پاڤێلی یەکەمی ڕووسیا

پاڤێلی یەکەم ( بە ڕووسی: Па́вел I Петро́вич, romanized: Pavel I Petrovich؛ 1ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤ – ٢٣ی ئازاری ١٨٠١) لە ساڵی ١٧٩٦ تا ساڵی ١٨٠١ ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە. بە فەرمی، ئەو تاکە کوڕی پیتەری سێیەم و کاترینای دووەم بوو.[١][٢] پاڤێل زۆربەی ژیانی لە ژێر چاودێری دایکیدا ماوەتەوە و بەخێو کراوە. ئەو یاساکانی جێنشینی بۆ تەختی ڕووسیا پەسەند کرد، یاساکان تا کۆتایی دەسەڵاتی ڕۆمانۆڤ و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەردەوام بوون. ھەروەھا دەستوەردانی لە شەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسی کرد، لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆیدا.[٣][٤][٥]

پاڤێلی یەکەم
Павел I
Portrait of Paul I aged 46
ئیمپڕاتۆری ڕووسیا
فەرمانڕەوایی١٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٦ ٢١ی ئازاری ١٨٠١
ڕووسیا٥ی نیسانی ١٧٩٧
پێشووکاترینای مەزن
جێگرئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا
ناوی تەواو
پاڤێل پێترۆڤیچ ڕۆمانۆڤ
Па́вел Петро́вич Рома́нов
باوکپیتەری سێیەمی ڕووسیا
دایککاترینای دووەمی ڕووسیا
لەدایکبوون١ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤
سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا
مردن٢٤ی ئازاری ١٨٠١(١٨٠١-٠٣-٢٤) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا
ناشتنکاتێدڕاڵی پاڤێل و پیتەر، سانت پیتەرزبۆرگ
ئایینئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
واژوو

کاروباری دەرەوە

دەستکاری

سیاسەتی دەرەوەی سەرەتایی پاڤێل، تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانرێت وەک کاردانەوەیەک لە دژی سیاسەتی دایکی سەیر بکرێت. لە سیاسەتی دەرەوەدا، پاڤێل پێی وابوو لەبری ئەوەی ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی، بکەوێتە پەلاماردان و شەڕ کردنەوە لەگەڵ وڵاتان وەک زلھێزێکی گەورەی جیھان، پێی باش بوو ڕێگای ئاشتیانە و دیبلۆماسیانە بگرێتەبەر. ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، ھەموو سەربازەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕووسیا کشاندەوە، لەو یەکە سەربازییانەش ئەو سەربازانە بوون کە کاترینی دووەم بۆ داگیرکردنی ئێرانی قاجاڕی لە ڕێگەی قەوقازەوە ناردبوونی، ھەروەھا کشاندنەوەی ئەو ٦٠ ھەزار سەربازەی کە بۆ ھێرش کردنە سەر فەرەنسییەکان نێردرا بوون.[٦][٧] جگە لەمە پاڤێل دەیزانی فراوانبوونی فەرەنسا زیان بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەگەیەنێت، بەڵام نەشیدەویست ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی بکات، چونکە بە توندی دژی شەڕی فراوانخوازی بوو. و پێی وابوو کە ڕووسیا پێویستی بە چاکسازیی گەورەی حکومی و سەربازی نێوخۆیی ھەیە بۆ ئەوەی لە داڕمانی ئابووری و شۆڕش و یاخیبوون دوور بکەوێتەوە.[٨][٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Zagare، Liena (2005-08-18). «Dangerous Liaisons». Arts+. The New York Sun. p. 15. لە ڕەسەنەکە لە 2016-03-01 ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-02-17 ھێنراوە. [...] it is very strongly suggested, that the later Romanovs were not, in fact, Romanovs.
  2. ^ Aleksandr Kamenskii, The Russian Empire in the Eighteenth Century: Searching for a Place in the World (1997) pp 265–280.
  3. ^ «Jean Louis Voille (1744-1804) - Paul I, Emperor of Russia (1754-1801), when Grand Duke of Russia». www.rct.uk (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Paul I: A Reassessment of His Life and Reign. University of Pittsburgh Press. 1979. ISBN 978-0-8229-4203-0.
  5. ^ Susan (٨ی تەممووزی ٢٠١٨). «Paul I, Emperor of All Russia». Unofficial Royalty (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ For the Iranian expedition, see Haukeil, 349. For the 60,000 troops to Europe, see McGrew (1992), 282.
  7. ^ Haukeil, 351.
  8. ^ Paul the First of Russia, the Son of Catherine the Great. Russia: Creative Media Partners, LLC, 2019. 2019. p. 502. ISBN 0530952327, 9780530952321. {{cite book}}: نرخی |isbn= بپشکنە: invalid character (یارمەتی)
  9. ^ McGrew, Roderick E. (1992), Paul I of Russia. (Oxford: Clarendon Press) ISBN 0-19-822567-9