نەتەوەییەکان، تێکدەران و ئەوانەی تۆماتبار کرابوون بە پیلانگێری دژی شیوعیەت) لە کۆمەڵگە و چادرگە زۆرەملێکان بۆ کاری سەخت.[١] ستالین لەگەڵ نیکۆلای یوزۆف ھەستان بە ئەنجام دانی بەربڵاوترین پاکتاوکردن بە ناوی "پاکتاوی مەزن" لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ دا.

فەڕەنسا لە دوای جەنگی جیھانی دووەمدەستکاری

لە دوای ئازادکردنی وڵاتی فەڕەنسا لەلایان ھاوپەیمانانەوە لە ساڵی ١٩٤٤ دا، ھێزی فەڕەنسای ئازاد و بەرەنگارە فەرنەسییەکان ھەمووو ئەوانەیان پاکتاو کرد کە پێشووتر ھاوکاری دوژمنانیان کردبوو بۆ داگیرکردنی فەڕەنسا. کردەکە لە دەستەواژە یاساییەکان دا بە "پاکتاوی یاسایی" ناسێنرابوو.

کوبای شیوعیدەستکاری

دوای شۆرشی کوبی لە ساڵی ١٩٥٩ دا، فیدڵ کاسترۆ زۆرجار ئەوانەی پاکتاودەکرد کە پێشووتر بەژداربوون لە ڕژێمی باتیستادا و زۆرجار پاکتاوکردنەکە بریتیی بوو لە سێدارەدانی تۆمەتبارکراون. ھەروەھا کاسترۆ ھەڵدەستا بە ئەنجام دانی پاکتاوکردن لە حیزبەکەی خۆی دا و نموونەیەکی دیار لەسەر ئەمە لە ساڵی ١٩٨٩ دا بوو کە ئەفسەرێکی پلە بەرزی سوپا بە ناوی ئۆرلاندۆ ئۆچۆوا بە تۆمەتی بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان سزا درا بە کوشتن و دواتر بە شێوازی دەستڕێژی بە کۆمەڵ لەسێدارەدرا. لە ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠ کان دا، پاکتاوکردن ەل کوبا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردبوو.

تورکیادەستکاری

دوای ھەوڵە سەرنەکەوتووەکەی کۆدەتای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا، حوکمەتی تورکیا ھەستا بە پاکتاوکردن دژی خەڵکەکەی خۆی لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ھێزە چەکدارەکانی تورکیادا. پاکتاوکردنەکەی حوکمەت بە شێوەیەکی ئاشکرا و دیار لەسەر ئەو کەسە گشتی و سەربازانە جێبەجێ دەکرا کە ناوزەند دەکران بە ئەندام بوونیان لە جوڵانەوەکەی گویلەن دا و ئەو جوڵانەوەیەش تۆمەتبار دەکرا بە ھەوڵی کۆدەتاکە. لە چوارچێوەی پاکتاوکردنەکەدا، ٥٠ ھەزار کەس لەناو حوکمەت و فەرمانبەری فەرمی و ھەزارەھا دادوەر لە کارەکانیان دوورخرانەوە و دەستبەسەرکران.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Hunt, Lynn; et al. (2008). The Making of the West: Peoples and Cultures, Vol. C: Since 1740 (3rd ed.). Bedford/St. Martin's. p. ٨٤٦. ISBN 9780312465100.