پاشای شەیتانەکان کار دەکات!

زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە

پاشای شەیتانەکان کار دەکات (بە ژاپۆنی: はたらく魔王さま! بە رۆماجی: Hataraku Maō-sama!، ڕێکواتە: پاشا شەیتانییەکەی کە کار دەکات! یان ئەو پاشا شەیتانییەی کار دەکات!) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن ساتۆشی واگاھارا نووسراوە و لە لایەن ئۆنیکو (۰۲۹) کێشراوە. کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی لە شوباتی ۲۰۱۱وە تا ئێستا ۱۹ پەرتووکی بڵاو کردۆتەوە. چیرۆکەکە باسی پاشای شەیتانەکان ساداو ماوۆ دەکات ھەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جیھانی ئێنتێ ئیسلا دەدات، بەڵام پاڵەوان ئیمیلیا دەردەکەوت، ئەو ناچار دەبێت بکشێتەوە و لە ڕێگەی دەروازەوە بۆ تۆکیۆ، ژاپۆن ڕا دەکات. بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئێنتێ ئیسلا ئەو لە چێشتخانەیەک بە ناوی ماگڕۆناڵد دەست بە کار دەکات. دوو مانگا بوونی ھەبوو کە لە لایەن کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی لە دێنگیکی دایۆ و دێنگیکی ماوۆ بڵاو کرایەوە. زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ۱۳ ئەڵقەیی لە لایەن وایت فۆکس بەرھەمھێنرا و لە لایەن ناۆتۆ ھۆسۆدا کاری دەرھێنانی بۆ کرا و لە نێوان نیسان بۆ حوزەیرانی ۲۰۱۳دا پەخش کرا.

پاشای شەیتانەکان کار دەکات!
بەرگی یەکەم ڕۆمانی سووکی زنجیرەکە
はたらく魔王さま!
(Hataraku Maō-sama!)
چەشنئەکشن, کۆمیدیا, فەنتازیا[١]
سووکەڕۆمان
نووسەرساتۆشی واگاھارا
وێنەکێش۰۲۹ (ئۆنیکو)
بڵاوکەرەوەکارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی
دێمۆگرافیاپیاوان
چاپمەندێنگیکی بونکۆ
وەشانی ڕەسەنشوباتی ۲۰۱۱ئێستا
بەرگەکان۲٤
مانگا
نووسەرساتۆشی واگاھارا
وێنەکێشئاکیۆ ھیراگای
بڵاوکەرەوەکارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەندێنگیکی کۆمیکس
گۆڤاردێنگیکی دایۆ
وەشانی ڕەسەنشوباتی ۲۰۱۲ئێستا
بەرگەکان۱۲
مانگا
پاشای شەیتانەکان کار دەکات! قوتابخانەی ئامادەیی!
نووسەرساتۆشی واگاھارا
وێنەکێشکورۆنێ میشیما
بڵاوکەرەوەکارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەندێنگیکی کۆمیکس
گۆڤاردێنگیکی ماوۆ
وەشانی ڕەسەنئایاری ۲۰۱۲شوباتی ۲۰۱٥
بەرگەکان٥
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەرناۆتۆ ھۆسۆدا
نووسەرماساھیرۆ یۆکۆتانی
ئاوازدانانڕیۆسکێ ناکانیشی
ستودیۆوایت فۆکس
شەبەکەی ڕەسەنتۆکیۆ ئێم ئێکس، کەی بی ئێس، سون، بی ئێس نیتێرێ، ئەی تیڤی، ئەی تی-ئێکس
پەخشی ڕەسەن ٤ی نیسانی ۲۰۱۳ ۲۷ی حوزەیرانی ۲۰۱۳
ئەڵقەکان۱۳
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

چیرۆک دەستکاری

پاشای شەیتانەکان ساتان دەیەوێت جیھانی ئێنتێ ئیسلا بە چوار کیشوەرەکەیەوە بخاتە ژێر دەستی ھەر بۆیە بە یارمەتی جەنەڕاڵە شەیتانەکانی ئەڵسێڵ، لوسیفەر، مالاکۆدا، و ئەدڕامەلیچ دەست بە ھێرشکردن دەکات. دوای ئەوەی خەریکبوو سەر بکەوێت پاڵەوان ئیمیلیا جۆستینا و ھاوڕێکانی دەردەکەون و مالاکۆدا و ئەدڕامەلیچ دەکوژن و تا قەڵاکەی پاشای شەیتانەکان دەڕۆن ساتان و ئەڵسێڵ ناچار دەبن ئێنتێ ئیسلا جێبھێڵن و بۆ تۆکیۆ، ژاپۆن ڕا بکەن. بەڵام لەبەر نەبوونی جادوو لەم جیھانەدا شێوەی ساتان و ئەڵسێڵ بۆ مرۆڤ دەگۆڕێت. بۆ زیندوو مانەوە ساتان لە چێشتخانەیەک بە ناوی ماگڕۆناڵد دەست بە کار دەکات و ئەڵسێڵ وەک خزمەتکار بۆی کار دەکات. ڕۆژێک، ساتان کە ئێستا ناوی ماوۆ ساداۆوە چاوی بە کچێک دەکەوێت بە ناوی ئێمی ویسا کە لە ڕاستیدا ئیمیلیایە. بە گشتی چیرۆکەکە بەم شێوە بەردەوام دەبێت و کەسایەتی نوێ لە ئێنتێ ئیسلا دێتە ناوەوە و ڕووداوی نوێ ڕوو دەدات و کێشەی جیھانە نوێکەش لەو لاوە بووەستێت. و ھەموو ئەمانە دەبینین، بەڵام بە شێوەیەکی کۆمیدی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dong, Bamboo (April 5, 2013). "Anime Spotlight Spring 2013 - The List". Anime News Network. Retrieved 16ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری