وێبمەنی
وێبمەنی (بە ئینگلیزی: WebMoney Transfer) ناوی کۆمپانیایەکی ڕووسییە کە لە ئاستی جیھانیدا کار دەکات. وێبمەنی سیستمێکە بۆ چالاکیی بازرگانیی ئەلیکترۆنیکی کە لە ١٩٩٨ـدا دامەزراوە.[٢]
چارەسەری پارەدانی سەرھێڵ | |
دامەزرا | مۆسکۆ (١٩٩٨) |
بارەگا | مۆسکۆ، ڕووسیا[١] |
بەشێکە لە | WebMoney Transfer ltd |
وێبگە | www.wmtransfer.com |
ئەم سیستمە ڕەنگە زیاتر لە ٣٦ میلیۆن بەکاربەری ھەبێت.
وێبمەنی، ڕژێمێکی بژاردنی دراوی دیجیتاڵی خێرا و ھەرێمییە کە توانای گواستنی پارە لە زووترین کات و بێ پێویست بوونی کارتی بانکی دابین دەکات. ئەم گواستنانە پارێزراون و توانای گەڕانەوەی پارە یان ناسینی بۆ کەسانی سێیەم نییە. وێبمەنی خزمەتگوزارییەکی ھاوشێوەی پەیپاڵە بەڵام پێچەوانەی پەیپاڵ کە لە وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا و چەندوڵاتێکی تردا بە ھۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە کاری پێ ناکرێ وێبمەنی لەم وڵاتانەشدا کاری پێ دەکرێ و ھیچ سنوورێکی بۆ پێشکەش کردنی خزمەتەکانی نییە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Company Overview of WM Transfer Ltd». Bloomberg News. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «ویکیپیدیای ئینگلیزی».