وەرینی پرۆسەیەکە کە هێزە سروشتییەکانی وەک ئاو، با، سەهۆڵ، و ڕاکێشان بەرد و خاک دەگوازنەوە. پرۆسەیەکی زەویناسی، و بەشێکە لە سوڕی بەرد. وەرینی زەوی لە ڕووی زەوی ڕوودەدات، و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پۆشاکی زەوی و ناوکی زەوی نییە.[١]

وەرینی زەوی خاکی لەم دارستانە لابردووە.

زۆربەی ئەو وزە کە وا دەکات وەرینی زەوی ڕووبدات لەلایەن خۆرەوە دابین دەکرێت. وزەی خۆر دەبێتە هۆی جوڵەی ئاو و سەهۆڵ لە سوڕی ئاو و جوڵەی هەوا بۆ دروستکردنی با.[٢]

وەرینی زەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێت. بۆ نموونە وەرینی خاک دەتوانێت کێشە بۆ جووتیاران دروست بکات. وەرینی خاک دەتوانێت خاکەکە لاببات، چینێکی تەنک یان خاکێکی بەردین بەجێبهێڵێت. هەروەها وەرینی زەوی دەتوانێت کێشە بۆ مرۆڤ دروست بکات بە لابردنی بەرد یان خاک کە پشتگیری بیناکان دەکات.[٣]

وەرینی زەوی دەتوانێت بەهۆی توخمە سروشتییەکانی وەک با و سەهۆڵەوە بێت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Erosion | Description, Causes, Facts, & Types | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «erosion | geology | Britannica.com». web.archive.org. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «Hysteretic sediment fluxes in rainfall-driven soil erosion: Particle size effects - Infoscience» (PDF). infoscience.epfl.ch. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Cheraghi، Mohsen (2016-11). «Hysteretic sediment fluxes in rainfall‐driven soil erosion: Particle size effects». Water Resources Research (بە ئینگلیزی). 52 (11): 8613–8629. doi:10.1002/2016WR019314. ISSN 0043-1397. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)