٣٠ ڕۆژ لە شەو (فیلم)

فیلمێکی خوێن مژی ترسناکی ئەمەریکییە.

٣٠ ڕۆژ لە شەو (بە ئینگلیزی:30 Days of night) فیلمێکی ٢٠٠٧ی ترسناکی ڤامپایەرییە، چیڕۆکەکەی لە کتێبێکی کۆمیکەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو. فیلمەکە لەلایەن دەیڤد سلەید دەرهێنراوە و ئەکتەران جۆش هارتنێت، مێلیسا جۆرج و دانی هەستن بەشدارییان تێیدا کردووە. فیلمەکە باس لە شارۆچکەیەک دەکات لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا کە هەموو وەرزێکی زستان بۆ ماوەی یەک مانگ ڕۆژی لێ هەڵنایەت، بەڵام ئەو زستانەی کە دێت جیاوازی دەبێت ئەویش ڤامپایەرەکان (خوێن مژەکان) دەردەکەون و هەوڵی دەستبەسەر داگرتنی شوێنەکە و کوشتنی خەڵکەکە دەدەن.

٣٠ ڕۆژ لە شەو
دەرھێنەردەیڤد سلەید
کاستجۆش هارتنێت
مێلیسا جۆرج
دانی هەستن
بێن فۆستەر
مۆسیقابڕایان ڕەیتزێڵ
وێنەگری سینەماییجۆ وێلیامس
ڕێکەوتی دەرچوون١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧
ماوەی فیلم١٠٩ خولەك
وڵاتویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٠ ملیۆن دۆلار
داھات٧٧.٥ ملیۆن دۆلار

چیڕۆکی فیلم دەستکاری

 
شارۆچکەی باڕۆن (دیمەنی فیلم)

باڕۆن - ئالاسکا ئەو شارۆچکەیە کە هەموو وەرزێکی زستان بۆ ماوەی یەک مانگی تەواو ڕۆژی لێ هەڵنایەت و شەو دەبێت، خەڵکەکەشی ماوەیەکی زۆرە ئەو شتەیان بەسەردادێت و لێی ڕاهاتوون. بەڵام ئەم ٣٠ ڕۆژەیان تەواو جیاواز دەبێ، چونکە خوێن مژەکان دەردەکەون و هەوڵی وێرانکردنی شارۆچکەکە دەدەن. لە سەرەتادا هێرش دەکەنە بنکەی کارەبا و پەیوەندی و گواستنەوە و بەم شێوەیە هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ دەرەوە دەپچڕێنن، ئێبنیش کە ئەفسەرێکی پۆلیسیە هەوڵ دەدات بزانێت کێشەکە چییە و چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. پاش ئەوەی بە ئاشکرا خوێن مژەکان خۆیان دەردەخەن و دەست بە هێرش دەکەن، ئێبن و کۆمەڵێک خەڵکی سڤیل خۆیان حەشاردەدەن بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەستی خوێن مژەکان و ئێبنیش پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ڕزگارکردنی خەڵکەکە و شارۆچکەکە دادەنێت.

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکە دەستکاری

  • جۆش هارتنێت لە ڕۆلی ئەفسەری پۆلیس ئێبن ئۆڵیسەن
  • مێڵیسا جۆرج لە ڕۆلی ستێلا ئۆڵیسەن
  • دانی هەستن لە ڕۆلی مارلۆو
  • بێن فۆستەر لە ڕۆلی کەسە نامۆکە کە بەر لە خوێن مژەکان دەردەکەوێ و دەستگیر دەکرێ لە بنکەی پۆلیس.
  • ماڕک ڕێندەڵ لە ڕۆلی جەیک ئۆڵیسەن

لینکی دەرەکی دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری