ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/پێدرۆ پاسکاڵ

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

خۆسێ پێدرۆ بالماسیدا پاسکاڵ (بە ئینگلیزی: José Pedro Balmaceda Pascal، لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی چیلییە. دوای نزیکەی دوو دەیە بە ڕۆڵی بچووک لە فیلم و تەلەڤیزیۆیندا، پاسکاڵ بەھۆی ڕۆڵی ئۆبێرین مارتێل لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی خەیاڵی ئێچ بی ئۆ بەناوی کایەی تەختە پاشایەتییەکان و ڕۆڵی خاڤیر پێنا لە زنجیرەی تاوانکاریی نێتفلیکس بەناوی نارکۆس (٢٠١٥–٢٠١٧) ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک کەسایەتی سەرەکی ماندەلۆریان لە زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانی دیزنی+ و دووبارە لە فیلمی کتێبی بۆبا فێت (٢٠٢٢) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ڕۆڵی جۆڵ میلەر لە زنجیرە درامای ئێچ بی ئۆ بەناوی دوایینی ئێمە بینیوە. گۆڤاری تایم لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیھان ناوی پاسکاڵی بردووە. لە دەرەوەی تەلەڤیزیۆن، پاسکاڵ لە فیلمەکانیشدا دەرکەوتووە، لەوانەش: نووسینگەی دەستکاریکردن (٢٠١١)، شورا مەزنەکە (٢٠١٦)، پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین (٢٠١٧)، یەکسانکەر ٢ (٢٠١٨)، تریپڵ فرۆنتێر (٢٠١٩)، ژنی سەرسووڕھێنەری ١٩٨٤ (٢٠٢٠)، قورسایی بەرگە نەگیراوی بەھرەی گەورە (٢٠٢٢). Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

 لێدوان: دەستکاری

سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Agent aro) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Agent aro: هۆکار چییە دژی پاڵاوتنەکەیت؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٥٩، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: لەبەر ئەم هۆکارە لێدوانی ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی.‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏١١:٥١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Agent aro: وەڵامتم دایەوە. پێویست ناکات تووڕەبیت و بە دەنگی دژ، دژی من بوەستیتەوە. بۆ شەڕکردن ئێمە لێرە نین، بۆ بەرەوپێشچوون لێرەین، ناکرێت من لەبیرم کردبێت وەڵامت بدەمەوە؟، ناکرێت هەر ئاگاداری پرسیارەکەشت نەبووبێتم؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٣٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارەکە بە گشتی باشە بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوەیە، ھەروەھا پێم باشە لە بەشی بەرھەمەکان، بەشدارییەکانی لە «تەلەڤیزیۆن»یش زیاد بکرێ. ‎Gêjełûk ‏١٥:٥١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نووسەری وتارەکەم ناتوانم پێداچوونەوەی بۆ بکەم چون هەڵەی تێ نابینم، گەر توانیت بیکەیت ئەوا ئازادیت. هەڵبەت بۆ بەرھەمی لە تەلەڤیزیۆندا گەر دایبنێین باشە بێگوومان، بەس کەمێک کاتی دەوێت و پێویستم بە یارمەتی دەبێت، یان خۆم بەرە بەرە چەند رۆژێکی تر بیکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: زۆر سپاس بۆ سەرجەم ھەوڵەکانت لەپاڵ فراوانکردنی ناوەڕۆک بۆ پڕۆژەکە! دەنگی