پاتریبھا پاتیل

پاتریبھا دێڤیسینگ پاتیل (Pratibha Patil؛ لە دایکبووی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤) ژنە سیاسەتوانی ھیندییە، ئەو لە ماوەی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ تاوەکوو ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ بووە ١٢ەمین سەرۆکی ھیندستان. ئەو لە ماوەی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ تاوەکوو ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ھیندستان بوو.[١] پاتریبھا پاتیل لە ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧، پارێزگاری ویلایەتی ڕاجستان بوو،[٢] ئەو یەکەم ژن بووە کە ئەو پۆستەر وەربگرێت.[٣]

پاتریبھا پاتیل
بە Goan Konkani (Devanagari script): प्रतिभा पाटिल
PratibhaIndia.jpg
لەدایکبوون (١٩٣٤-١٢-١٩) ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٦)
Nadgaon، ھیندستان
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر
پۆستەکانmember of the Lok Sabha، President of India، Member of Rajya Sabha، Member of Maharashtra Legislative Assembly، Governor of Rajasthan
پەروەردەMooljee Jetha College, Jalgaon
ئەندامی حیزبی سیاسیIndian National Congress
ئایینھیندوویزم
خەڵاتەکانhonorary doctor of the University of Chile
وێبگەhttp://www.pratibhapatil.info/

ژیاندەستکاری

پاتریبھا پاتیل بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەست ھێناوە، دواتریش ماستەری لە زانستە سیاسییەکان وەرگرتووە. پاتریبھا پاتیل لە ڕۆژی ٧ی تەممووزی ١٩٦٥، ھاوسەرگیری لەگەڵ دێڤیسنگ شێکاوەت، کەسایەتی سیاسیی ھیندی کرد. ئەوان بەیەکەوە کچ و کوڕێکیان ھەیە، کوڕەکەشیان ڕاوسەھاب ئەویش کەسێکی سیاسییە.[٤][٥]

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی مەکسیک مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of the Aztec Eagle) وەرگرت.[٦][٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Pratibha Patil | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-03-02 ھێنراوە. 
  2. ^ "Former Governors of Rajasthan". Rajasthan Legislative Assembly Secretariat. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 17 April 2012. لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  3. ^ "Prez polls: Sonia announces Pratibha Patil's name". NDTV. 14 June 2007. لە ڕێکەوتی ٠٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  4. ^ "Ex Governor of Rajasthan". Rajasthan Legislative Assembly Secretariate. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 August 2013. لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  5. ^ Purohit، Kunal (11 October 2014). "In Amravati, it's about taking revenge for 2009 polls". Hindustan Times. لە ڕێکەوتی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  6. ^ "Former President Pratibha Patil awarded Mexico's highest civilian honour for foreigners". The Indian Express. 1 June 2019. لە ڕێکەوتی ٠١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  7. ^ "ACUERDO por el que se otorga la Condecoración de la Orden Mexicana del Águila Azteca, en grado de Banda en Categoría Especial, a la Excelentísima Señora Pratibha Devisingh Patil, expresidenta de la República de la India". Diario Oficial de la Federación. لە ڕێکەوتی ٠١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری