ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٦
بهڕێزان چؤن بتوانم ئهو دهستكارایانهی كردوومه بسرمهوه
دەستکاریدهستكاری بابهتێكم كردوه ئهمهویت ئهو دهستكاری كردنهم بسرمهوه له لیستی دهستكاریكراوهكان نهمێنێت ، 185.56.194.32 ١٧:٣٩، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو، کام دەستکارییانەیە و لەبەر چی ھۆیەکیش دەتەوێت بیانسڕیتەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
چۆن وتار بنووسم
دەستکاریکات باش
من چۆن دەتوانم وتار بۆ ویکیپیدیا بنووسم؟ مەبەستم چاککردنی وتارەکانی تر نیە، وتاری نوێ چۆن بنووسم؟ SamanKohnepushi (لێدوان) ٠٨:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو @SamanKohnepushi: بەخێربێیت! ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ، دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت یان سەردانی ئێرە بکەیت و لە زمانێکی ترەوە وەرگێڕان بۆ کوردی بکەیت، بەڵام تکایە پشت بە توانای خۆشت ببەستە نەک بەتەواوی کەڵک لە وەرگێڕانی ئامێر وەرگریت. دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٤٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
پێویست دەکات هەموو سەرەبابەتێک وەربگێڕین؟
دەستکاریلەبەشی خوارەوەی وتارەکان چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار بە وتارەکە هەن وەکو مێژوو، ئامار...هتد هەندێک وتار زیاتر لە دە بابەتی تری هەیە پێویست دەکات هەموو سەرەبابەتەکان وەربگێڕین یاخو چەند دانەیەک بەسە؟ Kawyar Bahram (لێدوان) ١٧:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو @Kawyar Bahram:، بەخێربێیت! ئەگەر بەشداربوویەکی پێشبڕکێکەی مێتاویکیت، ئەوا نەخێر و وەک پێویست، پێویست ناکات ھەموو شتێک بکەنەوە کوردی. گەر کردیشتان، زیانی نییە ئەگەر بە پێداچوونەوەی خۆتانەوە بێت نەک تەنیا وەرگێڕی ئامێری. ئەوەندەی گرنگە ئەوەیە کە چوار مەرجەکەی تێدا بێت تا وتارەکە ھەژمار بکرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٤٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
چۆن وێنە دابنێم
دەستکاریچۆن وێنە لەگەڵ وتارەکەم دابنێم؟
ڤیدیۆ فێرکاریکە بە کۆمپیوتەر کراوە، لە مۆبایل هەمان هەڵبژاردەی تیا نیە. Helen S Abdulrahman (لێدوان) ٠٧:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Helen S Abdulrahman: ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. دەتوانی ھەر بە مۆبایلەکەت بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر. لە خواری خوارەوە بەستەرێک ھەیە و بە ڕەنگی شین نووسراوە «کۆمپیوتەر». پاشان وەک ڤیدیۆکە بکە و کێشەت نابێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٤٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
دروستکردنی وتار
دەستکاریکە دەچمە پەڕەی دروستکردن و نێوی وتاری نوێ دەنووسم، ناتوانم لەسەر گوزارەی خوارەوەی کرتە بکەم تا لاپەڕەکە دروست بێ!
من ماوەی حەوتەیەکە بە نەرمەواڵەی ویکی ئاندڕۆید هەژمارم ساز کردووە و نزیک 25 گۆڕانکاریشم کردووە.
چۆن دەتوانم لاپەڕەیەک دروست کەم؟!
هاڵۆز (لێدوان) ١٤:٣٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @هاڵۆز: بە خێر بێیت و زۆر ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ، چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن. سپاس ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٠٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لەلایەن 185.187.204.10
دەستکاریهەندێ داڕێژە هەیە لە ناو کوردیدا نییە، ئایا من چۆن بتوانم زیادی بکەم وەریگێرم بۆ سەر زمانی کوردی 185.187.204.10 ٢١:٤٢، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو 185.187.204.10 بۆ نموونە کامانە؟ ڕاستی فێرکاریمان بە کوردی نییە لەسەر دروستکردنی داڕێژەکان نییە و بەکارھێنەران وردەوردە خۆیان فێر بوونە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٠٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)