دژم دا چونکە بە ڕای من وتارەکە لە وتارێکی ئاسایی دەچێت. پێویست ناکات ھەر وتارێک دروست کرا یەکسەر بکرێتە وتارێکی باش و/یان ھەڵبژێردراو. کاک دیاکۆیەکمان تێدا بوو کە دواتر بە ناوی فەرھاد ھاتەوە، دەیوت «با وتاری درێژ و ناوەڕۆکدارمان زۆر بێت». مەبەستی ئەوە بوو مەرج نییە ھەر وتارێک درێژ بوو یەکسەر باچێکی پێوە بکەین. وەک دەڵێن «کەمخۆری دایمخۆر بە»، بە ڕای من با تامی ئەو باجانە بمێنێت باشترە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: قسەکەت بەنزیکەیی جوانە، بەس چۆن ئیتر پەڕەیەک دروست بکەم و بزانم شایەنی پاڵاوتنە یان نا؟. وە هەڵبەت دژبوون بۆ وتارێک بەکارێکی باشی نابینم کە کێشەی تێدا نییە لە ڕووی ڕێزمان و نووسین و سیاسەتەکانی پێشێل نەکردووە نە لە ویکیپیدیا و نە لە وپ:وتاری باش، مەبەستم دەنگەکەی تۆ نییە، بەڵکو بۆ داهاتووی ویکیپیدیا بە باشی نابینم کە یەکێک وتارێک بپاڵێوێت و یەکێکی تر دژی وتارەکە بێت لەبەرچی؛ لەبەرئەوەی با وتاری درێژیشمان هەبێت کە با باجی پێ نەدرێت، ئەوە ڕای منە ڕاستییەکەی، هەڵبەت خۆت لەمن باشتر شت دەزانیت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٤٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بەپێی ئەوەی وتت «بەس چۆن ئیتر پەڕەیەک دروست بکەم و بزانم شایەنی پاڵاوتنە یان نا؟» وا دیارە ھەر وتارێک کە دروستی دەکەیت، یەکسەر دەیپاڵێویت. ئاشکرایە لێرە بەدەگمەن دەنگی دژ دەبینین چونکە تا ڕادەیەک وەک دۆستمان لێ ھاتووە و کەس دڵی نایەت دەنگی دژ بدات. ئاواش بڕوات، وتاری باش و ھەڵبژێردراومان لە وتاری ئاسایی زۆرتر دەبێ. ڕەنگە ئێستا درک بە قسەکەم نەکەن، بەڵام گەر وا بڕوات ماوەیەکی تر ھەر دەیکەن. گەر ئەو سیاسەتە بکەینە بەھانە کە دەڵێ ھەڵە و پەڵەی تێدا نەبێ ئیتر بۆ وتاری باش دەبێ، ئیتر ھەر وتارێکی چەند دێڕیش دەتوانێ باجێکی پێوە بکرێت. من ھۆکارم بۆ دەنگی دژەکەم داوە و باسم لە ناوەڕۆکی وتارەکە کردووە کە بەو شێوەیە نییە و لە وتارێکی ئاسایی دەچێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٥، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Aram: تۆ دەزانیت من زیاتر لە ١٣٠٠ وتارم لە ویکیپیدیا هەیە، هەروەها تۆ من دەناسیت لە ٢٠٢٠ەوە وتارم بە درێژی و کورتی دروست دەکرد، بەڵام ئەوکات هیچم نەدەپاڵاوت، ئێستاکە من ١٢ یان ١٣ وتاری باشم هەیە، ئایا لە ١٣٠٠ زیاتر ١٢ وتاری باشم نابێت هەبێت؟، من دۆست و مۆست زۆر لە ویکیپیدیا نابینم بۆ دەنگی دژ، نازانم تۆ چۆن دەیبینیت، ئەوەی هەڵەیەکی لە پاڵاوتنێکی من گرت ئەو دەنگە دژەی ئەخەمە سەرچاوم، بەس دژێک بێ هۆکارێکی گونجاو هەست ناکەیت نوقسانییەکە؟ هەست ناکەیت لە ١٣٠٠ وتار زیاتر، تەنھا ١٢ وتاری باش بوونی نەبێت لەبەر دەنگێکی دژی هۆکار-ناتەواو ناڕەوایییە؟. تۆ دەنگی خۆت داوە، وە گەر دەنگی تۆ بۆمن گرینگ نەبێت ئاوا گفتوگۆ ناکەم لەگەڵت. دەی دەبا ڕاستییەکەی بڵێم: چاوەڕێی ئەو هۆکارەکەم لەتۆ نەدەکرد. سەرەنجام سوپاس بۆ دەنگەکەشت ڕای تۆ بۆمان گرینگە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سڵاوت لێبێت، سەیرێکی وتارەکەتم کرد، بەڕێز ئارام ڕاست دەکات وتارەکە کورتە تەنها ژیان و پیشە و کاری تێدایە تێدایە لەگەڵ کە بەڕاستی کەمە و لە هیچ ویکیپیدیایەک بە وتاری باش دانەندراوە، ئەوانەی ترت شایەنی بوون بەڵام بەڕاستی ئەمە شایەنی نییە، بەڵام گەر دەتوانیت زیادی بکریت، ئەوا قبوڵدەکرێت بەڵام گەر نەکرێت بمبوورە.Agent aro (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: ئازادیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٣٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: من ھەر لە لێدوانەکەم و پێش باسکردنی ھۆکارەکە، دەستخۆشیم لێت کردووە. ئینجا وەک وتم بەبێ ھۆکاریش نەبووە؛ وتارێکی ئاسایییە و ئەوەندە دەوڵەمەند نییە بۆیە لە ئێستادا وەک وتارێکی باش نایبینم. باشتریشە لەبەر دڵی یەکتری لێرە بڕیار نەدەین ئەگینا بە زیانی پڕۆژەکە دەشکێتەوە. بەڵێ، من زۆریش سپاست دەکەم کە کاتی خۆت بۆ ویکیپیدیا تەرخان کردووە، بەڵام پێویست ناکات سۆزدار بین. بەھەرحاڵ، ئەوە دەنگ و ھۆکاری من بوو بۆ ئەم وتارە. ھەموومان باشەی پڕۆژەکەمان دەوێ. ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٨، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ڕاست دەکات بەڕێز @Tessla تکایە لە دڵی مەگرە، دەستت خۆشبێت، پێش ئەوەی تۆ بێیت ٨ وتاری باشمان هەبوو، بەڵام کە تپ دەستت پێکرد سەرکەوتنێکی نمونەی بوو، دەستت خۆشبێت بەڵام بەڕاستی ئەمەیان شایەنی نییە . زۆر سوپاس!.Agent aro (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro:لە ڕاستیدا گرینگی بەوە نادەم پێش من و دوای منیش چەند وتاری باش بوونی ئەبێت، من وتاری خۆم بە بە ماندووبوونی خۆم دروست دەکەم و بەپێی سیاسەت دەیپاڵێوم، سەرکەوتوو بوو اهلا وسهلا، سەرکەوتووش نەبوو ئەوا دنیا کۆتایی نەھاتووە. سوپاس بۆ تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سوپاسی دەست خۆشیەکەت ئەکەم. تۆ لەلایەک ئەڵێی با هەنێک وتاری درێژمان هەبێت و تامی باجەکە بمێنێت، و لەلایەک دەڵێی وتارەکە خوودی خۆی شایەنی نییە. بەهەرحاڵ، دەنگ و هۆکارەکانت سەر هەردوو چاومان. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٠، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla قسەکان پێچەوانەی یەکتری نین. ئەم وتارە لە ئێستادا لە وتارێکی ئاسایی دەچێت و پێویستی بە باجی وتاری باش نییە. مەرجیش نییە ھەر وتارێک تۆزێ درێژ بوو، ئیتر لەسەر خۆمانی فەرز بکەین باجی پێوە بکەین. قەیچێکا، با وتاری درێژی بێ باجمان زۆر بێت. ئاوا ئاستی پڕۆژەکە بەرزتر دەبێ نەک نزم. پێم وایە زۆرم لەسەر ئەم باسە وت و بە یەکدەنگی چیتان پێ باشتر بوو، ئەوە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Gejeluk: هەڵە نەبم پێداچوونەوەت کردبوو بۆ وتارەکە، هەڵبەت لە بەرهەمەکان بەشی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیم زیادکرد هیوادارم بەبێ کەموکوڕتی کردبێتم. گەر ئێستا وتارەکە بە باش دەزانیت، هیوادارم دەنگی خۆت بدەیت بۆئەوەی پاڵاوتنەکە یەکلالکەمەوە، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:١٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگی پاڵاوتنەکە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٣، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.