پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
پارێزگای باکووری چونگچۆنگ (بە کۆری: 충청북도) ھەروەھا بە چۆنگبوک ناسراوە، پارێزگایەکی کۆریای باشوورە. ژمارەی دانیشتووانی باکووری چونگچۆنگ ١،٥٧٨،٩٣٤ کەسە بەپێی ئاماری ساڵی (٢٠١٤) و ڕووبەری جوگرافیای ٧،٤٣٣ کیلۆمەتر دووجایە (٢،٨٧٠ میل چوارگۆشە) کە دەکەوێتە ناوچەی ھۆسیۆ لە ناوەڕاستی باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا. لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای گیۆنگگی و گانگوۆن، لە ڕۆژھەڵاتی باکووری گیۆنگسانگ، لە باشوورەوە باکووری جیۆلا و لە ڕۆژاوای باشووری چونگچۆنگ، شاری ئۆتۆنۆمی تایبەتی سێجۆنگ و شاری گەورەی دایجۆن ھاوسنوورە.
پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
충청북도 | |
---|---|
پارێزگای کۆریای باشوور | |
Chungcheongbuk-do گۆکردنی کۆری: [tɕʰuŋ.tɕʰʌŋ.buk̚.t͈o] | |
کۆری transcription(s) | |
• ھانگول | 충청북도 |
• ھانجا | 忠淸北道 |
• مەککۆن‐ڕایشاوێر | Ch’ungch’ŏngbukto |
• Revised Romanization | Chungcheongbuk-do |
پۆتانەکان: 36°45′N 127°45′E / 36.75°N 127.75°Eپۆتانەکان: 36°45′N 127°45′E / 36.75°N 127.75°E | |
وڵات | کۆریای باشوور |
ھەرێم | ھیسۆ |
پایتەخت | چیۆنگجو |
دابەش کراوە بۆ | ٣ شار؛ ٨ پارێزگا |
دەسەڵات | |
• پارێزگاری پارێزگای باکووری چونگچۆنگ | کیم یۆنگ-ھوان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٬٤٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٨٧٠ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ھەشتەم |
ژمارەی دانیشتووان (تشرینی یەکەمی ٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ١٬٥٧٨٬٩٣٤ |
• پلە | حەوتەم |
• چڕی | ٢١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ھێماکانی شارە گەورەکان | |
• گوڵ | ماگنۆلیای سپی |
• درەخت | زێلکۆڤا |
• باڵندە | ماگپای |
ISO 3166 code | KR-43 |
زاراوە | Chungcheong |
وێبگە | Official website (English) |
چیۆنگجو پایتەخت و گەورەترین شاری باکووری چونگچۆنگە، لەگەڵ شارە گەورەکانی دیکەی چۆنگجو و جیچۆن.
سەرچاوەکانی پارێزگاکە
دەستکاریبەرھەمە کشتوکاڵییەکان بریتین لە برنج و جۆ و فاسۆلیا و پەتاتە، بەڵام پارێزگاکە تایبەتمەندە بە جینسینگ و تووتن. تووتنەکە لە ساڵی ١٩١٢ برا بۆ ئەمریکا لە ویلایەتی ڤێرجینیا چێنراوە.
لە بەشی باکووری پارێزگاکەدا یەدەگی کانزای زێڕ، ئاسن، خەڵوز، ستاتیت، فلۆرایت و مۆلیبدینیۆم و ھەروەھا مەڕمەڕ و بەردی لیمۆ ھەیە.
شوێنە سەرنجڕاکێشەکان
دەستکاریسەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی پارێزگاکە بریتین لە چیای سۆنگنی لە شاخەکانی سۆبایک و پارکە نەتەوەیییەکەی. بیۆپجوسا، شوێنی یەکێک لە کۆنترین پەرستگاکانی کۆریا لەم پارکە نەتەوەیییەدایە.
ئایین
دەستکاریبەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥، لە ١٦٫٣٪ی دانیشتووانی ئایینی بوودیزم و ٢٣٫١٪ پەیڕەوی لە ئایینی مەسیحی دەکەن (١٥٫٨٪ پرۆتێستانت و ٧٫٣٪ی کاسۆلیکی). ٥٩٫٩٪ بێ ئایینن و ٠٫٧٪ی دانیشتووانیش پەیڕەوی لە ئایینەکانی دیکە دەکەن.[٢]
خوێندن
دەستکاریچۆنگچیۆنگبوک-دۆ شوێنی چەندین دامەزراوەی باڵایە، لەوانە:
- زانکۆی نیشتمانی چۆنگبوک
- زانکۆی نیشتمانی (پێشتر زانکۆی نیشتمانی چونگجو)
- ئەکادیمیای ھێزی ئاسمانی کۆریا
- زانکۆی نیشتمانی پەروەردەی کۆریا
- زانکۆی نیشتمانی پەروەردەی چیۆنگجو
- زانکۆی چیۆنگجو
- زانکۆی سیۆۆن
- زانکۆی سێمیونگ
- زانکۆی ڕۆژھەڵاتی دوور
- زانکۆی یۆنگدۆنگ
- کۆلێژی چۆنگ چیۆنگ
- کۆلێژی جوسونگ
- کۆلێژی زانستی دایۆن
- زانکۆی کۆنکوک
- کۆلێژی گانگدۆنگ
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریماڵپەڕی فەرمی (بە ئینگلیزی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «2015 Census – Religion Results».
- ^ «KOSIS». kosis.kr. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای باکووری چونگچۆنگ تێدایە. |